( جه‌میل بایک ) له‌به‌شى ئه‌مڕۆى هه‌ڵسه‌نگاندکانى دا له سه‌ر سیاسه‌ته‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌باره‌ت به پرسى کورد ڕاوه‌سته ده‌کات . ( جه‌میل بایک ) رایگه‌یاند :" له‌و شوێنه‌ى له‌سێداره‌دان هه‌بێ، ئاگربه‌ست درێژخایه‌ن نابێ و له‌و باره‌یه‌وه گووتی :" ده‌بێ ئێران سیاسه‌تێکى ئه‌رێنیانه په‌یڕه‌و بکات و PJAKیش هه‌وڵ بدات کێشه‌کانى نه‌ک به ڕێگاى شه‌ڕ، به‌ڵکوو به ڕێگاى چاوپێکه‌وتن و موزاکره چاره‌سه‌ر بکات .
هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان ( KCK )، ( جه‌میل بایک ) له‌به‌شى کۆتایى چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى دا له‌گه‌ڵ ANF له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و له‌سێداره‌دانى گیراوانى سیاسى له لایه‌ن ڕ‌ژێمى ئێرانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى کرد و ده‌ستنیشانى کرد که گرنگه پێگه‌ى ئاگربه‌ستى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و ( PJAK ) به‌رده‌وام بکات .
( جه‌میل بایک ) ده‌ستنیشانى کرد ، ئه‌وان لایه‌نگریان له‌ئاگربه‌ستێکى به‌و شێوه‌یه کردووه و ڕایگه‌یاند؛" ئه‌وان هه‌موو کاتێک ویستوویانه ئێران به ڕێگاى دیالۆگ، گفتووگۆ و موزاکره پرسى کورد چاره‌سه‌ر بکات ".
هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK ( جه‌میل بایک ) له‌به‌رده‌وامى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانى دا رایگه‌یاند وادیاره هه‌تا ئێستا کۆمارى ئیسلامى ئێران بڕیارى نه‌داوه که به چ رێبازێک پرسى کورد چاره‌سه‌ر بکات و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ :" جارێکى دیکه ئاشکرا بوو که هیچ که‌سێک ناتوانێ به له‌سێداره‌دان کوردان چاوترسێن بکات و ویست و داخوازى کوردان بۆ ژیانێکى ئازاد و دیموکراتی سه‌رکوت بکات . له به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئێران بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که به له‌سێداره‌دان ده‌توانێ به ئامانجه‌کانى بگات، ئه‌وا خۆى هه‌ڵده‌خڵه‌تێنێ . ئه‌و کرده‌وانه ئاکامێکى به پێچه‌وانه‌ى ده‌بێ . ئێران به‌و شێوه‌یه کوردان له‌خۆى دوور ده‌کاته‌وه و په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاى کوردان ده‌پچرێنێ ."
هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK ( جه‌میل بایک ) ده‌ستنیشانى کرد که ئه‌گه‌ر له‌شوێنێک له‌سێداره‌دان هه‌بێ، له‌و شوێنه ئاگربه‌ست هه‌میشه‌یى نابێ و له‌و باره‌یه‌وه وشیاریه‌کى به‌و شێوه‌یه‌کى کرد :" چۆن ده‌بێ هه‌م له‌سێداره‌دان هه‌بێ و هه‌م ئاگربه‌ست له ئارادا بێ . ئه‌گه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌و باوه‌ره‌دایه شتێکى به‌و شێوه‌یه ئیمکانى هه‌یه، له هه‌ڵه دایه . بێگومان له‌ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونى له سێداره‌دان، ره‌وشى ئاگربه‌ست ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه . ئه‌وه راستیه‌که. ئایا ده‌بێ هه‌م ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بکات و هه‌م ئه‌ندامانى PJAK له سێداره بدرێن؟ باشه له ڕه‌وشێکى به‌و شێوه‌یه‌دا PJAK چ ده‌کات؟ هه‌ر چۆنێک بێ هه‌ڵوێستێکى به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ند ناکرێ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، نه له‌سێداره‌دان کارێکى ڕاسته و نه چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد به ڕێگاى شه‌ڕ و پێکدادان . پێویسته له‌م مژاره‌دا ئێران سیاسه‌تێکى ئه‌رێنیانه په‌یڕه‌و بکات . ده‌بێ PJAKیش هه‌وڵ بدات کێشه‌کان نه‌ک به ڕێگاى شه‌ڕ، به‌ڵکوو به ڕێگاى چاوپێکه‌وتن و موزاکره چاره‌سه‌ر بکات ."
ANF
1/1/2014