فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ سزادانی تورکیا لەسەر لەشکرکێشیـیەکەی بۆ سەر باکوری سوریا و بڕیارێکی دیکەی پەسەندکرد بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بە دەستی عوسمانیـیەکان بە جینۆساید.

ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە بە دەنگی 403 ئەندام لە بەرامبەر دەنگی 16 ئەندام ئەو بڕیارەیانی پەسەندکرد کە داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکات سزا بەسەر کاربەدەستان و حکومەتی تورکیا بسەپێنێت لە بەرامبەر هێرشی بۆ سەر باکوری سوریا.

بەپـێی بڕیارەکە دەبێت سەرۆک ترامپ پـێدانی ڤیزە بە کاربەدەستانی تورک ڕابگرێت و سەروەت و سامانی ئەو کاربەدەستانە سڕبکات کە دەستیان هەیە لەم لەشکرکێشیـیەی سەر باکوری سوریا، لەوانە وەزیری بەرگری.

دەبێت وەزارەتی دەرەوە ڕاپـۆرتێک بدات بە سەرۆک و کۆنگرێس لەبارەی ئەو کاربەدەستە تورکانەی بەشدارن لە لەشکرکێشیـیەکە و هەروەها ئەو کەسە بیانیانەی بە مەبەست زانیاری یان تەکنۆلۆجیای لەشکریـیان بە تورکیا داوە کە شیانی هەبێت بۆ لەشکرکێشی سەر باکوری سوریا بەکاربهێنرێت.

دەبێت سەرۆک سزا بسەپـێنێت بەسەر گەورە بانکی دەوڵەتی تورکیا کە بە Halkbank ناسراوە. هەروەها سزای هەر دەزگایەکی دیکەی دارایی تورکیا بدرێت کە وەزارەتی دەرەوە ئاماژە بۆ ئەوە بکات بە مەبەست کارئاسانی کردووە بۆ هێزە چەکدارەکانی تورکیا یان پـیشەسازی لەشکری تورکیا لە پەیوەست بە لەشکرکێشیـیەکە.

دەبێت سەرۆک سزاکانی یاسای CAATSA بەسەر تورکیا بسەپـێنێت.

(یاسای CAATSA، واتە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئەمەریکا لە ڕێگەی سەپاندنی سزاکانەوە، لە ساڵی 2017 وە کاری پـێدەکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەریەک لە ئێران و ڕووسیا و کۆریای باکور.)

نابێت چەک و کەلەوپەل و تەکنەلۆجیای لەشکری بۆ تورکیا ڕەوانەبکرێن کە شیانیان هەبێت لە ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەی سەر باکوری سوریا بەکاریانبهێنێت.

بڕیارەکە داوادەکات دوو ڕاپـۆرت ئامادەبکرێن، یەکێکیان لە بارەی کاریگەری ئەو لەشکرکێشیـیەی تورکیا بەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، ڕاپـۆرتی دووەم لە بارەی سەروەت و سامانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و خێزانەکەی.

هەروەها ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیارێکی بە دەنگی 405 بەرامبەر 11 پەسەندکرد کە تیایدا کوژرانی 1.5 ملیۆن ئەرمەنی لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە نێوان ساڵانی 1915-1923 بە جینۆساید پـێناسەدەکات.

لە ئێستادا پـێویستە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ئەویش دوو بڕیاری هاوشێوە پەسەندبکات تاوەکو سەرۆکی ئەمەریکا جێبەجێیان بکات.

٣٠/١٠/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان