رێكخراوی قهدهقهكردنی چه‌كی كیمیایی ئه‌مڕ هه‌ینی رایگه‌یاند كه زانیاریی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له شاری سه‌رێكانی هه‌یه و ده‌ستی كردوه به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌وباره‌یه‌وه.
رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكردوه كه پشكنه‌رانی چه‌كی كیمیایی له به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆڕی قه‌ده‌غه‌كراو له‌دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له رۆژئاوای كوردستان ده‌كۆڵنه‌وه و ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریش له‌وباره‌یه‌وه كردووه.
رۆژنهمهكه ئاشكرایكردووه كه چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له‌دژی دانیشتوانی سه‌رێكانی به‌كارهێنراوه.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی مانگی سوری كوردی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه شه‌ش بریندار له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و شه‌ڕڤانان له نه‌خۆشخانه‌كانی حه‌سه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه ره‌نگه به‌ركه‌وتووی ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه بن كه رێژه‌ی سوتاوی و برینداریهكهییان گوماناویه.
٢١/١٠/٢٠١٩