فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئێران سزاى سێدارەى چوار بەندکراوى سیاسیی کوردى جێبەجێکرد، ئەو چوا بەندکراوە سیاسییەش لەماوەى 18 مانگى دەستبەسەربونیاندا بە تۆمەتى ''افساد فی الارض''، لە مافى هەبونى پارێزەر بێبەشبون و دۆسییەکەیشیان ناڕون بوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووهەم کاتژمێر 5:00ی سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی پژمان فاتیحی تەمەن 29 ساڵان و خەڵکی شاری کامێران، موحسین مەزڵوم تەمەن 27 ساڵان و خەڵکی شاری مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن 26 ساڵان و خەڵکی شاری بۆکان و محەمەد (هەژیر) فەرامەرزی تەمەن 28 ساڵان و خەڵکی دێولان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێکران، ماڵپەڕی میزان-ی فەرمیی دەزگای دادی ئێران ئەم هەواڵەی بە فەرمی پشتڕاستکردوەتەوە.

سەرەڕای هەموو هەوڵە نێودەوڵەتی و داواکاری رێکخراوە جیهانییەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ، ئەم ٤ لاوە دوای ١٩ مانگ دەستبەسەر بوون لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دران.

رۆژی شەممە ٢٧ی کانوونی دووهەم، لە لایەن ناوەندە ئەمنیی و حکوومییەکانەوە پەیوەندی کرابوو بە بنەماڵەی ئەم ٤ گەنجەوە کە بۆ دوایین دیدار سەردانی کوڕەکانیان بکەن.

رۆژی یەکشەممە ٢٨ی کانوونی دووهەم، بنەماڵەکان توانیان بۆ چەند خولەک کوڕەکانیان ببینن و لە زیندان پێێان راگەیاندبوون ئەمە دوایین دیدارە لەگەڵ کوڕەکانیان.

بەرەبەیانی دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووهەم ، دوای بانگی بەیانی، لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە سێدارە دران.

28/1/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان