فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به گوێرەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەت ڕۆژی چوارشەممە، مەسعود پزشکیان سەرۆکی ئێران، بە ئیمانوێل ماکرۆنی هاوتا فەرەنسیەکەی ڕاگەیاندووە، ئێران لە بەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی سەر وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت، لەکاتێکدا ترسی ململانێی زیاتری ناوچەیی لە ئارادایە لە دوای کوژرانی ڕێبەری حەماس لە تاران.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماکرۆن، پزیشکیان ڕەخنەی لە ئیسرائیل گرت سەبارەت بە شەڕی 10 مانگەی غەززە و گوتی: ئێران هەرگیز لە بەرامبەر هێرش و پەلامارەکان بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت.

گوتیشی "ئەگەر ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڕاستی دەیانەوێت ڕێگری لە شەڕ بکەن لە ناوچەکەدا، دەبێت ئیسرائیل ناچار بکەن هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ڕابگرێت و ئاگربەست قبوڵ بکات."

کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لەسەر داوای ئێران لە عەرەبستانی سعودیە بەرێوەچوو، بۆ تاوتوێ کردنی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس.

تاران و گرووپەکانی هاوپەیمانی ئێران، وەک حەماس و حزبوڵا، ئیسرائیلیان بە کوشتنی هانییە تۆمەتبار کردووە.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هەتا ئێستا بەرپرسیارێتی کوشتنی هانییەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.

٩/٨/٢٠٢٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان