فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا پێشنیازی ناوچەی ئارامی لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی لە سووریا لە کۆبوونەوەکانی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ خستە بەردەم هاوشانەکانی و میدیای ئەڵمانیاش دەڵێت، بەرلین ئامادەیە 2500 سەرباز بنێرێتە رۆژئاوای کوردستان.

ئاناگرێت كرامپ كارنباوه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی پارتی كریستیان دیموكرات ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی وڵاته‌كه‌ی بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ خسته‌ به‌رده‌م هاوشانەکانی.

میدیای ئەڵمانی له‌ راپۆرتێكدا هه‌ندێك ورده‌كاری ئه‌و هه‌وڵه‌ی وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی ئاشكردووه‌ و تێیدا هاتووه‌، "له‌ حاڵه‌تی قبووڵکردنی ئه‌و پێشنیازه‌ی كرامپ كارنباوه‌ردا، ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت 2500 سه‌ربازی خۆی بنێریته‌ سووریا" .

به‌پێی ئه‌و پێشنیازەی ئەڵمانیا، ناوچه‌ی ئارام لە ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یان هێزێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت و "ناوچه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت بۆ چەند بەشێک و هه‌ر یه‌كێك له‌و بەشانە 40 كم فراوان و 30 كم قووڵ ده‌بێت. هه‌ر وڵاتێك سەرپەرشتی یەکێک لەو بەشانە بکات".

به‌رپرسه‌ سه‌ربازییەکان كه‌ ئه‌و پلانه‌یان داڕشتووە ده‌ڵێن "پاكێجێكی ته‌واوه‌" و هێزی سەربازی و تایبەت و تانک و تیمی تایبەت بە هەڵگرتنەوەی مین لەخۆی دەگرێت و هاوکات بەرلین ئامادەیە سوود لە فڕۆکە جەنگییەکانیشی وەربگرێت.

یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری ناتۆ لەبارەی ئه‌و پێشنیازه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگەیاند "پێشوازی له‌و پێشنیازه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین، به‌ڵام زۆر پرسیار هه‌ن ده‌بێت وه‌ڵامیان بدرێته‌وه‌".

دیدیر ره‌ینده‌رس، وه‌زیری به‌رگریی به‌لجیكاش پێیوایه‌ "له‌ سه‌ر زه‌وی گۆڕانكاری دروستبووه‌ و ده‌بێ سه‌ره‌تا چاودێری بارودۆخه‌كه‌ بكرێت و پاشان بڕیار له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتوو بدرێت".

بەڵام رووسیا ره‌تیده‌كاتەوە ناوچه‌ی ئارامی باكووری رۆژهه‌لاتی سووریا له‌ ژێر چاودێری هێزیكی سه‌ر به‌ ناتۆ یان هێزێکی نێوده‌وڵه‌تی بێت.

26/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان