فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەم نەخۆشیە ڤایرۆسیە بەهۆی ڤایرۆسێكەوە دروست دەبێت و نیشانە باوەكانی بریتیە لە هەوكردنی بەئازاری پێست و نیشانەكانی بەردەوام دەبێت لە دو هەفتە بۆ چوار هەفتە و تا و سەرئێشە و ئازاری جومگەكان و پشت ئێشەی لەگەڵدا دەبێت.
ئاوڵەی مەیمون لەمرۆڤێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگوازرێتەوە لەڕێگەی تێكەڵاوبونی جەستەیی كەسی تووشبوو یاخود دەستلێدان لەكەلوپەلی پیسبوو بەو ڤایرۆسە یان دەستلێدان لە ئاژەڵی تووشبوو.
هۆكارەكانی گواستنەوەی ئاوڵەی مەیمون:
- تێكەڵاوبوونی كەسانی تووشبوو لە ڕێگەی دەستلێدان و كاری سێكسی.
- دەستلێدان لە پێستی كەستی تووشبوو و ماچكردنی.
- دەستلێدان لە دەموچاو لەكاتی قسەكردن یاخود هەناسەدان.
- دەستلێدان لە كەلوپەلی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە.
- دەستلێدان لەئاژەڵی تووشبوو لەڕێگەی ڕاوكردن و كەوڵكردن و بەكارهێنانی گۆشتەكەی.
ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون بۆ یەكەمجار لەساڵی 1958 لە دانیمارك دۆزرایەوە لەنێو ئەو مەیمونانەی بۆ مەبەستی تاقیكردنەوەی پزیشكی بەكاردەهێنران، لەساڵی 1970 بۆ یەكەمجار تووشبوونی مرۆڤ بەو ڤایرۆسە لەوڵاتی كۆنگۆ لە ئەفریقا تۆماركرا.
نیشانەكانی ئاوڵەی مەیمون:
ئەم نەخۆشیە نیشانەكانی لە هەفتەیەكدا دەردەكەوێت تاوەكو چوار هەفتە دەخایەنێت و لای هەندێك كەس كە بەرگرییان لاوازە ماوەكەی درێژتر دەبێت.
- هەوكردنی پێست و هەوكردنی قوڕگ.
- تالێهاتن و سەرئێشە و بێهێزی.
- ئازاری ماسولكە و ئازاری پشت.
- ئاوسانی گرێ لیمفاوییەكان.
ئاوڵەی مەیمون لەشێوەی هەوكردنی پێست دەردەكەوێت و شوێنە تووشبووەكە پڕدەبێت لە شلەمەنی و دەبێتە هۆی خورانی زۆر و بەئازار، لەكاتی چاكبوونەوە پێستەكە ووشك دەبێتەوە و هەڵدەوەرێت و زۆرینەی تووشبووان لەماوەی 2 بۆ 4 هەفتە چاك دەبنەوە.
* ڕێنمایی بۆ كەسی تووشبوو بە ئاوڵەی مەیمون:
* ئاگاداركردنەوەی هەر كەسێك بەم دواییە تێكەڵاویت كردوە.
* دووركەوتنەوە لەئەنجامدانی كاری سێكسی.
* مانەوە لەماڵەوە تائەو كاتەی پێستی تووشبوو نامێنێت و چینێك پێستی نوێ دروست دەبێت.
* داپۆشینی شوێنە تووشبووەكان و بەكارهێنانی دەمامك كاتێك لەگەڵ خەڵكی تر دەبیت.
* شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابون و مەوادی پاكژكەرەوە بەتایبەت لە پێش و دوای دەستلێدان لە شوێنی تووشبوو.
* دەست لێنەدان و برینداركردنی شوێنی تووشبوو و ئەوە دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی چاكبوونەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنی تری جەستە.
ساڵی 2022 ئاوڵەی مەیمون بەشێوەیەكی كتوپڕ لەسەرتاسەری ئەوروپا و هەردو كیشوەری ئەمریكای باكور و باشور بڵاوبوەوە و لە 110 وڵاتدا تووشبوونی 87 هەزار كەس و 112 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركران، لەئێستادا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاوڵەی مەیمونی وەك بارێكی لەناكاوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند و ئامادەكاریی دەكات بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی تەندروستی سلێمانی.

16/8/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان