فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رێبه‌ری پارتی گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا، مارین لۆپان داوایكرد، توركیا له‌ په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) ده‌ربكرێت.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئێستگه‌ی " RC1"ی فه‌ره‌نسی، ماری لۆپان داوایكرد، وه‌ك وه‌ڵامێكی شیاو بۆ پێشێلكارییه‌كانی و هێرشی بۆ سه‌ر باكووری سووریا، توركیا له‌ ناتۆ ده‌ربكرێت.

لۆپان ره‌خنه‌شی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا گرت، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی شیاوی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی توركیا نه‌گرتووه‌ته‌ به‌ر و بڕیاری نه‌داوه‌، توركیا ده‌ربكات.

دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، نه‌رویج و ئیسپانیا بڕیاریان دا پرۆسه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به‌ توركیا رابگرن.

له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌گه‌یشته‌ رێككه‌وتن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا و قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك فرۆشتن به‌و وڵاته‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه‌ و وڵاتانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ پابه‌ندییان به‌رامبه‌ر به‌ توركیا هه‌یه‌.

21/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان