“کارلۆس کەی ڕۆش”، ڕاهێنەری یانەی نیشتمانیی تۆپیی پێی ئێران، ناوی ٢٣ یاریزانی هەڵبژاردەی خۆی ڕاگەیاند کە بڕیارە بەشداری کایەکانی مۆندیالی برازیڵ بکەن.
بەختیار رەحمانی، کاپتانە کوردەکەی فوولادی خوزستان، یەکێک لەو ٢٣ یاریزانەیە کە بەشداری مۆندیال دەکات و دەگوترێ شانسی زۆری هەیە کە سێ یارییەکەی خولی سەرەتایی مۆندیالدا کایە بکات.
بەختیار رەحمانی، لەدایکبوونی ساڵی ١٣٧٠، خەڵکی سەرپێڵی کرماشانە و وەک یەکێک لە یاریزانە گەنجە سەرکەوتووەکانی خولی نایابی ئێران دەناسرێ.
یەو یاریزانە گەنجە، تۆپیی پێی لە زەوییە خاکییەکانی جوانڕۆوە دەستپێکردووە. سەرەتای ئەمساڵ، یانەی “فوولادی خوزستان”، بە هەوڵی ئەو یاریزانە کوردە، ببووە قارەمانی خولی یانە نایابەکانی ئێران.
یارییەکانی بیستەمین خولی مۆندیال، لە نێوان ڕۆژانی ١٢ی ژووئەن تا ١٣ی جولای ئەمساڵ، بە بەشداری ٣٢ یانەی تۆپی پێ، بە میواندارێتیی بڕازیل بەڕێوە دەچێ.
یانەی نیشتمانیی ئێران لە گرووپی ئێفی مۆندیالدا لەگەڵ یانەکانی ئاڕژانتین، نیجێریا و بۆسنی و هێرزێگۆیین هاوگرووپە و بە گوێرەی پێشبینییەکان، شانسێکی ئەوتۆی نییە کە لە خولی یەکەم سەرکەوبکەوێ.
02/06/2014
سهرچاوهیهكی ئاگادار ڕایگهیاند پاش نیوهرۆی ئهمرۆ یهكشهممه، ڕایگهیاند ئهو مهلایهی كه ههستاوه بهمارهكردنی دونیای 15 ساڵ لهگهڵ كهسێك كه وهكو شاهید بهشداری له رێ و رهسمی ماره برینهكه كردووه دهستگیركران و ڕهوانهی دادگای قهزای سمێلی سهر به پارێزگای دهۆك كران.
01/06/2014
رۆژی شەممە، رێكەوتی 31 / 5 / 2014، رۆژنامەی میدیا لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر كۆڕێكی بۆ دكتۆر رزگار قاسم سەرۆكی بزوتنەوەی گۆڕانی دیموكراتی كوردستانی سوریا لەژێر ناونیشانی ( رەوشی رۆژئاوای كوردستان و دوا پەرەسەندنەكانی شۆڕشی گەلانی سوریا) بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەپارت و لایەنە كوردستانییەكان و رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و وڵاتپارێزانی هەموو بەشەكانی كوردستان سازكرد ، لەم دانیشتنه که وەفدی سیاسی و میدیاتیکی بزوتنەوەی کۆماریخوازی کوردستان به فەرمی بانگهێشت کرا بوون ،هەوڵ درا که دۆخی ئمڕۆژی کورد له رۆژئاوا به شێوەیەکی پسپورانه شی بکریت. لەكۆڕەكە دكتۆر رزگار قاسم بەشێوەیەكی ئەكادیمی و سەردەمیانە باسی لە رەوشی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و شۆڕشی سوریا و ئاكام و دەرەنجام و چارەسەر بۆ ئەم بارودۆخەی سوریا پێیدا تپێپەڕ دەبێت كرد. هەروەها پڕژایە سەر خوێندنەوەی دروستی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی رۆژئاوای وڵات و شۆڕشی گەلانی سوریا ، بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەو سوریا و رۆژئاوای وڵات روودەدەن و دێنە پێشەوە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكان بۆ ئاواكردنی وڵات و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی سوریا پێیدا تێپەڕدەبێت، بەپێویستی زانی هەموو نەتەوەییەكان پشتیوانی بەردەوامیان لە رۆژئاوا و شۆڕشەكەی بكەن، هەروەها دكتۆر رزگار بۆ چارەسەكردنی پرسی كورد لەسوریا بۆ ئەم قۆناغە فیدراڵی بۆ كورد بەباش زانی. پاشان ئامادەبووان سەرنج و تێبینی و پرسیارەكانیان ئاراستەی دکتر رزگار قاسم کرد و لەم نێوەدا هیوا کوردستانی – نێوەنەری بزوتنەوەی کۆماریخوازی کوردستان- سەبارەت به مکانیزمه پراکتیکەکانی حزبی گۆڕانی دیموکراتیک له رۆژێاوا بۆ بەرێوەبردنی ئەو بەشه له خاکی کوردستان پرسیارایکی ئاراستە کرد و بەهۆی گرنگی كۆڕەكە نزیكەی دووكاتژمێری خایاند.
01/06/2014
ئیدارەی بەرقی شاری ئابدانان، بە بیانووی گرانبوونی ئیمکاناتی فەننی و هاوکاری نەکردنی خەڵکی بەخشی موور مووری ئابدانان، خۆی لە چاک کردنەوەی هێڵی برقی ئەو ناوچەیە دەبوێرێت، ئەمەش ناڕەزایەتیی لای هاووڵاتیان دروست کردووە.
دابەزینی وڵتاژی برق لە بەخشی موور مووری شاری ئابدانان لە کاتێک دایە، کە بەخشی موور مووری ١٢ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە وەرزی هاویندا گەرمی هەوا دەگاتە ٤٨ پلەی سەدی و بەهۆی گەرمای لەڕادەبەدەر هاووڵاتییان وەزاڵە هاتوون.
بەرپرسی شۆرای شاری موور مووری رایگەیاندووە، وڵتاژی برق بە رادەیەکە لە خوارەوەیە، کە لامپێکی ١٠٠ وڵتی رۆشن ناکات، چ بگات بەوەی کە کەرەسەکانی وەکوو پەنکە و کولێر و یەخچاڵ کاری پێ بکەن، ئەمەش بەتایبەت بڕستی لە منداڵان و بەساڵاچووان بڕیوە.
هاوکات پیاوێکی بەساڵاچوو بە هەواڵدەریی "ئیرنا"ی راگەیاندووە، ئاخۆ بەرپرسانی شیرکەتی برق ئامادەن منداڵەکانیان بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەم گەرمایەدا رابگرن؟ بۆیە داوا لە بەرپرسان دەکم بۆ ماوەی شەو و رۆژێک لە بەخشی گەرمەسێری کەلات موور مووری بمێننەوە، هەتا لە نزیکەوە شایەتی ئەم دۆخە بن.
مەسعوود کاکا بەرپرسی ئیدارە برقی شاری ئابدانان، تێچووی پرۆژەی برقی بەخشی موور مووری ١٧ ملیار ریاڵ خەمڵاندووە و رایگەیاندووە؛ بە دانانی دوو ترانسی زیادکردنی وڵتاژ هەتا ١٥ رۆژی دیکە بەشێوەی کاتی کێشەی کەمیی وڵتاژەکە چارەسەر دەکەین.
ئەو بەرپرسە گوتووشیەتی؛ کێشەی برق لە موور مووری هەتا کۆتاییەکانی وەرزی هاوینی ئەمساڵ چارەسەر دەکرێت و هاوکات بەخشداری موور مووریش رایگەیاندووە، ماوەی سێ ساڵە بەرپرسان بەڵینیی چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە ئەدەن، بەڵام هەتا ئێستاش بەدواداچوونەکانی ئێمە هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
ناسر نووری باسی لەوەش کردووە لە بەیانییەوە هەتا ئێوارە، هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی پارلمان، بەدواداچوون بۆ نەهێشتنی کێشەی برق دەکەین و روونیش نییە ئەم قەیرانە هەتا کەی بەردەوام دەبێت.
بەخشی کەلات موور مووری ١٢ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە ٥٠ کیلۆمیتریی باشووری رۆژئاوای شاری ئابدانان هەڵکەوتووە و بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ شارەکانی دێهلوڕان و ئەندیمشک لە ئوستانی خووزستان گەرمایەکی لەڕادەبەدەری هەیە، کە کێشەی برق لەم ناوچەیە ژیانی بۆ هاووڵاتییان ئەستەم کردووە.
01/06/2014
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕەخنەی لە دزین و بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانی گرت و داوای کرد پێش بەم دیاردەیە بگیرێ.
