
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه و كه‌موكوڕی و داواكاری زۆر هه‌یه له به‌رامبه‌ر سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت، به‌ڵام ناكرێت هه‌مو ئه‌و كێشانه بخه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌تی ئێستا به‌ڵكو ئه‌و كێشانه پاشماوه‌ی ساڵانی پێشوه، دەشڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی پێش‌و كه‌مترین كاریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بکردایە ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئامانج نه‌گیراوه، به‌ڵكو سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت و ئیداره هه‌مویان به ئامانج كراون
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەمڕۆ له میانی به‌شداریکردنی له دیبه‌یتێكی دیداری مێری لە شاری هەولێر رایگه‌یاند، "خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئامانج نه‌گیراوه، به‌ڵكو سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت و ئیداره هه‌مویان به ئامانج كراون ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پله‌كانی دواوه‌یه".
كێشه‌و كه‌م وكوریهكان زۆرن و ناڕه‌زایی هه‌یه له به‌رامبه‌ر سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت، به‌ڵام ناكرێت هه‌مو ئه‌و كێشانه بخه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌تی و ئیداره‌ی ئێستای عێراق
ئاماژەی بەوەشکرد، "كێشه‌و كه‌م وكوریهكان زۆرن و ناڕه‌زایی هه‌یه له به‌رامبه‌ر سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت، به‌ڵام ناكرێت هه‌مو ئه‌و كێشانه بخه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌تی و ئیداره‌ی ئێستای عێراق، به‌ڵكو ئه‌و گیروگرفتانه پاشماوه‌ی ساڵانی پێشوه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌مانای ئه‌وه نیه حكومه‌ت په‌یوه‌ست نیه به‌و كێشانه، به‌ڵكو ده‌بێت سێ سه‌رۆكایه‌تی به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی بژێوی و خزمه‌ت گوزاری پێویست بۆ خه‌ڵك".
لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەلی کار و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستادا خۆپیشاندەران ناڕەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی پێش‌و كه‌مترین كاریان بكردبایا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، داواكاری و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته
به‌شیر حه‌داد رونیشیکردەوە، خه‌ڵك داواكاری هه‌یه و كێشه له به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه، كێشه‌كانیش كه‌ڵه‌كه‌بون، گرفت هه‌یه له بژێوی ژیانی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی پێش‌و كه‌مترین كاریان بكردبایا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، داواكاری و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته.
له دوای ساڵی 2003 ئاواته‌خواز بوین ئه‌دای باشتر و خزمه‌تگوزاری باشتر بۆخه‌ڵك دابین بكرێت و بنه‌ماكانی ئاشتی و دیموكراسی بچه‌سپێن
باسی لەوەشکرد، "له دوای ساڵی 2003 ئاواته‌خواز بوین ئه‌دای باشتر و خزمه‌تگوزاری باشتر بۆخه‌ڵك دابین بكرێت و بنه‌ماكانی ئاشتی و دیموكراسی بچه‌سپێن، به‌ڵام ئه‌وه به‌دینه‌هات، گۆڕانكاری زۆر رویدا‌و و ئێمه‌ش له شوێنێكین گۆڕانكاری و هاوكێشه هه‌رێمیه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌یه".
سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك به‌ش به‌ش بو له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه هه‌مویان داوای هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانیان ده‌كرد
حەداد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك به‌ش به‌ش بو له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه هه‌مویان داوای هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانیان ده‌كرد، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كردنی به‌شێوه‌ی به‌ش به‌ش بوه هۆی حۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری كه هه‌مان داواكاریان هه‌یه".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، "له په‌رله‌مان هه‌ندێک بڕیار و راسپارده‌مان ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌و راسپاردانه ئیلزامی نه‌بون چونكه پێویستی به چوارچێوه‌ی یاسایی هه‌بو بۆیه ئاڕاسته‌ی حكومتمان كرد، هه‌مان رۆژ حكومه‌ت بڕیار و راسپارده‌كانیان وه‌رگرت و به‌شێكیان هه‌مان رۆژ جێبه‌جێكران ئه‌وانی دیكه‌ش ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی بۆ بكات و رێكاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنیان".
5/11/2019