جۆ بایدەن سەرۆکى ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت، هێرشەکەى شەوی رابردوو، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە.بە گوێرەیى ڕاگەیەندراوێکى فەرماندەیى ناوەندى سوپاى ئەمریکا، بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئوردن، کە دەکەوێتە نزیک سنووری سووریا بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکیان و بەهۆیەوە سێ سەربازیان کوژراون و 25ـی دیکەش بریندار بوون.
٢٨/١/٢٠٢٤