فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران.

بەپێی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەزبەر، چوار چالاکی ئەدەبیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی "ژاکا ئیسماعیلپوور، سمکۆ مەعرووفی، هومەن فەیزی و شاهۆ خزری"، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار چالاکە کوردە، دوای کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: "لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە، خانووەکانیشیان لە لایەن ئیتلاعاتەوە پشکنینی بۆ کراوە".

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم چوار هاووڵاتییە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بەسەر دەبەن و تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنیان ڕوون نەبووەتەوە.

٢١/١٠/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان