فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەفر سپیپۆشی کردووە و لە دەوروبەری مەریوان ناوچەکە سپی بووە و لە سنەش هاونیشتمانییان بەهۆی بەفربارینەوە هاتنەسەرشەقام و هەڵپەڕکێیەکی گەرم-یان کرد

هەرچەندە بەفر کێشەی هاتووچۆی دروستکرد و لەسەر رێگەی سەقز بۆ مەریوان. لە ملەی ژاڵانە بەفر رێگەکەی داخست. بۆ دووەمین جاریش لە شاری پاوە بەفرباری و کە نزیکەی نیو مەتر دەبوو.

فەرمانبەرێکی مانگی سووری مەهاباد دەڵێت، "ئێرە گەردەنەی زمزیرانە، لەبەر ئەم بەفر و کڕێوەیە جاددەکە بە تەواوەتی داخراوە، ئێمە کۆمەڵەی مانگی سووری مەهاباد و لەگەڵ رێگاوبان لە هەوڵداین رێگاکە بکەینەوە."

لە پارێزگای ورمێدا بەفر رێگای دەیان گوندی داخست. لە شەو و رۆژی رابردوودا شاری چاڵدێران بە 15 پلەی ژێر سفر ساردترین شار لە ئاستی ئێراندا بوو. سەرجەم قوتابخانەکانیش لەبەر بەفر و سەرما داخران.

ئەم شەپۆلی بەفر بارینە دوانیوەڕۆی شەممە لە ناکاو باکووری پارێزگای ئیلامیشی گرتەوە. ئێرە رێگای سەراوڵە بۆ ئیلام، کە خەڵکی گیری خواردووە. لەم پارێزگایەدا قوتابخانە و فەرمانگەکان لەبەر بەفر، درەنگتر لە کاتی ئاسایی کرانەوە.

ئێرەش شاری ئەلیگودەرز لە پارێزگای لوڕستان، بەفر کارەبای 83 گوندی ئەم شارە و شاری بروجێردی بڕی، رێگای 450 گوندی پارێزگاکەشی داخست.

لە پارێزگای سنەش بەهۆی زۆری بەفربارین، سەرما و خلیسکبوونی رێگاکان، قوتابخانەی هەندێ لە شار و گوندەکان داخران، لەوانە قوتابخانەی سەرەتاییەکانی شارەکانی سنە، دیواندەرە و قوروە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای سنە بڵاوی کردووەتەوە، لە شەو و رۆژێکدا 622 ئۆتۆمبیلیان لەنێو بەفر و کڕێوەدا رزگار کردووە.

شارەزایەکی ریکخراوی کەشناسیی ئێران دەڵێت، "رۆژی سێشەممە شەپۆلێکی نوێی دابارین دێت، دیسان لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا بەفر و باران دەبارێت، وادیارە بەفری ئەم شەپۆلە زیاتر بێت لە شەپۆلی پێشوو."

بەپێی راپۆرتی کەشناسیی پارێزگای کرماشان تاوەکو ئێستا 26٪ زیاتر لە ساڵی رابردوو باریوە، بارینەکانی ئەمجارە هیوایەکی ژیاندووەتەوە کە لە داهاتوو بارینەکان زیاتر بن.

28/1/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان