لەلایەن یەکێک لە بەهێزترین رێکخراوە مەدەنییەکانى ئەمەریکاوە؛ دەستپێشخەرییەک بۆ ئازادکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێکانى راگەیەنراوە و داوا دەکرێت زۆرترین کەس دەنگ بدات بۆ ئازادکردنیان.
لەلایەن رێکخراوى ئەڤاز، کە رێکخراوێکى قازانج نەویستى ئەمەریکییە و لە بوارەکانى مافى مرۆڤ و چەند بوارێکى بەرفراوان کاردەکات و بنکەکەى لە نیویۆرکە، دەستپێشخەرییەک راگەیەنراوە لەژێر ناوى (ئازادى بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێکانى) بە زمانەکانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى، تورکى) بڵاوکراوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ناوى سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێکانى (فیگەن یوكسه‌كداغ، عه‌لی ئوركوت، ئالپ ئەلتینۆرس، ئاینور ئاشان، بوله‌ند بارماكسز، دیله‌ك یاغلی، گونای كوبیلای، ئیسماعیل شه‌نگول، نه‌زمی گوور، په‌روین ئۆدونجو، زه‌ینه‌ب كاره‌مان و زه‌ینه‌ب ئۆلبه‌جی)، كه سزای ناڕه‌وایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، نه‌بوونی یاسا و باڵاده‌ستیی ره‌وتی ناسیۆنالیزمیزمی توندڕه‌و و سته‌مكاریی و هه‌ژمونیان به‌سه‌ر ژیانی گشتیی و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانه‌وه دێنێته‌وه بیر.
جەختکراوەتەوە کە دەمیرتاش بە نوێنەرى نەوەى نوێی خەباتگێڕان و سەرکردەى دیموکراتیخوازى کورد و هەڵگرى بانگەوزاى ئاشتى لە باکورى کوردستان