شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان سه‌ركرده‌ی بارزانییه‌كان كۆچی دوایی كردووه
- ڕۆژی 14ی كانونی دووه‌می ساڵی 1539ی زاینی، ئیسپانیا له‌پاش داگیركردنی كوبا، ده‌سه‌ڵاتی خۆیی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ڕاگه‌یاند‌و خستییه ژێر حوكمی خۆیه‌وه.
- له‌ساڵی 1794و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، زانا‌و نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌مریكی (جیسی بینیت)، یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌یسه‌ریی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا‌و یه‌كه‌م منداڵ له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه هاته دنیا.
- پاش چه‌ندین ساڵ ناكۆكی له‌نێوان دانیشتوانی دانیمارك‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویجدا، سه‌رئه‌نجام ڕۆژی 14ی كانونی دووه‌می ساڵی 1814، دانیمارك له‌نه‌رویج جیابووه‌وه‌و بووه خاوه‌نی سه‌روه‌ریی.
- له‌ساڵی 1861و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، نوسه‌ر‌و مێژوونوسی لوبنانی (جۆرج زێدان) له‌دایك بووه.
- له‌ساڵی 1907و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 6.5 پله به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر شاری كنگستۆنی جامایكای هه‌ژاند، كه به‌هۆیه‌وه 1600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربوون، زیانێكی زۆری ماڵیشی لێكه‌وته‌وه.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ‌و له‌ساڵی 1911دا، یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی فه‌ڵه‌ستین بڵاوكرایه‌وه، كه ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسییه‌و ئۆفیسه‌كه‌ی له‌شاری یافایه‌و هه‌فتانه دوو جار بڵاوده‌كرێته‌وه.
- له‌میانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا، كه ڕوسه‌كان هێرشیان كردبووه سه‌ر شاری ته‌ورێزی ئێران، ڕۆژی 14-1ی ساڵی 1915، سوپای عوسمانی به‌هاوكاریی كورده‌كان، په‌لاماری سوپای ڕوسیایان دا‌و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاند‌و ڕوسیاش له‌ته‌ورێز پاشه‌كشه‌ی كرد.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ‌و له‌ساڵی 1926دا، له‌پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی 56 ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه له‌شاری سلێمانی، ناوی ڕۆژنامه‌كه گۆڕدرا بۆ ژیان.
- پاش ڕاكێشانی هێڵێك بۆری، بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری حه‌یفای سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه، ڕۆژی 14ی كانونی دووه‌می ساڵی 1935، له‌و بۆرییه‌وه ده‌ست به‌هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق كرا.
- له‌ساڵی 1943و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، زانای بواری زانستی به‌رگریی جه‌سته (ڕاڵف سیتمان)ی كه‌نه‌دی له‌دایك بووه، كه به‌هۆی داهێنان‌و دۆزینه‌وه زانستییه‌كانیه‌وه، له‌ساڵی 2011دا خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ بواری پزیشكی پێبه‌خشراوه.
- له‌ساڵی 1956و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، حكومه‌تی ئوردن داوایه‌كی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیای ڕه‌تكرده‌وه بۆ چوونه ناو په‌یمانی به‌غدا، كه هه‌ریه‌كه له‌عێراق‌و توركیا‌و پاكستانی له‌خۆ گرتبوو.
- له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، یه‌كه‌م وڵات كه باڵیۆزخانه‌ی خۆیی له‌ئیسرائیل كرده‌وه، هۆڵه‌ندا بوو، كه ڕۆژی 14-1ی ساڵی 1958 له‌شاری قودس باڵیۆزخانه‌كه‌ی كرده‌وه.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ‌و له‌ساڵی 1969دا، (شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان) سه‌ركرده‌ی بارزانییه‌كان كۆچی دوایی كردووه.
- پاش ئه‌وه‌ی سوپای یه‌كێتی سۆڤێت چوونه ناو خاكی ئه‌فغانستانه‌وه، بۆ پشتیوانیكردن له‌حكومه‌ته ماركسییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی 14-1-1980 بڕیاریدا، سوپای سۆڤێت خاكی ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن مۆسكۆوه ڕه‌تكرایه‌وه.
- له‌ساڵی 1984و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، (سه‌عد حه‌داد) دامه‌زرێنه‌ری سوپای باشوری لوبنان‌و بزووتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی لوبنانی ئازاد، كۆچی دوایی كردووه.
- ڕۆژی 14ی كانونی دووه‌می ساڵی 1988، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس، 18 كوردی شاری كه‌ركوكیان به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه گولـله‌باران كرد، كه پێشتر ده‌ستگیركرابوون.
- له‌ساڵی 1997و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، ڕێكه‌وتننامه‌ی خه‌لیل له‌نێوان ئیسرائیل‌و فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا مۆركرا، كه تایبه‌ت بوو به‌دابه‌شكردنی شاری خه‌لیل له‌نێوانیاندا.
- له‌پاش ئاشكرابوونی ئابڕووچوونه‌كه‌ی (بیل كلینتۆن)ی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، كه به‌ئابڕووچوونی (مۆنیكا گیت) ناسراوه، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ڕۆژی 14-1ی ساڵی 1999، ده‌ستی به‌پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنی كلینتۆن كرد.
- به‌هۆی كۆتاییهاتنی سه‌ده‌ی بیست‌و هه‌زاره‌ی دووه‌مه‌وه، ڕۆژی 14-1ی ساڵی 2000، یه‌كێتی نوسه‌رانی عه‌ره‌ب، سه‌د ڕۆمانی وه‌كو باشترین ڕۆمانه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ستنیشان كرد.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ‌و له‌ساڵی 2005دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی خۆیی بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 58ی ده‌ستووری كاتیی عێراق ده‌ربڕی‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ته‌نها له‌و ڕێگه‌یه‌وه كێشه‌ی كه‌ركوك یه‌كلاییده‌بێته‌وه.
- له‌ساڵی 2007و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، نوسه‌ر‌و پزیشك‌و ئه‌دیبی میسری، (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌وف) كۆچی دوایی كردووه، كه یه‌كێك بووه له‌ئه‌دیب‌و نوسه‌ره نوێخوازه‌كانی میسر.
- پاش ئه‌وه‌ی گه‌لی تونس له‌دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی) ڕاپه‌ڕین‌و به‌هۆیه‌وه بنعه‌لی خاكی ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت، ڕۆژی 14ی كانونی دووه‌می ساڵی 2011، (محه‌مه‌د غه‌نوشی) به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌سه‌ڵاتی تونسی درایه ده‌ست، تا پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی له‌و وڵاته‌دا.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ‌و له‌ساڵی 2012دا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژییه‌وه له‌خۆرئاوای شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق، 53 هاوڵاتی كوژران‌و نزیكه‌ی 150ی دیكه‌ش بریندار بوون، كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان هاوڵاتی سڤیل بوون.
- ئه‌مڕۆ له‌تونس یادی به‌رپابوونی شۆڕش ده‌كرێته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و شۆڕشه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی (زه‌ینلعابدین بنعه‌لی) كۆتایی پێهات، له‌ناوچه‌ی به‌نگالی باشوری هندستانیش ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژی دروێنه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
14/01/2014
NNA
ئا: نازه‌نین