فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، مەزڵوم عەبدی ڕایدەگەیەنێت پێشوازی لە پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەن.
عەبدی ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند " پێشوازی لە ڕاگەیاندنە مێژووییەکەی سەرۆک عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین کە داوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە تورکیا و کردنەوەی دەرگای پرۆسەی سیاسی ئاشتی دەکات."
عەبدی دەشڵێت " ئەم ڕاگەیاندنە مێژووییە دەرفەتێکە بۆ بونیاتنانی ئاشتی و کلیلی کردنەوەی دەرگای پەیوەندی ڕاست لە ناوچەکە."
هەر ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئۆنلایندا لە واشنتن ڕایگەیاند "سەرۆکی پەکەکە پەیامێکی ناردووە و بۆچوونەکانی خۆی ڕوونکردەوە، ئێمە بە ئەرێنی سەیری دەکەین".
لە کۆنگرەکەی ناشناڵ پرێس کڵەب عەبدی لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە کاریگەریی ئەو پەیامە لەسەر هێزەکانی سوریای دیموکراتیک گوتی پەیامەکەی ئۆجەلان شتێکی باشە " بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە وەکو هەسەدە ( هێزەکانی سوریای دیموکراتیک)نییە" بەڵام نکوڵی لەوە نەکرد کە کاریگەریی بەسەر ناوچەکەی ئەوانیشەوە دەبێت "بڕوام وایە ئاگربەستی نێوان پەکەکە و تورکیا و دەستەبەرکردنی ئاشتی