دیمیتریۆس کایریدێس وەزیری ناوخۆی یۆنان ڕایگەیاند کە ئەسینا دەیەوێت ڕێککەوتنی کۆچبەری لەگەڵ تورکیا فراوانتر بکات.
یەکێتی ئەوروپا لە لوتکەی قەیرانی کۆچبەری لە ساڵی 2016دا لەگەڵ تورکیا گەیشتە ڕێککەوتنێکی مشتومڕلەسەر کە بە پێی ڕێککەوتنەکە بڕیاربوو ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە دەگەنە دوورگەکانی یۆنان بگەڕێندرێنەوە بۆ تورکیا.
بەرپرسانی یۆنان دەڵێن لە ئێستادا ئەو گرێبەستە جێبەجێ ناکرێت و تورکیا خەڵک وەرناگرێتەوە.
زۆرجار گرژییەکانی نێوان ئەسینای پایتەخت و ئەنکەرە سەبارەت بە کۆچ و ناکۆکییەکان لەسەر خاک زۆر بەرز بووەتەوە. دوای ئەوەش سەرۆک وەزیرانی یۆنان داوای لە ئەمریکا کرد بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی چەک بە تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ یۆنان