23/01/2014
باس‌نیوز كوردۆ شابان
23/01/2014
باس‌نیوز كوردۆ شابان
ئەمڕۆ دووشەممە دوای چەندجارێك دواخستن كۆنگرەی جنێڤ 2 تایبەت بە تاوتوێكردنی بارودۆخی سووریا دەستپێدەكات، كۆنگرەكە بە بەشداریی وڵاتە زلهێزەكان بەڕێوەدەچێت و بۆ یەكەمجاریش رژێمی سووریا‌و ئۆپۆزیسۆنەكەی بەرامبەر یەك دادەنیشن. بڕیاربوو جنێڤ 2 لە مانگی 5ی 2013 سازبكرێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكان و یەكلانەبوونەوەی دوو لایەنە ناكۆكەكەی سووریا چەند جارێك تاوەكو ئەمڕۆ 22-1-2014 دواخرا. ئێران، كە بە پشتیوانی رژێمەكەی ئەسەد لە قەڵەم دەدرێت لەم كۆنگرەیەدا هیچ رۆڵێكی پێنەدراو بەهۆی فشاری ئۆپۆزیسیۆن و سعودییەوە لە بەشداریكردن بێبەش بوو، هەرچەندە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی ئێرانی كرد بۆ ئەوەی لە كۆنگرەی جنێف 2 بەشدار بێت و بان كی مون راگەیاند: "بڕوامان بەوەیە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و ناكۆكییەكانی سووریا و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ حكومەتێكی كاربەڕێكەر ئێران دەتوانێ رۆڵێكی ئەرێنی ببینێ".بەڵام سعودییە و هاوپەیمانیی نیشتیمانی سووری، كە بە ئۆپۆزیسیۆنی سەرەكی سووریا دادەنرێ، رایگەیاند ئەگەر بان كی مون لە بانگهێشتنامەی بۆ بەشداریكردنی ئێران لە كۆنگرەی جنێف 2 پاشگەز نەبێتەوە، ئەوان لە كۆنفرانسی ئاشتی دەكشێنەوە. جەنگی سووریا یان قەیرانی ناوخۆیی سووریا پێیی ناوەتە ساڵی سێیەمەوە، ئەم قەیرانەی ئێستا سووریای تێكەوتووە بەشێك بوو لە راپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی، كە بە بەهاری عەرەبی ناسرا، بەڵام سووریا بە جیاواز لە وڵاتانی وەك تونس، لیبیا و میسر، لە راپەڕینەوە بوو بە جەنگێكی نێوخۆیی. سەرەتای ئەم جەنگە لە 15ی ئاداری 2011 دەستیپێكرد، ئەوكاتەی خۆپێشاندانێكی جەماوەری ئەنجامدرا و داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا كرا، بەڵام دواتر لە مانگی نیساندا لە چەند شوێنێكی جیاوازدا 130 كەس لە خۆپێشاندەران لەلایەن سووپا و پۆلیسی حكومەتی سووریاوە كوژران. دوای مانگێك لە كوژرانی ئەو ژمارەیە لە خەڵك و بەردەوامی تووندوتیژییەكان دژ بە خۆپێشاندەران، گرووپی چەكداری لە سووریا دروستبوون و خۆپێشاندەران دەستیان دایە چەك، لێرەوە خۆپێشاندان بوو بە راپەڕینی چەكداری. لە ماوەی سێ ساڵی جەنگدا نزیكەی 130 هەزار كەس كوژراون و زیاتر لە 3 ملیۆن كەس ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون. یەكێك لەو رووداوانەی جیهانی تووشی شۆك كرد، بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بوو لەلایەن سوپای سووریاوە لە 21ی ئابی 2013 لە ناوچەی غۆتە، كە بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە 600 كەس، كە تەنها 50 كەس لە كوژراوەكان چەكدار بوون.
22/1/2014
سەرەڕای نازناوە نێودەوڵەتییەكەی وەك داهێنەری دڵی دەستكرد و دەیان بڕوانامەی رێزلێنان بەهۆی كارە پزیشكییەكانی، تۆفیق موسیوەند دەڵێ هێشتا دڵی لای ژیانی منداڵییەتی لە گوندەكەی خۆیان و خۆزگە دەخوازێت جارێكی دیكە بۆی بڕەخسێ لە چیاكانی كوردستان بەدەم لەوەڕاندنی مەڕەوە شمشاڵ بژەنێ. موسیوەند دەڵێت "ژیانی منداڵی و هەرزەكاریم هێشتا جوانترین شتە بەلامەوە". ئەو حەز دەكات بیر لەوە بكاتەوە كە لە چیاكانە و چاودێری مەڕەكانی دەكات "چونكە لەو كاتانەدا نزیكم لە سروشت و نزیكم لە خودا". ئاواتە سادەو ساكارەكانی موسیوەند تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ ژیانی ئەكادیمی و دەستكەوت و داهێنانەكانی. موسیوەندی تەمەن 71 ساڵ كە كوردێكی دانیشتووی كەنەدایە و سەرۆكی پرۆگرامی ئامێرەكانی دڵە لە زانكۆی ئۆتاوا، نووسەری زیاتر لە 250 كتێب و توێژینەوەشە و خاوەنی چەندین خەڵاتی زانستییە. یەكێك لە دیارترین كارەكانی، داهێنانی ئامێرێكی پەمپی خوێنە لە دڵەوە بۆ بەشەكانی لەش كە هەمان كاری دڵ دەكات. موسیوەند لەدایكبووی گوندی وەركانەی سەر بە شاری هەمەدانە و بەبیری دێت لەكاتی منداڵی‌دا خەریكی ژەنینی شمشاڵ بووە لەكاتێكدا مەڕەكانی دەلەوەڕاند. گوندەكەیان تەنیا یەك قوتابخانەی ئاینیی تێدا بووە كە لەگەڵ منداڵانی دیكە لەسەر فەرشێك دانیشتوون بۆ خوێندنی قورئان و فێربوونی فارسی، قوتابخانەكەیان تەنیا تا پۆلی چواری سەرەتایی هەبووە. لە هاویناندا كاتێك لە سەربانی ماڵەكەیان خەوتووە، چاوی بڕیوەتە ئەستێرەكان پرسیار لە دوای پرسیار لە باوكی پرسیوە "باوكە ئەو خاڵە بریقەدارانە چین لە ئاسماندا؟ ئێمە كێین؟ چی دەكەین لێرە؟". پرسیاری لەم جۆرە كە موسیوەند دەڵێ تا ئەمڕۆش بەدوای وەڵامەكانیاندا دەگەڕێ. وەڵامەكانی ئەو، كوڕە چاوكراوەكەی رازی ناكەن، بۆیە لە كۆتاییدا موسیوەند دەبات بۆ شار و دەیخاتە قوتابخانەوە، لەوێ خوێندنی ئامادەیی تەواو دەكات و دواتر دەچێتە كۆلێژی مامۆستایان. دوای تەواوكردنی كۆلێژ دەگەڕێتەوە بۆ گوندەكەی و لەوێ دەبێتە مامۆستا لەو قوتابخانەیەی كە باوكی دروستیكردبوو. موسیوەند دەڵێ "لەو قوتابخانەیە هەر خۆم مامۆستا و بەڕێوەبەر و كارگوزاریش بووم". باوكی موسیوەند كوردێكی خەڵكی باشووری كوردستان بووە، بە گرنگییەوە لە پرسیارەكانی كوڕەكەی روانیوە و ئەوەی لە توانایدا بووە كردوویەتی بۆئەوەی كوڕەكەی پێبگەیەنێ. دایكی دڵی بۆی سووتاوە كاتێك بینیویەتی تا درەنگانی شەو لەبەر چرا خەریكی خوێندنەوە بووە، بۆیە هەمیشە باوەشی پێدا كردووە و بە وشەی خۆشەویستی رێژنەبارانی كردووە. پیشەی مامۆستایی نەیتوانی موسیوەند رازی بكات، بۆیە ئەمجارە بۆ خوێندنی ئەندازیاری دەچێتەوە تاران و بڕوانامەی ماستەر لە ئەندازیاری كشتوكاڵیدا بەدەستدێنێ. پاش ئەوەی یەكێك لە پرۆفیسۆرەكانی بەهرە و توانای موسیوەندی بۆ دەردەكەوێ، هەلی قبوڵكردن و پارەی خوێندن بۆ موسیوەند مسۆگەر دەكات لە زانكۆی ئەلبێرتا. موسیوەند خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە، ئەو دەڵێ كوردبوونی ئەو، رۆڵی گرنگی هەبووە لە دروستبوونی كەسایەتیدا. هێشتا ئەو گوێ لە گۆرانییە كۆنە كوردییەكان دەگرێ و لەو بڕوایەدایە هەلی گونجاوی بۆ هاتووەتە پێشەوەو ئەوەش وادەكات كە خەڵكانی لێهاتووی كورد لە جیهاندا بناسرێن. موسیوەندی بە توانا بە یەكێك لە حەوت زیرەكترین كەسەكانی جیهان هەڵبژێردرا لەلایەن پڕۆگرامێكی ئەمریكیەوە، بەڵام ئەو رەتیكردەوە بەشداری تێدا بكات و گوتی "هەموو كەسێك دەتوانێ ئەوەی من كردوومە بیكات"، هەروەها گوتیشی "هەموو ئەوەی من كردوومە ئەوە بووە كە هەموو ساتێكم بەكارهێنا بۆ فێربوونی شتێكی نوێ. هەرگیز كاتی خۆم بەفیڕۆ نەدا، من كەسێكم زۆر حەزم لە فێربوونە". پەیامی ئەو بۆ گەنجانی كورد ئەمەیە: "كۆڵ مەدە، كاتێك من شكست دەهێنم، كۆڵ نادەم. رێگە مەدە شكست تێكەڵی ژیانت بێت. مەڵێ من هەژارم و كوردم و هیچ هەلێكم لە ژیاندا نییە". هەروەها ئامۆژگارییان دەكات كە "هەرگیز رێگە بەخۆم نادەم ئەو باوەڕەم لادروست بێت كە نەبوونی پارە دەموەستێنێ". موسیوەند لەو رووەوە باسی ئەزموونی خۆی دەكات "كات هەبووە لە ژیانمدا كە پارچەیەك نان نەبووە بیخۆم، بەڵام ئەوە وای لێنەكردم كۆڵ بدەم". ئەو زانا مەزنە بە تەنیا هەر ئەوە نییە كە مێشكێكی زیرەكی هەبێت. بە تەنیا ئەوەش نییە دڵێكی دەستكردی دروستكردبێت، بەڵكو خاوەنی دڵێكی گەورەیە، ئەو پیاوەی كە جیهان گەڕاوەو خاوەنی چەندین خەڵاتی رێزلێنانە، هێشتا ئەو كەسەی لەبیرە كە پارچەیەك نانی لەگەڵ بەشكردووە و هێشتا بەبیریەتی كە منداڵێكی شوان بووە و لە لێواری جۆگەلەیەكدا دانیشتووە. موسیوەند دەڵێت "بەتامترین خواردن خواردبێتم پارچەیەك نانی كوردی بوو كە غەریبەیەك لەگەڵی بەشكردم لە نزیك رووبارێك، هەرگیز ئەو پیاوەم نەبینییەوە و رەنگە ئەویش ئەو كوڕە شوانەی لەبیر نەبێ كە تێری كرد، بەڵام بەخشندەیی ئەو كەسەم لەبیر نەچووەتەوە". موسیوەند لە تەمەنی 71 ساڵیدا هەموو رۆژێك لە كاژێر 5 یان 6ی بەیانی دەست بەكاركردن دەكات تا 6ی ئێوارە، پاشان دەچێتەوە بۆ ماڵەوە بۆ كاری زیاتر "خێزانەكەم وا هەست دەكەن من شێتم، چونكە كار بۆ پارە ناكەم، گوێ بە پارە نادەم، زۆرم پەیدا كرد و زۆربەشم لە دەستدا، زۆرم پێخۆشە یارمەتی خەڵكی بدەم و چاوەڕوانی هیچ ناكەم لە بەرامبەردا". موسیوەند پێیوایە خودا ئەوی تەنیا بۆ كاركردن دروستكردووە "نازانم چی بكەم ئەگەر كارنەكەم، هەموو ئەوەی دەمەوێت بیكەم كەمكردنەوەی ئازارە بۆ مرۆڤایەتی و درێژكردنەوەی ژیانە. هێشتا تەندروستیم باشە و دەتوانم كار بكەم، بۆیە بەردەوام دەبم". ئەو دەڵێت "لەو بڕوایەدام كارەكەم خەڵاتە بۆ من لەلایەن خوداوە" بەڵام كات هەبووە باوەڕی بەو خودایە نەبووە كە ئێستا هەست دەكات زۆر لێی نزیكە "وامدەزانی من خوام، بەڵام رۆژێكیان لە وانەیەكی پزیشكیدا لە كاتێكدا خەریكی گفتوگۆكردنی پێكهاتەی ئاڵۆزی مێشكی مرۆڤ بووین. راچڵەكیم و تێگەیشتم لەوەی كە دروستكەرێكی بە توانا هەیە ناوی خودایە، كاتێك تەماشای گەردوون دەكەی ملیۆنان پارچە دەبینی كە لەگەڵ یەكدی پەیوەندییان هەیە". بەڵام هێشتا موسیوەند خۆی بە پەیڕەوكاری ئاینێكی دیاریكراو نازانێ، ئەو دەڵێت "پێناسەی من بۆ خوداكەم جیاوازە، ئەو خودایەی كە من باوەڕم پێی هەیە بەلایەوە گرنگ نییە ئەگەر نەچم بۆ مزگەوت یان كەنیسە، بەڵام بەلایەوە گرنگە ئەگەر درۆ لەگەڵ خەڵك بكەم و دزییان لێبكەم، خودا چاودێرمانە و پێویستە ئەو توانایەی پێماندراوە بەكاری بهێنین بۆ ئەنجامدانی ئەوەی كە دەبێت بیكەین".
ئاڤا هوما رووداو - كەنەدا 22/1/2014
دوێنێ سێشه‌ممه، ٢٠١٤/١/٢١ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌یشته برۆكسل.، دواتریش له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا له وتارێكدا سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته‌رسه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی شیكرده‌وه..
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که ژماره‌یکی زۆر له په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا به‌شدار بوون و نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێری خایاند، له سه‌ره‌تادا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان باسی گرنگی رۆلی یه‌کێتی ئه‌وروپای کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌رفه‌تی زۆر هه‌یه بوهاوکاری له نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپا و حکومه‌تی فیدرالی عێراق و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بواره جیاجیاکاندا، به تایبه‌تی له رووی ئابوری و بازرگانی.
دوای وتاری سه‌رۆک مسعود بارزانی، ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی ئه‌وروپا راو و بۆچونیان له سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و عێراق خسته روو و زۆر به ئه‌رێنییه‌وه باسیان له رۆل و سه‌رکردایه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆک بارزانی یان کرد.
هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له روی ئاسایش و سه‌قامگیری وگه‌شه‌کردنی ئابوری به‌رز نرخاند. دواتریش ژماره‌یه‌ک پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد.
ده‌قی وتاری سه‌رۆکی هه‌رێم:
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاسی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بكه‌م كه بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان بانگهێشت كردین ، بێگومان ئه‌وروپا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و بوارێكی فراوانیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمدا بكات بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا. ده‌زانین كه رێكه‌وتنێك له نێوان حكوومه‌تی عیراق و یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌یه‌و هیوادارین هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی له‌م رێكه‌وتنه‌دا هه‌بێت و له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه بایه‌خی پێ بدرێت.
ده‌مه‌وێت به‌ڕێزتان له كورته‌یه‌ك له‌و كاره‌ساتانه ئاگادار بكه‌مه‌وه كه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون ، گه‌لی كوردستان دووچاری ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر و هه‌ڵمه‌تی زۆر دڵڕه‌قانه بووه‌وه له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتی عیراقیان گرته ده‌ست، چه‌كی كیمیاییش دژ به ئافره‌تان و منداڵان به‌كارهێنراو كرده‌ی ئه‌نفالیش دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجام دراو له ئاكامدا 182 هه‌زار كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون ته‌نیا ته‌رمی نزیكه‌ی چوار ههزاریانمان ده‌ست كه‌وته‌وه له‌وانه‌ی له بیابانه‌كانی باشووری عیراقدا زینده به چاڵ كرابوون و كاری گه‌ڕان و پشكنینیش به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شوێن بزره‌كانی دیكه.
له چه‌ند ساتێكی كه‌میشدا پێنج هه‌زار هاووڵاتی شه‌هید بوون زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون له ئاكامی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شاری هه‌ڵه‌بجه به ته‌نیا.
خوشك و برایانی به‌ڕێز
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌ت و كولتووری لێبوورده‌یی و پێكه‌وه ژیان و قبووڵ كردنی ئه‌وی دیكه‌مان په‌یڕه‌وكردووه، له كاتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له ئازاری ساڵی 1991 تۆڵه‌مان له‌و كه‌سانه نه‌سه‌نده‌وه كه زوڵمیان لێ كردین،
هه‌روه‌ها پاش رووخانی رژێم له ساڵی 2003دا تۆڵه‌مان له‌و كه‌سانه نه‌سه‌نده‌وه كه خراپه‌یان به‌رانبه‌ر كردین، لاپه‌ڕه‌كی نوێمان له‌گه‌ڵ خۆمان و كه‌سانی دیكه‌دا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بۆ بنیادنانی وڵاته‌كه‌مان و سووك كردنی باری سه‌ر شانی گه‌له‌كه‌مان ته‌رخان بكه‌ین .. له ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌من و سه‌قامگیری به خۆوه بینی ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای جیهانی له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهانه‌وه بێن بۆ وه‌به‌رهێنان له كوردستان. وه‌ك نموونه‌یه‌كی ساكار بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و په‌ره‌سندنه بزانن كه له كوردستان به‌دی هاتووه داهاتی تاك له كوردستان به‌ر له 2003 له 500 دۆلار كه‌متر بوو ئێستا له 5 هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕیوه.
ئێمه له سه‌ره‌تای رێگه‌داین بۆ بنیادنانی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی دیموكراتی له كوردستان و پێویستمان به یارمه‌تی ئێوه هه‌یه تا ئه‌م ده‌زگایانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌رده‌میانه‌و دروستانه بنیات بنێین. ئێمه پێویستمان به شاره‌زایی ئێوه هه‌یه‌و به هیواین پشتیوانی له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌كه‌ین هه‌موو كۆشش و هه‌وڵتان بخه‌نه كار له پێناوی بڕیاردان له سه‌ر ئه‌و جینۆسایده‌ی به‌رانبه‌ر به گه‌لی كوردستان ئه‌نجام درا هه‌روه‌ها داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كار له‌گه‌ڵ لایه‌نه پَیوهندیدارهكاندا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستاندا بكرێته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ئه‌وروپا له بواره‌كانی ئابووریدا.
هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌كه‌ین پشتیوانی له پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و دیموكراتی و فیدرالیزم و به گژداچوونی تیرۆریزم له عیراق و ناوچه‌كه به گشتی، به‌داخه‌وه‌ش تیرۆریزم بووه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڕه‌شه له گه‌لان و وڵاتانی جیهان ده‌كات .
ئێمه‌ش زۆرمان به ده‌ستی تیرۆریزمه‌وه چه‌شتووه به‌ڵام له به‌گژداچوونی تیرۆریزم خۆڕاگرین چونكه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه به گژداچوونی تیرۆریزم نه‌بێت . ئێمه كولتووری لێبووردهییهمان پێڕه‌و كرد‌و رێگه‌مان به ئازادی ئایینی داوه‌و ئافره‌تیش رۆڵی خۆی ده‌بینێت له بنیادنانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و دهزگاكانمان و ئه‌م سیاسه‌ته‌و ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی ، ئه‌وه ئێستا میوانداری 250 ههزلار په‌نابه‌ر ده‌كه‌ین، زۆربه‌یان كوردی رۆژئاوان هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب و مه‌سیحی و هی دیكه‌یان تێدایه، هه‌روه‌ها میوانداری 200 هه‌زار له برا عه‌ره‌به‌كانمان ده‌كه‌ین له ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق كه له ده‌ستی تیرۆریزم و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌من و ئاسایش هاتوونه‌ته كوردستان .
نزیكه‌ی 10 هه‌زار خێزانی مه‌سیحی له كوردستان ده‌ژیان، وێڕای ئه‌م خێزانانهیش 26 هه‌زار خێزانی دیكه هاتنه كوردستان و به هۆی تیرۆریزم و به هۆی ئه‌وه‌وه دووچاری كوشتن و تۆقین بووبوونه‌وه، ئێستا 15 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی ناوچه‌ی ئه‌نباریشی هاته سه‌ر كه ره‌وشێكی دژوار به خۆوه ده‌بینێت.
ئێمه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان ببێته داڵده‌ی هه‌ر كه‌سێك په‌نای بۆ ده‌هێنێت به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له راستیدا بایه‌خی نێوده‌ڵه‌تی له رووی یارمه‌تیدانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه له ئاستی پێویستدا نه‌بوو، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌وشی په‌نابه‌ران له وڵاتانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌رێمی كوردستان و كورد فاكته‌ری سه‌قامگیرین نه‌ك فاكته‌ری كێچه‌ڵ یان دروستكردنی كێشه، له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه له عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و بنیادنانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و پابه‌ندی ده‌ستورییش ده‌بین و له پێناوی هه‌ر هه‌موو ئه‌مه‌یشدا جارێكی دیكه داواتان لێ ده‌كه‌م ئێمه پێویستمان به پشتیوانی و یارمه‌تی ئێوه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی سوپاسدا.
له هه‌ر وه‌زاره‌تێک دا نوێنه‌رانى سێ گه‌ل هه‌ن
سه‌رۆکى کانتۆنى جزیره‌ش هه‌ڵبژێردرا
( 22 ) وه‌زاره‌ت
هه‌ر کانتۆنێک ده‌بێته بهڕێوبهرییهکى خۆسه‌ر
له هه‌ر وه‌زاره‌تێک دا نوێنه‌رانى سێ گه‌ل هه‌ن
سه‌رۆکى کانتۆنى جزیره‌ش هه‌ڵبژێردرا
( 22 ) وه‌زاره‌ت
هه‌ر کانتۆنێک ده‌بێته بهڕێوبهرییهکى خۆسه‌ر
برِیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا، دووه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی كه‌لار و له مانگی تشرینی دووه‌میش، چواره‌مین فێستیڤاڵی كلتوری گه‌لان ئه‌نجام ده‌درێت.
بهرِێوهبهری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان، عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، برِیاره له رۆژانی 1 تا 4 ئایار/ مایۆ 2014، به به‌شداری فیلمی چه‌ندین وڵاتانی جیهان، دووه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی كه‌لار له‌لایه‌ن بهرِێوهبهرایهتیهكهیانهوه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌وه‌شی خسته روو، هه‌وڵ ده‌ده‌ن خولی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵه‌كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین خولی، له هه‌موو روویه‌كه‌وه پهرِهی پێبدرێت و گشتگیرتر بێت.
عه‌بدولره‌زاق ئاشكرای كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كه، هه‌ر له ئێستاوه كورتهفیلمهكان وه‌رده‌گرن و ده‌رهێنه‌ره‌كان ده‌توانن په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
بهرِێوهبهری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر ئه‌مساڵ، له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، چواره‌مین فێستیڤاڵی كلتووری گه‌لان ئه‌نجامده‌درێت و تیپه هونه‌رییه‌كان له ئێستاوه ده‌توانن په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
سیروان حه‌سه‌ن/ پ. ف
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لە نووسینێكدا كە ئەمڕۆ لە رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانیدا بڵاوكراوەتەوە دەڵێ متمانەی ٤٠ ملیۆن كوردی هەیە.هەروەها رەتیدەكاتەوە كە لەنێو كورددا خەڵك لەو بترسێن. ئەو نووسینەی ئۆجەلان وەڵامدانەوەی سەروتارێكی پێشووتری رۆژنامەكەیە، كە ئۆجەلانی بە نێڵسۆن ماندێللا، رێبەری كۆچكردووی ئەفریقیای باشوور بەراورد كردبوو و نووسیبووی "ئۆجەلان لەنێو كورددا كەسێكی لێ ترسراو و پەرستراوە".
دەقی وتارەكەی ئۆجەلان:
رۆڵی راستەقینەی من لە خەباتی كورددا بۆ ئازادی
عەبدوڵڵا ئۆجەلان*
ئەمەی دەینووسم وەڵامی سەروتاری رۆژنامەكەتانە كە بەبۆنەی مردنی نێڵسۆن ماندێللاوە رۆژی ٥/١٢/٢٠١٣ بڵاوكرایەوە. نووسینەكە بەراوردێكی كردووە لەنێوان ماندێللا و نەهرۆ و ئاونگ سانگ سو‌و و مندا. ئەو جۆرە بەراوردكردنانە پشت بە شێوازێكی بیركردنەوەی هەژموونگەرا دەبەستن و نیشانەی تێنەگەیشتنن لە واقیعی ئەوانەی ناچاری خەبات بوون بۆ ئازادی. لەوەدا كە من وەكو “كەسێكی لێترسراو و پەرستراو” دەناسێنن، هەستی دوژمنایەتیكردن دەناسمەوە دەرهەق بەوانەی كە ناچاربوون پشت بە بڕوابەخۆبوون ببەستن لە خەباتیاندا لەدژی كۆیلەداری، كۆمەڵكوژی و سیاسەتی ئینكاركردن. لەبەرئەوەی من لە دوورگەیەكدا بۆ ماوەی ١٤ ساڵە خراومەتە زیندانی تاكەكەسییەوە، بۆیە قورسە لەوە تێبگەم كە چۆن دەكرێ وا كارەساتئامێزانە وەكو سەرچاوەی ترس بناسێندرێم. چونكە ئەگەر سەرچاوەی ترس بم، دەبێ بۆ ئەوانەی زیندانییان كردووم سەرچاوەی ترس بم. ئەو ناساندنەی من كەمكردنەوەیە لە خەباتی چوار دەیەی ئەو ٤٠ ملیۆن كوردەی من وەكو نوێنەری خواستەكانیان دەبینن و متمانەیان بە هەوڵەكانم هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتییانە و دیموكراسییانەی پرسی كورد. هەر لەوبارەیەشەوە دەتوانم بە راشكاویی تەواوەوە بیڵێم كە مادیبای بەڕێز و من زۆرتر خاڵی هاوبەشمان هەن وەك لەوەی خاڵی جیاوازیمان هەبن. ئەو توانی وەكو سەركردەیەك كە خەڵكی ئەفریقیای باشوور بڕوای تەواویان بە هەوڵەكانی بۆ وەدیهێنانی ئاشتی هەبوو، كۆتایی بە رژێمی ئاپارتهاید بهێنێت. ئەو بوو بە ئەستێرەیەكی درەوشاوە بۆ گەلانی ئەفریقیا. ئەركی مێژوویی ئێمە ئەوەیە كە وابكەین ئەو ئەستێرەیە بۆ هەمیشە لەنێو گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا درەوشاوە بمێنێت. دانوستاندن و خەبات هەردووكیان دوو پرۆسەی گرنگن بۆ دیاریكردنی چارەنووسی جووڵانەوەی گەلان. ئەوانەی دەتوانن رێبەرایەتیی ئەو پرۆسانەش بكەن، ئەو كەسانە نین كە خەڵك لێیان دەترسێن، بەڵكو ئەوانەن كە متمانەی خەڵكی خۆیانیان بەدەستهێناوە. * زیندانی دوورگەی ئیمرالی
21/1/2014
rudaw
21/1/2014
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان ٢ی رێبەندان لە نەتەوەی کورد پیرۆزدەکات
، فەرموون لە خوارەوە سەد هەلیکار بخوێننەوە ، بۆ خویندنەوەی زانیاری هەر هەلیکاریک ، کلیک لە ناونیشانەکە بکە ، زانیاریەکانت بۆ دەکریتەوە لە سایتی ئاوێزەدا.
بەو هیوایەی بەسود بێت بۆ خۆتان یان بۆ هاوریانتان ، لەگەل رڕز
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، كە یەكێتی ئەوروپا لەدوای راپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بڕیار دەدات گەمارۆكانی لەسەر ئێران لاببرێن یان درێژەیان هەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە بروكسل كۆدەبنەوە و راپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم وەردەگرن، كە بزانن ئێران بەو بەڵێنانەی داویەتی لەسەر رێككەوتننامەی جنێف بردوویەتییە سەر یان نا. مایكڵ مان، گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا،بە رادیۆ فەردای راگەیاند: "وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەكێتییە ئەمڕۆ دووشەممە 20-1-2013 لەدوای وەرگرتنی راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ لابردنی گەمارۆكانی سەر ئێران هەنگاو دەنێن". گوتیشی: "لەدوای تاوتوێكردنی ئەو راپۆرتە، كاترین ئاشتۆن تێبینی خۆی دەداتە وەزیرانی دەرەوە و ئەگەر بگەنە ئەو بڕوایەی كە ئێران هەنگاوی پێویستی نابێت بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی جنێف، ئەوا دەبێت ئەو گەمارۆیانەی لە جنێف بڕیاردرابوو بۆ لابردنیان كەمبكرێتەوە". لە رۆژی 20-11-2013 ئێران و گرووپی 5+1 گەیشتنە رێككەوتنێك كە لەبەرامبەر راگرتنی هەندێك لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە ماوەی 6 مانگدا، یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا گەمارۆی نوێ نەخەنە سەر ئێران و ئەگەر ئێران بەڵێنەكانی بردە سەر هەندێك لەگەمارۆكانی سەر ئێران لاببرێن و كەمبكرێنەوە.
20/1/2014
دوای تێپەڕبوونی چەند خولەكێك لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە (ناوچەی سەوز)، نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەوان باسی جیابوونەوەی هەرێمی كوردستانیان لە عێراق كردووەو رایگەیاند "ناكرێ لەسەر بەرمیلێك نەوت یان پارە جیاببنەوە".
لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا دوێنێ بۆ دووەمجار شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد بۆ قسەكردن لەسەر پرسی هەناردەكردنی نەوت و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
"ئەگەر جیا ببنەوە لاواز دەبن"
مالیكی ترسی هەیە كە هەرێمی كوردستان لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە جیاببێتەوە لە عێراق، بۆیە داوا دەكات "عێراق لەسەر سامانی خۆی بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە". ئەو مانەوەی هەرێمی كوردستانی لەچوارچێوەی عێراق بە "گرنگ" وەسفكرد و گوتی "دەبێت هەولێر و بەغدا لەچوارچێوەی یەك دەوڵەتدا بن".
سەرۆك وەزیرانی عێراق نایشارێتەوە كە ئەگەر هەرێمی كوردستان لە عێراق جیاببێتەوە ئەوا "لاواز دەبن" و دەڵێ "من دژی هەر جیابوونەوەیەكم لە عێراق كە لەسەر بنەمای نەوت بێ".
مالیكی روو لە كورد دەكات و هۆشداری دەداتە هەرێمی كوردستان كە "جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لەعێراق لەسەر بنەمای نەوت لە بەرژەوەندی كورد نییە، بگرە لە بەرژەوەندی عەرەبی سوننە و شیعەش نییە".
بەپێی لێكدانەوەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بودجە یەك پارچەیی عێراق دەپارێزێ "دەمانەوێ بودجەیەك هەبێ لەسەر بنەمای سامانی گشتی بێ، ئینجا ئەوە چ لەهەرێمی كوردستان بێ یان لە باشوور و ئەمەش پێویستی بە سیاقێكی سیاسی هەیە كە دەبێ پشت بە سەروەتی نەوت ببەستین".
"نابێت لەسەر بەرمیلە نەوتێك جیاببنەوە"
مالیكی داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات كە دەبێ "سامانی گشتی بە دادپەروەرانە دابەشبكرێ و سەقفی دابەشكردنی سامان و سەروەتەكە دەستووری بێت، هەر ناكۆكییەكیش بێتە پێش لەسەر دەستوور بژاردەی دیكەمان هەیە، كە ئەویش دادگای فیدراڵی و قەزایە". مالیكی رووی قسەكانی لە كورد كرد و گوتی "ناكرێ لەسەر بەرمیلێك نەوت یان پارە جیاببنەوە".
20/01/2014
رووداو
دەیڤید ئۆین، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا، لە گوتارێکدا کە لە گۆڤاری کریستیانس ساینس بڵاوکراوەتەوە، گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ئاشتی سیڤەر لەساڵی ١٩١٩ بە چارەسەری بنەڕەتی شەڕو پێکدادانەکانی سووریا دادەنێت. دەنووسێت "بۆ ئەوەی ئومێدێک لە کۆنگرەی جنێف دوو هەبێت و کۆتایی بە شەڕی نێوخۆی سووریا بێت، پێویستە سێ هەرێم لە سووریا دابمەزرێن، رەنگە هەندێک بڵێن ئەمە ئەستەمە، بەڵام وانییە. دەیڤید ئۆین پێیوایە دامەزراندنی سێ ناوچە بۆ عەلەوی، کورد و سوننەکان چارەسەری بنەڕەتی قەیرانی سووریا دەکات. ئۆین روونیدەکاتەوە "سوننییەکان دەبێ باوەڕ بەوە بهێنن کە بەرپرسیارن لە دۆخی تەناهی و کارگێڕی ناوچەی حەما، کە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانی قاعیدەدایە". لە ساڵی ١٩٨٢ حەما لە لایەن هێزەکانی حافز ئەسەدەوە بۆمببارانکراو نزیکەی پازدە هەزار سوننی کوژران. سەبارەت بە عەلەوییەکانیش عەلەوییەکان وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا دەڵێ "دەبێ بگەڕێنەوە بۆ سنووری ئیداری ساڵی ١٩٢٥. ئەوان بەرپرسیار بن لە سنووری ناوچەکەیان. ئەو سنوورە لە چیاکانی ئەنساڕییەوە دەستپێدەکات و درێژدەبێتەوە بۆ شارەکانی کەناری دەریای سپی ناوەڕاست، لەوانەش حومس و لازیقییە و تەڕتووس". نووسەر سەبارەت بە کوردانی رۆژئاوا رایەکی جیاوازی هەیەو لە وتارەکەیدا نووسیویەتی "کوردەکانیش دەبێت بگەرێنەوە بۆ رێککەوتنەکانی ساڵی ١٩١٩، کە بەڵێنیان پێ‌درابوو دەوڵەتێکیان بۆ دابمەزرێنن، بەڵام بەڵێنەکە بەجێنەهێنرا". سەبارەت دابەشبوونی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیڤید لە بڕوایەدایە کە چیدی وڵاتانی زلهێز ناتوانن نەخشەی نوێ بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنن . لەبارەی هەڵوێستی ئەو وڵاتانە دەڤید دەنووسێت "وڵاتانی وەک تورکیا، عێراق، لوبنان و ئوردن کە هاوسنوورن لەگەڵ سووریا تێروانینی خۆیان دەبێت، بەڵام دوا بڕیار لە دەستی ئەوان نییە. بوونی ئاوارەیەکی زۆر لە وڵاتانە لە کۆتایدا بە ناچاری دەبێت لەگەڵ ئەو سێ هەرێمەی ناو سووریا پەیوەندی دروست بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن. هەرچی پەیوەندی بە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هەیە دەیڤید پێیوایە کاتی ئەوە هاتووە ئەنجوومەنی ئاسایش هەنگاوێک بهاوێژێت و هێزەکانیان لەو ناوچانەی ئاگربەستیان تێدا رادەگەێنرێت چاو‌دێر بێت، بەتایبەتی ئەگەر هەر پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش رازیبوون لەسەر ناردنی هێز بۆ چاودێریکرنی ئاگربەست.
19/1/2014
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك، كە خۆی بە "سەردانێكی دۆستانە" وەسفی دەكات لە وڵاتی نەمسایەو لەوێشەوە لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، كە بەغدا لێی نیگەرانە گوتی "ئێمە سازش لە سەر مافەكانی خۆمان ناكەین". مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ نەمساو دوای پێشوازیكردنی لەلایەن سەرۆك كۆماری نەمسا هانز فیشێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانیان دایەوە. سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو سەردانەی بۆ نەمسا گوتی: "پێش ئەوەی هانز فیشەر ببێتە سەرۆك كۆمار، دۆستی ئێمەیە، زیاتر لە 30 ساڵە دۆستین، بۆیە ئەم سەردانە سەردانی دۆست بۆ لای دۆستە". مەسعود بارزانی هەروەها گوتی: "چاوپێكەوتنەكەمان زۆر دۆستانە بوو، لەبارەی چەندین پرس و بابەتی گرنگ و رەوشی ناوچەكە و جیهانەوە گفتوگۆمان كرد، بیروڕاكانمان لە یەكتر نزیكن". رۆژی 15.1.2014، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ رەزامەندی وەزیرە كوردەكان، بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2014 پەسەندكرد، ئەمەش وەك وەزیری گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بووە هۆی سەرهەڵدانەوەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا". لە بارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی: "ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی دانووستاندن و گفتوگۆن و هیوادارم بتوانن لە رێگەی گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەر بكەن." لە بارەی پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانیشەوە، بارزانی گوتی: "دەستووری عێراقی فیدراڵ چۆنێتی هەڵسوكەوتكردنی لەگەڵ وزە ئاشكراكردووە، ئێمە وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو دەستوورەدا ھەڵسوكەوت دەكەین و بە ھیچ شێوەیەك سازش لە سەر مافە دەستوورییەكانی خۆمان ناكەین".
رووداو
19/1/2014
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی ئێرانی كرد بۆ ئەوەی لە كۆنگرەی جنێف دوو بەشدار بێت، كە بڕیارە رۆژی چوارشەممە 22/1/2014 لە سویسرا سازبكرێ. بان كی مون راگەیاندووە: "بڕوامان بەوەیە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و ناكۆكییەكانی سووریا و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ حكومەتێكی كاربەڕێكەر ئێران دەتوانێ رۆڵێكی ئەرێنی ببینێ". مون رۆژی دووشەممەی رابردوو رایگەیاند پێویستە ئێرانیش لەنێو هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەی سووریادابێت و جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بەڵێنی داوە رۆڵێكی باش و بنیاتنەرانە لە كۆنگرەی جنێف 2 دا بگێڕێ. بەڵام هاوپەیمانیی نیشتیمانی سووری، كە بە ئۆپۆزیسیۆنی سەرەكی سووریا دادەنرێ، رایگەیاندووە ئەگەر بان كی مون لە بانگهێشتنامەی بۆ بەشداریكردنی ئێران لە كۆنگرەی جنێف 2 پاشگەز نەبێتەوە، ئەوان لە كۆنفرانسی ئاشتی دەكشێنەوە. ئەم هەڵوێستە لە كاتێكدایە كە هاوپەیمانی نیشتیمانی سووریا لە كۆبوونەوەی دوو رۆژەیان لە ئیستەنبوڵا هاوپەیمانیی نیشتمانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڕیاری بەشداریكردنی لە كۆنگرەی جنێف 2 دا و رایگەیاند بڕیاردانیان سەبارەت بە بەشداریكردن لە كۆنگرەی جنێف 2، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، مانای ئەوە نییە ئامانجە سەرەكییەكەی خۆیان فەرامۆش بكەن، كە لابردنی بەشار ئەسەد، سەرۆكی رژێمی سووریایە لەسەر كورسی دەسەڵات. لەلایەكی دیكەوە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانتارانی رووسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی داوای ئۆپۆزیسیۆن بۆ جێهێشتنی دەسەڵات خستەڕوو گوتی: "دەستنیشانكردنی داهاتووی سووریا تەنیا مافی خەڵكی سووریایە". ئەسەد گوتیشی: "ئەگەر بمانویستبا خۆمان بەدەستەوە بدەین، هەر لە سەرەتاوە ئەمەمان دەكرد" لەبارەی خواستی ئۆپۆزیسیۆنیش بۆ جێهێشتنی دەسەڵاتەكەی ئەسەد گوتی: "ئەمە پرسێك نییە شایانی قسەكردن بێت". وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش ئەوەی خواستووە كە پێویستە ئێران بەشێوەیەكی ئاشكرا پشتیوانی لە رادەستكردنی دەسەڵاتی سووریا بكات بۆ حكومەتێكی كاربەڕێكەر و واشنتۆنیش بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەكان بەپێویستی دەزانێت ئەو بانگهێشتە بكشێنرێتەوە كە خراوەتە بەردەم ئێران بۆ بەشداریكردنی لە كۆنگرەی جنێف 2. بڕیار وایە رۆژی چوارشەممە 22/1/2014 كۆنگرەی جنێف 2 بە ئامادەبوونی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا، هاوكات بە بانگهێشتكردنی ئێرانیشەوە سازبكرێت.
20/1/2014