فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ئەمەریکا هوشداری دا بە تورکیا ئەو ئاگربەستە پـێشێل نەکات کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیربووە، دەڵێت ئەگەر نا ئەوا سزا توندەکانی بەسەر تورکیا دەسەپـێنێت.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ هەینی لە تویتەرەکەی نووسیویەتی:

"تورکیا بە تەواوی تێدەگات کە نابێت تەقە لە کوردەکان بکات لەو کاتەی ئەو ناوچەیەی بە ئارام ناودێردەکرێت جێدەهێڵن و بەرەو ناوچەی دیکەی نزیک دەڕۆن. نامەوێت سزا زۆرەکانم لە بەرامبەر پـێشێلکاریـیەکان دووبارەبکەمەوە. دۆخەکە بە باشی دەڕوات! داعش لە لایەن کوردەکانەوە پارێزراون(لە نێو زیندان و کەمپەکان) و لەگەڵ ئەوە تورکیاش بۆ ئەم کارە ئامادەیە ئەگەر پـێویست بوو.

لەوەتای مانگی یازدەی ساڵی 2016 وە ئەمەریکا ترلیۆنەها دۆلار دەستکەوتی هەبووە. هەموو ئەوانەی دیکە ڕوویان لە لێژی کردووە. هێزمان لە ئابوریدایە بەر لەوەی ناچاربین لەشکرەکەمان بەکاربهێنین کە سەرلەنوێ بنیادنراوەتەوە، ئەلتەرناتیڤێکی زۆر باشترە. نەوت پارێزراوە.

سەربازانمان ڕۆیشتن و سوریا جێدەهێڵن بەرە ناوچەی دیکە دەڕۆن، پاشان دەگەڕێنەوە وڵات! دەبوایە بۆ 30 ڕۆژ لەوێ بووینایە – ئەوە پـێش 10 ساڵ لەمەوبەر. کاتێک ئەو گەمژە ڕەخنەگرانەی 20 ساڵە ڕۆژهەڵاتیان بە هەڵە داناوە، دەپـرسن چ دەستکەوتێکمان لەم سەودایە هەبووە، بە سانایی دەڵێم، نەوت، سەربازەکانمان دەهێنینەوە وڵات، داعشەکان پارێزراون(لە نێو زیندان و کەمپەکان)!"

26/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان