
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا شەوی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە فەرمی ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتووە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی تورکیا ٪99.48 ی دەنگەکانی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا جیاکراونەتەوە.
بە پێی ئاژانسەکە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ٪52.10 ی بەدەستهێناوە و لە پێشە و کەمال کلیچدارئۆغڵوش ٪47.90ی بەدەستهێناوە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئانکا کە نزیکە لە ئۆپۆزسیۆنەوە ئەردۆغان ٪51.39ی بەدەستهێناوە و کەمال کلیچدارئۆغڵوش ٪48.61 .
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی تورکیا ٪89.81 ی دەنگەکانی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا جیاکراونەتەوە.
بە پێی ئاژانسەکە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ٪52.61 ی بەدەستهێناوە و لە پێشە و کەمال کلیچدارئۆغڵوش ٪47.39ی بەدەستهێناوە.
ژماردنی دەنگەکان لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی