فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

توركیا لەڕێگەی دەستگیركردنی چەند كەسێكی بیانییەوە، دەیەوێت كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی و لێكەوتەكانی شوێنبزر بكات، ئەمەش‌ هەوڵێكی ئەنقەرەیە تا وای نیشان بدات، كە لە جەنگی دژ بە تیرۆر، شەریك و برابەشە، بۆ ڕەواندنەوەی ئەو گۆمان و پرسیارانەشە، كە بەرەبەرە لە فراوانبوون و بەربڵاوبووندان، سەبارەت بەو چۆنییەتییەی بەغدادی گەیاندووەتە ئیدلب، بۆ ئەو ناوچەیەی لەژێر چاودێری توركیادایە بە گوێری ڕێككەوتنی هێوركردنەوەی دۆخەكە، كە لەگەڵ ڕوسیا و ئیراندا واژووی كردووە.

دەسەڵاتدارانی توركیا بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ داعشدا، 20 بیانییان دەستگیر كردووە، كە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی فەرمیش بڵاویكردەوە، گومانلێكراوان لە بەرەبەیانی دووشەممە ‌لەئەنقەرە دەستگیركراون، پۆلیسیش دوای گرتنەبەری ڕێوشوینە یاساییەكان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی كۆچبەرانیان دەكاتەوە بۆ وەدەرنانیان لە توركیا.

ئەو جموجۆڵانە هاوكاتن لەگەڵ چڕكردنەوەی هەوڵەكانی بەرپرسانی توركیا و لێدوانە تایبەتەكانیان سەبارەت بە كوشتنی بەغدادی، پێدەچێت ئامانجی ڕواڵەتی ئەم هەنگاوە زەقكردنەوەی ڕۆڵی توركیا بێت لە هێرشەی كرایە ‌سەر ئەبوبەكر بەغدادی و بووە هۆی لەناوبردنی خۆیی و ئەوانەی بە دەوریەوە بوون.

ئەو هەنگاوانەی ئەنقەرە پەنای بۆ بردوون، لەوساتە وەختەی كوشتنی بەغدادی ڕاگەیەندراوە و دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاش باسكردنی ڕۆڵی توركیای لەو پڕۆسەیەدا فەرامۆش كرد، بەڕوونی توركیای هەراسان كردووە، ئەمەش‌ لەترسی ئەو پرسیارانەی بەرە بەرە لەسەرهەڵدان و فراوان بووندان سەبارەت بە هۆكاری بوونی بەغدادی لەناوچەی ئیدلب، كە لە ڕووی ئەمنییەوە لە ژێر چاودێری توركیا دایە، ئەمەش‌ واتای ئەوەیە یان توركیا لە ڕووی هەواڵگرییەوە دەستەوەستانە، یان تێوەگلاوە لەئاساناكاریكردن بۆ بەغدادی بۆ گەیشتن بە ئیدلب، لە هەردوو دۆخەكەشدا ئەنقەرە بەرپرسیارییەتی ڕاستەوخۆی دەكەوێتە ئەستۆ لە سوك و ئاسانی جوڵەكردنی ئەو سەركردە توندڕەووانەی داواكراوی نیودەوڵەتین.

سەرباری ئەویە توركیا شێلگیرە، كە لەو پڕۆسەیەدا ڕۆڵی هەبووە، كەچی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا ئەوەیان دەرخستووە ئەو هەماهەنگییە بەهایەكی هەواڵگری ئەوتۆی نەبووە و پێویستی دۆخە سەپاندوونی.

رۆژی 27ی ئەم مانگەو دوای راگەیاندنی كوشتنی بەغدادی ترامپ لە بارەی ڕۆڵی توركیا وتی: بۆ ماوەیەكی كورت ئاسمانی توركیامان بەكارهێنا.. ئەگەر توركەكان تەقەیان لێكردباین ناچار دەبووین لەناویان بەرین و شتی خراپیش ڕووی دەدا.. ئەوان هیچ گرفتێكیان بۆ دروست نەكردین.

قسەكانی ترامپ دەریدەخەن، كە پەیوەندی واشنتۆن و ئەنقەرە لە دۆسییەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا باش نییە، لەوانەشە واشنتۆن لە دوا ساتەكانی هێرشەكەدا توركیای ئاگاداركردبێتەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە ئەمریكییەكان گومانی زۆریان هەیە بەوەی‌ توركیا لەو پرسەدا هاریكار نییە.

ئەو گومانانەی ئەمریكاش بایی ئەوەن هەوڵەكانی ئەنقەرە پوچەڵ بكەنەوە، كە گەرەكییەتی باوەڕ بە جیهان بێنێت بەوەی‌ ئەوانیش لەجەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەشدار و هاوبەشن، بە تایبەتیش تۆمەتباری دەكەن بەوەی دۆسیەی تیرۆر بەكاردێنێت بۆ فرتوفێڵكردن لە جیهان، چ بەوەی هەڕەشەی واڵاكردنی دەرگای بەردەمی ئاوارەكان دەكات، یان پاساوهێنانەوە بۆ هێرشكردنەسەر باكووری سوریا.

خۆ ئەگەر توركەكان شكستبێنن لە پێشكەشكردنی دیدگایەكی قبوڵكراو سەبارەت بە نهێنی بوونی گرنگترین كەسایەتی داواكراوی نێودەوڵەتی لە ناوچەی هەژموونی خۆیان، ئەوا ئەم كارە دەبێتە هۆی لەرزاندنی پەیوەندییەكانیان بە ئەمریكا و دەوڵەتانی ئەوروپی وەك ئەڵمانیا و فەڕەنسا، لەوەش‌ گرنگتر ئەوەیە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ڕوسیا كەلێن و درزێكی گەروەی تێدەكەوێت، بە جۆرێك لەوانەیە وا لە مۆسكۆ بكات، بە ناچاری بەو هەماهەنگییەدا بچێتەوە كە لەگەڵ توركیادا هەیەتی لە كۆششەكانی هێوركردنەوەی دۆخەكە لە ناوچەكە یان گەڕان بە دوای چارەسەرێكی سیاسی بۆ پرسی سوریا بە گوێرەی ڕێككەوتننامەی سوچی.

شڕۆڤەكار و شارەزایان دەڵێن: كوژرانی بەغدادی لە ئیدلب واتای ئەوەیە ئەنقەرە وابەستەی ئەو پابەندبوونانەی نەبووە كە لە پرسی هێوركردنەوەی دۆخەكە لە ناوچەكە بەڵێنی جێبەجێكردنی داون، قسەكانیشی لە بارەی جەنگان دژ بە تیرۆر و لێكهەڵوەشاندنەوەی گروپە توندڕەووەكان لەو ناوچەیەی لە بن دەسەڵاتی خۆیدایەتی ، تەنها و تەنها بەڵێنە و بەس.

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو فشارانە، ئەنقەرە تەواو ئاراستەیەكی پێچەوانەی گرتووە، ئەو هەوڵ دەدات وا خۆی ڕابنوێنێت كە بەدوورە لە دۆسییەكانی گروپە تیرۆرستییەكان، ئەمەش لە ڕێگەی داواكاری ئەنقەرە بۆ ئاشكراكردنی ئەو هەنگاوانەی واشنتۆن پێش و پاش هێرشەكە ئەنجامیداون، لەوانەشە ئەو هەنگاوەی ئەمریكا لە نزیكەوە ڕۆڵی توركیا بسەلمێنێت لەو پرسەدا، بەڵام سەبارەت بە جوڵەی توندڕەووەكانی ئیدلب، ئەو گومانە دێتەئاراوە كە بەغدادی لە ئانوساتی هێرشە سەربازییەكەی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا، بە سوك و ئاسانی لە شوێنێكەوە چووبێتە شوێنێكی دیكە و دواتریش خۆی گەیاندبێتە ئیدلب.

فەخرەدین ئەڵتونی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی توركیا، لە چەند تویتێكیدا، داوای كردنەو‌ەی دۆسییەی لێكۆڵینەوەی كرد سەبارەت بە دوا جموجۆڵەكانی بەغدادی، پێش ئەوەی بەرەبەیانی یەكشەممە لە ئاكامی كردە سەربازییەكەی ئەمریكا لە ناوچەی گوندەواری (ڕیف) ئیدلب بكوژرێت.

ئەڵتون ئەوەشی وت: كوشتنی سەركردەكەی داعش سەركەوتنە بۆ سەرجەم كردەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەموو جیهاندا، ئەو ڕووداوەشی بە هەنگاوێكی گرنگ وەسف كرد لە شكستپێهێنانی یەكجارەكی داعش لە ناوچەكە.

بەرپرسە توركەكە جەختی لەوەش كردەووە، كە پێویستە كردەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامبن، ڕوونیشیكردووە كە توركیا ئامانجی هێرشە گەورەكانی داعش بووە، بە هەموو تواناشییەوە بەرەنگاری ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستییە بۆتەوە.

سەرباری هەڵوێستەكەی ئەڵتون، كە هەوڵیدا پاكانە بۆ ووڵاتەكەی بكات لە بەرامبەر ئەو گومانە نێودەوڵەتییانەی لەسەرنی، سەبارەت بە خاوخلیچی لە بەدواداچوونی تۆڕەكانی تیرۆر، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی فەرمیش، تامەزرۆییەكی زۆری نیشاندا لە بەدواداچوونی وردەكاری هێرشەكەی ئەمریكا ، ئەمەش لە ڕێگەی گواستنەوەی گەواهیدانی ئەو گەواهیدەرە زیندووانەی باسیان لە ووردەكاری كردە سەربازییەكە كرد، بە تایبەتیش لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی وێنەی تێروتەسەلی ئەو شوێنەی هێرشەكەی كراوەتەسەر.

وێنەكانی ئاژانسەكە دیمەنی شوێنی كردە سەربازییەكەی ئەمریكایان نیشاندا كە بە فڕۆكەیەكی "درون" ئەنجامدراوە و 3 ماڵی وێرانكردوون و و چەند ڕەشماڵێكی دەوروبەریشی سوتاندوون لە نزیك گوندی باریشا لە پارێزگای ئیدلب.

گرتەكە 90 خولەكییەكە، چەند قۆڵتێكیشی نیشانداون لە نزیك دار زەیتوونەكان كە بەر ئەنجامی هێرشی 8 فڕۆكەی پەروانەدار و دوو فڕۆكەی دیكەی كۆنتڕۆڵكراوی ئەمریكی بوون بۆ سەر ئەو شوێنەی بەغدادی لێ نیشتەجێ بووه، هێرشەكەش بە چەكی قورسەوە لە زەوییەوە ووڵام دراوەتەوە.

٣٠/١٠/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان