کوردستان، دهوڵهتێکی نۆێ له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا؟
ئهم ڕاپۆرته له لایهن کهناڵی ئاسمانی arte tv فهرهنسیهوه ئاماده و پێشکهش کراوه. ڕاپۆرتهکه باسێکی میژوویی-سیاسیه له سهر کوردستان به گشتی و باشوری کوردستان بهتایبهتی.
24/12/2013
کوردستان، دهوڵهتێکی نۆێ له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا؟
ئهم ڕاپۆرته له لایهن کهناڵی ئاسمانی arte tv فهرهنسیهوه ئاماده و پێشکهش کراوه. ڕاپۆرتهکه باسێکی میژوویی-سیاسیه له سهر کوردستان به گشتی و باشوری کوردستان بهتایبهتی.
24/12/2013
index.php?option=com_content&view=article&layout=edit
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا پێیوایە "ئۆپەراسیۆنی خراپ بەكارهێنان و بەرتیل وەرگرتن" گەلەكۆمەیەكی نێودەوڵەتی دروستكراوەو هەڕەشەی "بڕین"ی ئەو دەستانە دەكات كە لەپشت ئەو ئۆپەراسیۆنەوەن. لە میانی گوتارێكیدا لە ناوچەی گیرەسون لە باكووری توركیا، ئەرۆغان گوتی: "ماوەی هەفتەیەكە ئۆپەراسیۆنێكی پیس لەژێر ناوی خراپ بەكارهێنان بە جەختكردنە سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، كە تا دوا ئەندازە نایاسایی، ترسناك و تاریكە". گوتیشی "ئەمانە هەر كام هێزی نێونەتەوەیی بەكاردەهێنن، هەر كام لە سیخوڕ بەكاردەهێنن با بەكاری بهێنن، بەڵام دواجار ئێمە ئەو دەستانە دەبڕین و وڵامی پێویستیان دەدەینەوە". رۆژنامەی سەندەی تایمز- ی بەریتانی لەسەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەوە بەوردیی چاودێریی بەرەوپێشچوونی رووداوەكان دەكات و لە ژمارەی دوێنێیدا نووسیویەتی: "بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی خراپ بەكارهێنان و بەرتیل وەرگرتن جددیترین هەڕەشەن بۆ سەر دەسەڵاتی ئەردۆغان". بەپێی هەواڵێكی ئەو رۆژنامەیە: "ئەردۆغان بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێ، هەڕەشەی لە فرانچێس ریچاردۆن، باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرە كردووە كە لە وڵاتەكەی دەریدەكات". تایمز نووسیویەتی: "لە 10 ساڵی سەرەتای دەسەڵاتداری پارتی دادوگەشەپێدان AKP ئەردۆغان و فەتحوڵڵا گولەن خاوەنی دیدێكی هاوبەش بوون، كە لەسەر بنەمای ئایین بونیادنرابوو، هاوكات هەماهەنگی و هاوكاریی یەكتریان كردووە بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی پێشوو". هەروەها ئەوەش بیردەهێنێتەوە، كە گولەن لە پشت دادگاییكردنی سەدان سەربازی توركیا بوو لەلایەن پۆلیس و هاوسۆزانی گولەنەوە ئەنجامدراوە. لایەنگرانی گولەن، ئەردۆغانیان بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی ستەمكارانە تۆمەتبار دەكرد، ئەویش نكوڵی لێدەكرد. لەمانگی تشرینی دووەم، حكومەتی ئەردۆغان لە پلانی نەهێشتنی ژمارەیەك قوتابخانەی تایبەت بوو، بەمەبەستی ئامادەكردنیان بۆ چوونە زانكۆكان، لەنێو ئەو قوتابخانانەدا ژمارەیەك قوتابخانەی سەر بە گولەن هەبوون. ئەم هەنگاوەی ئەردۆغانیش دەستپێكی ململانێی ئەردۆغان و گولەن بوو. لە شەوی 17/12/2013، پۆلیس گەمارۆی چەندین دەوڵەمەندی توركیای دا، لە نێوانیاندا چەندانیان لە سەرۆك وەزیران نزیكبوون، وا باوەڕ دەكرێت لایەنگرانی گولەن لە دەزگای پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری لەپشت ئەو هەڵكوتانە سەر دەوڵەمەند و كوڕە وەزیر و كەسوكاری بەرپرسەكان بن.
23/12/2013
واحید بەلوچی، سەرۆكی كۆمەڵگەی بەلوچی لە باكووری ئەمریكا گلەیی لە ئەمریكا دەكات و دەڵێت لە بری كەمكردنەوەی سزا ئابوورییەكانی سەر تاران، حكومەتی ئەمریكا پێویستە هاوكاری كەمینەكانی ئێران بكات و پڕ چەكیان بكات بۆ ئەوەی بۆ مافەكانیان لە دژی ئێران بجەنگن. گرووپەكەی واحید بەلوچی خەریكی دروستكردنی لۆبیە لە واشنتن بۆ ئەوەی داواكاری بەدەستهێنانی مافەكانی بەلوچ لە ئێران بەرەوپێش ببات. بەلوچەكان بەسەر ئێران و ئەفغانستان و پاكستاندا بڵاوبوونەتەوە. واحید دەڵێت “لە بری هێوركردنەوەی مەلاكانی ئێران لە رێگەی لابردنی سزاكانی سەر رژێمی ئێران، ئەمریكا پێویستە پشتگیری لە ئۆپۆیسیۆنی ئێرانی بكات”. ئەو پێیوایە “پشتگیری حكومەتی ئەمریكا بۆ كەمینەكان ئەنجامێكی باشتر و درێژخایەنتری دەبێت و ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو ناوچەكە دەهێنێت”. مانگی رابردوو، ئێران رێككەوتنێكی مێژوویی لەگەڵ ئەمریكا و پێنج وڵاتی دیكە مۆركرد. بەپێی ئەو رێككەوتنە ئێران مەرج و بەندی زیاتر لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی قەبوڵ دەكات لەبەرامبەر كەمكردنەوەی ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتییەی كە خراوەتە سەری. “گرووپە بەرگریكارە بەلوچییەكان خەبات بۆ سەربەخۆیی تەواوی بەلوچستان دەكەن لە دەستی ئێران و پاكستان”. واحید دەڵێت “ئێمە نامەنەوێت بەشێك بین لە ئێران یان لە پاكستان. زمان و كەلتوور و فەرهەنگی ئێمە تەواو جیاوازە لە هی ئەو دوو وڵاتە”. بەلوچستان هەرێمێكی ستراتیژییە كە بەسەر ئێران و پاكستان و ئەفغانستاندا دابەشبووە. ژمارەی تەواوی بەلوچەكان نەزانراوە، بەڵام بە نزیكەی 25 ملیۆن كەس مەزەندە دەكرێن. چەندین گرووپی چەكدار لەو وڵاتانەی بەلوچەكانی تێدا دەژی شەڕ بۆ ئازادی بەلوچستانی گەورە دەكەن. گرووپە ناڕازییە بەلوچییەكان ئێران و پاكستان بە سیاسەتی جیاكاری و چەوساندنەوە لە دژی بەلوچەكان تۆمەتبار دەكەن. بەتایبەتی ئێران كە بۆ خۆی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ كەمینەكانی دیكە و بەتایبەتی كورد، نەبووە. واحید بەلوچی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت “بەلوچەكان ئێران و پاكستان وەكو دوو هێزی داگیركەری بیانی هەرێمی بەلوچستان لە قەڵەم دەدەن. هەروەها خەڵكی بەلوچستان لە دژی ئەم وڵاتانە شەڕ دەكەن و دەیانەوێت هەرێمەكەیان ئازاد بكەن و یەكیبخەنەوە و لە پارچە پارچەیی سەر ئێران و پاكستان و ئەفغانستان رزگاری بكەن”. بەلوچەكان كە سوننە مەزهەبن، لەژێر كۆنترۆڵی ئەمنی بەهێزی دەوڵەتی ئێرانی شیعیدا دەژین. ئەوان دەڵێن خەڵكی هەرێمەكەیان رووبەڕووی زۆرترین هەژاری بووەتەوە و هەرێمەكەیان كەمترین گەشەسەندنی بە خۆیەوە بینیوە. هەرێمی بەلوچستان كەوتووەتە سەر شاڕێگایەكی گواستنەوە و قاچاخی چەك و مادە هۆشبەرەكان لە نێوان ئێران و ئەفغانستاندا. توندوتیژی و تەقینەوە و رفاندن بۆ چەندین دەیەیە ناوچەی بەلوچستانی ئێرانی بەجێنەهێشتووە. مانگی رابردوو ئێران 16 زیندانی بەلوچی لە سێدارە دا. حكومەتی تاران دەڵێت لە كەمینێكدا 14 پۆلیسی سنووری وڵاتەكەی لەلایەن گرووپە چەكدارە بەلوچییەكانەوە كوژراون. ناسر بۆلەدای، ئەندامی پارتی گەلی بەلوچستان كە بنكەی لە سویدە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت “لە هەر بەلوچێك بپرسە خەونت چییە، پێت دەڵێت یەكخستنی بەلوچستان. بەڵام ئەگەر باری كەمینەكانی وەكو بەلوچ، كورد، لوڕ، عەرەب و ئازەرییەكانی ئێران لە بەرچاو بگرین دەگەینە ئەو بڕوایەی كە باشترین چارەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێكی فیدراڵی سێكولارە لە ئێران”. واحید دەڵێت بەهۆی نەبوونی لۆبییەكی بەهێزی بەلوچەكان لە ئەمریكا، واشنتن بێ ئاگایە لە كێشەی ئەوان. ئەو دەڵێت “گەورەترین كێشە نەبوونی داهاتە بۆ ئەوەی لۆبیستی بەهێز بكەینە لایەنگری خۆمان و تینك تانكە بەناوبانگەكان بهێنینە دەنگ لەسەر مەسەلەی بەلوچ”. لە ساڵی 2012 گرووپێكی بچووكی بەلوچ داوایەكیان پێشكەش بە كۆنگرێسی ئەمریكا كرد و گوتیان “نەتەوەی بەلوچ” مافێكی مێژووییان هەیە بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان و داوایان لە كۆنگرێس كرد كە دان بە سەربەخۆیی بەلوچستاندا بنێت. بەڵام حكومەتی ئەمریكا هەرزوو خۆی لە داواكارییەكە دوورخستەوە و رایگەیاند حكومەتی ئەمریكا سیاسەتی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەلوچەكان نییە. دەربارەی ئەو داواكارییە، واحید دەڵێت “نوكتەیەكی مێژوویی بوو دەرهەق بە خەڵكی بەلوچستان كە هیوایان لا دروستكرابوو گوایە حكومەتی ئەمریكا لایەنگری بەلوچستانە”. بۆلەدای، پشتگیری لە قسەكانی واحید بەلوچ دەكات و دەڵێت هەرچەندە بەلوچستان ناوچەیەكی تەواو دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتییەكان چ لە ئێران و چ لە پاكستان، بەڵام هێشتا ئەم هەرێمە هەژارترین و پڕ چەكترین هەرێمی هەردوو وڵاتەكەیە. ئەو هەروەها دەڵێت “ئێمە، بەلوچەكانی ئێران، لە قۆناخی یەكەمی خۆگەیاندن بە جیهانی دەرەوەداین. دەمانەوێت جیهان تێبگەیەنین كە خەڵكی بەلوچستان بەهۆی جیاوازی نەتەوەیی و ئاینییەوە دەچەوسێنرێنەوە”. لەم ساڵانەی دواییدا، جوندڵڵا، كە گرووپێكی چەكداری ئیسلامییە، كار و چالاكی لەسەر سنوورەكانی ئێران زیاتر كردووە، بۆلەدای دەڵێت شەڕی جوندڵڵا كاردانەوەیە بەرامبەر بە سیاسەتە جیاكاریەكانی ئێران لە دژی سوننەكانی ئەو هەرێمە.
زوبێر هەورامی رووداو - واشنتن دی سی 23/12/2013
گۆرانیبێژی كورد شههرام نازری، كۆنسێرتێك له تاران ساز دهدات و داهاتی كۆنسێرتهكهش پێشكهش به نهخۆشه تایبهتهكانی مههاباد دهكات.
نازری به هاوكاری موزیكزانانی كوردی گرووپی موزیكی "مهولهوی" لهوانه: سابیر نهزهرگاهی، شههرام مهحموودی، راشید باباشههابی و بابهك عهسالی، كاتژمێر 9ی شهوانی 14 و 15ی كانوونی دووهم/ یهنایهر 2014، له ناوهندی كۆبوونهوهكانی تاوهری میلادی تاران كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی پێشكهش دهكات، ئهم گۆرانیبێژه كرماشانییه داهاتی ئهم كۆنسێرته پێشكهش به نهخۆشه تایبهتهكانی شاری مههاباد دهكات.
دوایین كۆنسێرتی نازری و گرووپی موزیكی "مهولهوی"به بهشداری هۆگرانی موززیك له وڵاتانی ئهمهریكا، ژاپۆن، ئهڵمانیا، ئێران وتوركیا رۆژی 17ی كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2013، له رێورهسمی ساڵوهگهڕی مهولانا له ئامفی شانۆییی شاری قوونیه له وڵاتی توركیا بهڕێوهچوو.
ئهندامانی گرووپی موزیكی "مهولهوی" لهم كۆنسێرتهدا بریتی بوون له: شههرام نازری ـ گۆرانیبێژ و سهرپهرهستی گرووپ، سابیر نهزهرگاهی ـ ژهنیاری تار و دیوان، شههرام مهحموودی ـ ژهنیاری تار، سێتار و دهف، بابهك غهسالی ـ ژهنیاری عوود، نیگار خاركهن ـ ژهنیاری كهمانچهی ئاڵتۆ، شههریار نهزهری ـ ژهنیاری دهف، ڕاشید باباشههابی ـ ژهنیاری كهمانچه، سهحهر ئیبراهیم ـ ژهنیاری قانوون و فهرهاد سهفهری ـ ژهنیاری زهرب، دهمام و دههۆڵ.
مهنسوور جیهانی/ پ. ف
رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند جارێكی دیكە سەردانی هەولێر ناكات ئەگەر مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی سەردانەكەی ئەو بۆ هەولێر لە ساڵی 2012 سەردانی نەكاتەوە لە نەجەف. بەڵام ئەو جەختدەكاتەوە بارزانی سەردانی بكات یان نا "ئێمە هەر هاوڕێ و هاوپەیمانی یەك دەمێنین". موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدری شیعە مەزهەب لە عێراق رایگەیاند: "جارێكی دیكە سەردانی هەولێر ناكەم ئەگەر مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی سەردانەكەی من بۆ هەولێر لە ساڵی 2012 سەردانم نەكات لە نەجەف، بەڵام گەر بارزانی سەردانم بكات یان نا ئێمە هەر هاوڕێ و هاوپەیمانی یەك دەمێنین، نەك تەنها لە سیاسەت بگرە لە هەموو بوارەكانی دیكەش، چونكە بارزانی سەركردەیەكی شۆڕشگێڕەو ئاواتەخوازم هەرواش بمێنێتەوە". سەدر هەروەها دووپاتیكردەوە كە لە ساڵی 2012 قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس "فشار"ێكی زۆری خستووەتە سەری بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر نەكات و ئامادەی كۆبوونەوەی بەرەی لێسەندنەوەی متمانە نەبێ لە نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق. رابەری رەوتی سەدر گوتیشی "نەخشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق خۆی لە پێنج خاڵ دەبینێتەوە كە گرنگترینیان گەلی عێراق بە گشتی لایەنی دەسەڵات دەگرێ، هاوكات هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جیاواز لە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئەمجارەیان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئامادەكردووەو هەموو تواناو كەرەستەكانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی خۆی لە هەڵبژاردن بەكار دێنێ". موقتەدا سەدر هاوكات پێیوایە "بەشێك لە سوننەی عێراق توندڕەون و لایەنگیری رێكخراوی (قاعیدە)ەو حیزبی بەعسی قەدەخەكراو دەكەن، لە كاتێكدا بەپێی هەموو ئاماژەكان عێراق بەرەو دابەشبوونی تایەفەگەری و سیاسی و كۆمەڵایەتی ملدەنێ". هەروەها راشیگەیاند "ئەوەی لە سووریا روودەدات پرسێكی پەیوەستە بە ناوخۆی ئەو وڵاتە و نابێ لایەنی دەرەكی دەستی تێ وەربدات". گوتیشی "هەڵوێستی رەوتی سەدر لەگەڵ هەڵوێستی حیزبوڵڵای لوبنان جیاوازە، چونكە هەر لایەكمان و سیاسەتی تایبەت بەخۆی هەیە". رابەری رەوتی سەدر دەڵێ "بەدەستهێنانی رەزامەندی شەقامی شیعەو سوننە لە یەك كاتدا ئامانجێكە مەحاڵە بێتە دی، هاوكات ئامانج لەو ململانێیەی ئێستا لە ناوچەكە روودەدات دەستگرتنە بە كورسی دەسەڵاتەوە، لەكاتێكدا لە چوارچێوەی ئەو رەوشەی ئێستا بەرپایە ئەنجامدانی گفتوگۆی مەزهەبی و ئایینی مەحاڵە". سەدر هەروەها گوتیشی "مەترسی سەرهەڵدانی جەنگی تایەفەگەری لە عێراق بەردەوام لە ئارادایە، لە كاتێكدا هیچ دەزگایەكی سەربەخۆ لە عێراق بوونی نییە، نە سوپاو نە پۆلیس و نە كۆمسیۆنە سەربەخۆكان بەراستی سەربەخۆ نین".
رووداو- حەیات 22/12/2013
سەرجەم گیراوانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە بە تۆمەتی بەردبارانكردنی كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر دەستگیركرابوون، ئازاد کران. كەمێك پێش ئێستا 6 گیراوەکەی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە لە گرتووخانەی محەتەی هەولێر مابوونەوە بەكەفالەت ئازادكران. رۆژی هەینی 8-11-2013 نزیكەی كاژێر 4ی ئێوارە، لەلایەن ژمارەیەك خۆپێشاندەر، كە خۆپێشاندانێكیان دژی لەسێدارەدانی لاوانی كورد لە ئێران بۆ بەردەم كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سازكردبوو و بەشی زۆری خۆپێشاندەرەكان ئەندامانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون، كونوسڵخانەی ئێران بەردباران كرا، دواتریش 8 کەس بەتۆماتی هێرشکردنە سەر کوسوڵخانەکە دەستگیرکران. رۆژی 17/12/2013 هەشت گیراوەكە چوونە بەردەم دادوەری هەرێمی كوردستان و بەگوێرەی یاسای خۆپێشاندانی هەرێمی كوردستان، دادوەر بڕیاری بێتاوانیی 2 لە هەشت گیراوەكەی دەركرد و 6 گیراوەكەی دیكە بەپێی مادەی 222ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركرانەوە.
22/12/2013
ئاژانس و تهلهڤزیۆنی "RT"ـی ڕووسیایی كه یهكێك له ئاژانسه ههواڵییه گهورهكانی ڕووسیا و بهربڵاوهكانی جیهانیشه، له ڕاپۆرتێكی خۆیدا شرۆڤهی ڕهوشی كورد له ئێستا دهكات و بهوه دهستپێدهكات كه كورد گهورهترین نهتهوهی بێوڵاته له جیهاندا، ئهوان مهحرومكراون، سهركوتكراون، جیاكارییان بهرانبهر كراوه.
ههروهك ئهوهش ڕوون دهكاتهوه كه ژمارهی كورد نزیكهی 40 ملیۆن دهبێت و زۆرینهشیان لهو بهشهدا دهژین كه له توركیایه، ههروهك دووپاتیش دهكاتهوه كه مهسهلهی دروستكردنی دهوڵهتی سهربهخۆی كوردستان له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا تهنها مهسهلهی كاته.
22/12/2013
له پێنجهم ساڵی دامهزراندنی كهناڵی كهی ئێن ئێن دا، مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستهی بهڕێوهبهر و كارمهندانی ئهو كهناڵه كرد و هیوای خواست ههموو كهناڵهكان پێکەوە ببنە دەنگی ڕاستەقینەی گەلەکەمان و هەست بە بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان بکەن و بە بەرگرییکردن لە بیری نەتەوەیی و هوشیاریی گەلەکەمان ڕێگە نەدەن دەنگ و ڕەنگی بشێوێندرێت.
ئهمهش دهقی پیرۆزبایینامهكه:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵی KNN
بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەكەتان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم کارمەندان دەكەم.
گەلی کورستان قۆناخی زۆر سەختی تێپەڕاند و بە سادەترین ئیمکاناتەوە بەرەوڕووی ئەو هەوڵانە دەبۆوە کە بۆ قڕکردن و بێدەنگکردنی دەدرا. مایەی خۆشحاڵییە کە ئێستا لە سایەی ئازادی و پێشکەوتنەکانەوە گەلەکەمان ئەو دەرفەتەی هەیە ڕەوایەتیی دۆزەکەی بە جیهان بناسێنێت، ئێستا کوردستان خاوەنی ژمارەیەکی زۆر ناوەندی ڕاگەیاندنە، گەلی کوردستان چاوی لەوەیە ڕاگەیاندن ببێتە قوتابخانەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری و متمانەبەخۆبوون و بەرگرییکردن لە کێشە نەتەوەییەکان و مافی مرۆڤ و ئازادی و پێکەوەژیان.
هیوادارین هەموویان پێکەوە ببنە دەنگی ڕاستەقینەی گەلەکەمان و هەست بە بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان بکەن و بە بەرگرییکردن لە بیری نەتەوەیی و هوشیاریی گەلەکەمان ڕێگە نەدەن دەنگ و ڕەنگی بشێوێندرێت و بڕوابەخۆبوونی لاواز بکرێت.
ئەم بۆنەیەتان لێ پیرۆز دەكەم و سەركەوتوو بن.
لەگەڵ رێزمدا
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
21/12/2013
لە كاتێكدا نەتەوەیەكگرتووەكان بەردەوام جەختی لە رۆڵی ئێران كردووەتەوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەمریكا پێیوایە ئێران هیچ جێگایەكی نابێت لە كۆنفرانسی ئاشتی جنێڤ2. بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسێكی باڵای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت، گوتی: "ئەمریكا دژی بەشداریكردنی ئێرانە لەو كۆنفرانسەدا و پشتیوانی سەربازی ئێرانیش لە رژێمی بەشار ئەسەد هۆكاری ئەو ناڕەزایەتییەیە". ئەو بەرپرسە ئەمریكییە گوتیشی: "تاران دەبێ هێزە سەربازییەكانی لە سووریا بباتە دەرەوە و كۆتایی بە پشتیوانیكردن لە بەشار ئەسەد بهێنێت، بۆ ئەوەی رێگە بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بدات دەوڵەتێكی كاتی لەو وڵاتە پێكبهێنن". هەر بەپێی هەواڵێكی فرانس پرێس، ئەخزەر ئیبراهیمی، نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی عەرەب بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا، لە رۆژی 20-12-2013 و كاتێك لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا و ئەمریكا سەبارەت بە لیستی بانگهێشتكراوەكان بۆ كۆنفرانسی جنێڤ 2 گفتوگۆی دەكرد، ئاگاداركرایەوە كە ئەمریكا دژی بەشداریكردنی ئێرانە لەو كۆنفرانسەدا. ئیبراهیمی رایگەیاند:"هاوپەیمانانی ئێمە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تاوەكوو ئێستا نەیانتوانیوە دڵنیابن لەوەی، بەشداریكردنی ئێران لەو كۆنفرانسەدا كارێكی باشە". نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا، لە هەمانكاتدا گوتی:"ئەگەری بەشداریكردنی ئێران هەیە و بە یەكجاری رەتنەكراوەتەوە." كۆنفرانسی ئاشتی جنێڤ 2 تایبەت بە رەوشی سووریا بڕیارە لە 22-1-2014 لە جنێڤ بەڕێوەبچێت.
21/12/2013
لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، ئەردۆغان خۆپیشاندانێكی گەورەی بۆ دەیان هەزار لایەنگری خۆی لە ئیستەنبوڵ رێكخست، لقەكانی پارتەكەی ئەردۆغان توانیبوویان دەیان هەزار ئەندام و لایەنگری خۆیان لە چەندین ناوچەی جیا جیای توركیا ئامادەی خۆپیشاندانەكە بكەن، ئەوكاتە ئاسان هەست بەوە دەكرا ئەردۆغان دەتوانێت كۆتایی بە خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزی بهێنێت. هەرچەند خۆپیشاندەران تووڕەبوون، بەڵام ئەردۆغان ئامادەكاری باشی كردبوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە، لە توركیاش ئەو كەسە دەیباتەوە كە دەتوانێت بارودۆخەكە رێكبخات. ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا لەگەڵ كەسێك چووەتە ململانێ، كە هەمان توانای هەیە كە ئەو هەیەتی، ئەویش سەرۆكی رۆحی فەتحوڵڵا گولەنە. ململانێكەی فەتحوڵڵا گولەن، هەڕەشەیە لەسەر ئاسۆی كراوەی خواستە رانەگەیەنراوەكانی ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی 2014. فەتحوڵڵا گولەن، پیاوێكی ئایینییە، خاوەن تۆڕێكی گەورەی دامەزراوە كۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەكانە، كەسێكی دەستڕۆیشتووی نێو توركیایە و تەنها لەو وڵاتە خاوەنی 900 قوتابخانەی تایبەتە، لە ساڵی 1999ەوە لە ئەمریكا نیشتەجێیە و هەوادارانی پۆستە هەرە هەستیارەكانی پۆلیس و دادگایان لەدەستە. بزووتنەوەی گولەن لەپاڵ ئەو هاوپەیمانێتییەی پشتیوانی ئەردۆغانی دەكرد لە چینی ناوەڕاست و ناوەندی ئایینی و پیاوانی خاوەنكار گەشەی كرد. ئەو هاوپەیمانێتییە سوودی زۆری بە ئەردۆغان گەیاند بۆ ئەوەی هەڵبژاردنە گشتییەكان بباتەوە بۆ سێ جاری لەسەر یەك. لایەنگرانی گولەن باسكی هەرە بەهێزی ناو پارتی دادوگەشەپێدانی ئەردۆغان بوون، لەو ساڵانەی دوایی ئەردۆغان زۆر سوودی لەو باڵە وەرگرت بۆ پەڕوباڵكردنی دەسەڵاتەكانی سوپای توركیا، كە دەستیان بەسەر تەواوی كایەكانی ژیاندا گرتبوو لە توركیا، بەڵام سەرەنجام لە خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزی ململانێی نێوان هەردوولا ئاشكرابوو. لایەنگرانی گولەن، ئەردۆغانیان بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی ستەمكارانە تۆمەتبار دەكرد، ئەویش نكوڵی لێدەكرد. لەمانگی تشرینی دووەم، حكومەتی ئەردۆغان، لە پلانی نەهێشتنی ژمارەیەك قوتابخانەی تایبەت بوو، بەمەبەستی ئامادەكردنیان بۆ چوونە زانكۆكان، لەنێو ئەو قوتابخانانەدا ژمارەیەك قوتابخانەی سەر بە گولەن هەبوون. ئەم هەنگاوەی ئەردۆغانیش دەستپێكی ململانێی ئەردۆغان و گولەن بوو. لە شەوی 17ی ئەم مانگە، پۆلیس گەمارۆی چەندین دەوڵەمەندی توركیایدا، لە نێوانیاندا چەندانیان لە سەرۆك وەزیران نزیكبوون، وا باوەڕ دەكرێت لایەنگرانی گولەن لە دەزگای پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری لەپشت ئەو هەڵكوتانە سەر دەوڵەمەند و كوڕە وەزیر و كەسوكاری بەرپرسەكان بن. جاری پێشوو ئەردۆغان بە رێكخستنی خۆپیشاندان رووبەڕووی پلانی دژەكانی بووەوە، بەڵام وادیارە ناكۆكەكەی ئەو جارە ئامادەكارییەكی باشتری كردووە.
لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە زاناكانی زانكۆی هارڤەردی ئەمریكا و NSW ی ئوسترالیا ئەنجامیاندا، زاناكان رێگایەكیان بۆ بەتەواوەتی پێچەوانەكردنەوەی بەتەمەنبوون لە خانە ماسولكەییەكان دۆزییەوە. لە لێكۆڵینەوەكەدا، كە لەسەر مشكی تەمەن 2 ساڵ ئەنجامدراوە، تێیدا مشكەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك گیراوەیەكیان پێدراوە و دواتریش مشكەكان لە تاقیكردنەوەكاندا وادەركەوتن كە تەمەنیان 6 مانگە. لێكۆڵەرەوەكان دەڵێن "ئەمە وەك ئەوە وایە مرۆڤێكی تەمەن 60 ساڵ هەست بكات تەمەنی 20 ساڵانە". لێكۆڵینەوەكە، كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری Cell بڵاوكراوەتەوە، تێیدا لێكۆڵەرەوەكان هیوایان خواستووە زۆر بەزوویی ئەم گیراوەیە بۆ مرۆڤیش دەستەبەربكەن و ساڵی داهاتوو لەسەر مرۆڤ تاقیبكەنەوە. لە لێكۆڵینەوەكەدا سەرنج دراوەتە بەشێكی خانە، كە پێی دەگوترێت "مایتۆكۆندریا" و بەرپرسە لە دروستكردنی وزە لە خانەدا، بەڵام بەتێپەڕبوونی كات پەیوەندی نێوان مایتۆكۆندریا و خانەكە كەمدەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی پپیربوونی جەستە. لێكۆڵەرەوەكان هەستاون بە تێكردنی مادەی NAD، كە خۆی لە جەستەدا هەیە، بەڵام لە كاتی پیربووندا جەستە بەڕێژەیەكی كەمتر بەرهەمی دەهێنێت و تێكردنی ئەم مادەیەش لە جەستەی مشكەكان بووە هۆی هەڵگێڕانەوەی پرۆسەی پیربوون لە جەستەیاندا. یەكێك لە لێكۆڵەرەوەكانی سەر بە زانكۆی NSW لەم بارەوەیە دەڵێت " خەڵك پێیانوایە كاتێك ئێمە باسی هەڵگێڕانەوەی تەمەن دەكەین مەبەستمان ئەوەیە تەمەنی خەڵكی تاوەكو 200 ساڵی زیاد بكەین جا ئەگەر وایان لێبێت یان نا ئەوە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە، كە مرۆڤ 20 یان 30 ساڵی كۆتایی تەمەنی لە تەندروستییەكی خراپدا نەباتەسەر".
21/12/2013
دوای ( 14 ) ساڵ یهکهمین وێنهی رێبهری گهلی کورد عهبدوڵڵا ئۆجالان لهگهڵ هاوسهرۆکی BDP ( سهلاحهدین دهمیرتاش و جێگری سهرۆکی فراکسیۆنی BDP ( پهروین بوڵدان ) بڵاو کرایهوه .
کهمێک بهر لهئێستا لهتۆڕه کۆمهڵایهتیهکانی تویتهر و فهیسبووک وێنهی رێبهری گهلی کورد عهبدولڵا ئۆجالان و شاندی دانوستانکاری BDP ( سهلاحهدین دهمیرتاش و پهروین بوڵدان ) که چهند مانگ پێش ئێستا گیراوه ، بڵاو کرایهوه .
دوای بڵاو کردنهوهی ئهو وێنانه لهسهرجهم تۆڕه کۆمهڵایهتیهکانی تویتهر و فهیسبووک و میدیاکان دهنگدانهوهیهکی مهزنی بهدوای خۆی هێنا و خۆشحاڵییهکی مهزنی لای هاوڵاتیان دروست کرد .
ANF
20/12/2013
بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 24ی كانوونی یەكەم چەندین خەڵات لەلایەن عەبدوڵڵا گویل، سەرۆك كۆماری توركیاوە ببەخشرێنە بەهرەمەندانی بوارە جیا جیاكانی وڵاتی توركیا. بەپێی زانیارییەكان كەسی شایستە بۆ خەڵاتی هونەری و رۆشنبیری هونەرمەندی كۆچكردوو ئەحمەد كایایە ، كە بڕیارە گولتەن كایای خێزانی لە رێوڕەسمی خەڵات وەرگرتنەكە ئامادە بێت و خەڵاتەكە وەربگرێ. پێشتریش لەكاتی سەردانی شڤان پەروەر و ئیبراهیم تاتڵیسێس بۆ ئامەدو دوای ئەوەی پێكەوە دوێدێكیان گوت، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا گوتی: "خۆزگە لەگەڵ شڤان پەروەر و ئیبراھیم تاتیڵسێس ئەحمەد كایایش لێرە دەبوو، لێرەوە رەحمەت بۆ ئەحمەد كایای خۆشەویست دەنێرم و دەڵێم ئاخ، خۆزگە ئەوە رووینەدایە". رۆژی سێشەممە 24ی ئەم مانگە لە كۆشكی كۆماری چانكایا لە ئەنقەرە رێوڕەسمی خەڵاتی كۆشكی كۆماریی بەڕێوەدەچێ و خەڵاتەكان دابەشدەكرێن.
21/12/2013