لە بەیاننامەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە کە بە درێژایی سێ دەیەی ڕابردوو، تەپۆڵکە و گرد و تەنانەت قەبرستان و شوێنی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەماوە کە لە لایەن کەسانی قازانجویست و قاچاخچی سەروژێر نەکرێ و ئاسەوارەکەی بەتاڵان نەبردرێ.
بە گوێرەی ڕێکخراوەکە زۆرێک لەو تاڵانچییانەش کەسانێکی نزیک لە حکوومەت و ناوەندەکانی دەسەڵاتن.
لەم دواییانەدا، بەشێک لە خەزێنە مێژووییەکانی تەپۆڵکەی زێویەی سەقز، بۆ ماوەیەکی کورت لە تارانەوە گەڕێندرابۆوە کوردستان تا خەڵک چاویان پێی بکەوێ.[زانیاری زیاتر]
رم.م.ک بە ئاماژە بەو مەسەلە، ڕەخنەکەی چڕتر دەکاتەوە و دەڵێ کە لە لایەک تاڵانچییەکان ئاسەواری دیرۆکی کوردستان دەدزن و لە لایەکی دیکەوە، ئیزن نادرێ ئەو ئاسەوارەی کە بە شێوەی یاسای دەدۆزرێنەوە، لە کوردستان ڕابگیرێن و زۆربەی کات بۆ دەرەوەی کوردستان و بۆ وێنە تاران دەگوازرێنەوە.
رم.م.ک. بەرهەم و ئاسەواری مێژووی بە بەڵگەی ناسێنەی مێژوویی، کولتووری و شارستانییەتی گەلانی ئێران دەزانێ و دزین، بەقاچاخبردن و فرۆشتنی ئەو ئاسەوارانە بە ناڕەوا دەزانێ و دەڵێ دەبێ بەدواداچوونی یاساییان بۆ بکرێ.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورستان[RMMK]، لەم پێوەندییەدا، داوا لە بەرپرسانی پێوەندیداری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بە سازکردنی مۆزەخانە و ناوەندگەلی پارێزراو، هەوڵی پاراستنی بەرهەم، بەڵگە و ئاسەواری مێژوویی کوردستان بدات و ڕێگە بە چوونەدەری ئەو ئاسەوارە لە کوردستان بگرێ.
31/05/2014
بێ ئەوەی خۆپێشاندانە چاوەڕوانکەراوەکە بەڕێوە بچێ، سێ کەس لە شاری ورمێ قۆڵبەست کران.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، خۆپێشاندانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە[٨ی جۆزەردان]ی ورمێ، بەهۆی دۆخی نائاسایی و تەنرانی شارەکە بە هێزی دژەشۆڕش و چەکدار بەڕێوە نەچوو.
سەرەڕای بەڕێوەنەچوونی خۆپێشاندان، سێ کەس کە شیمانە دەکرێ کورد بن لە لایەن هێزە ئاسایشییەکانی ورمێوە قۆڵبەست و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
ماڵپەڕی نیسان نیوز کە زیاتر هەواڵەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوازێتەوە، ناوی یەکێک لە قۆڵبەستکراوانی بە “محەمەدخالید میلان” ڕاگەیاندووە.
دەگوترێ ناوبراو خوێندکاری ئەندازیاریی میکانیکی زانکۆی ورمێیە و زانیارییەک سەبارەت بە دوو کەسەکەی تر بڵاونەکراوەتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەنستیتۆی کورمانج لە زانکۆکانی ورمێ، بانگەوازێکی بڵاوکردبۆوە و داوای لە شارۆمەندانی کورد، تورک و ئەرمەنی کردبوو کە بە یەکەوە، دژ بە ویشکبوونی گۆلی ورمێ و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بەو پرسە خۆپێشاندانێک بکەن.
هەر بەم بۆنەوە، پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە، هەژمارێکی زۆر چەکدار و هێزی دژەشۆڕش لە نزیک پارێزگاریی ورمێ و شەقامەکانی ناوەندی شار جێگیر کرابوون و شارەکە حاڵەتێکی نایاسایی و ئەمنی بەخۆوە گرتبوو.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هەژمارێک لە تورکە ئازەرییەکان، لە جێگەی پشتیوانی لەو بانگەوازە ژینگەپارێزییەی خوێندکارانی کورد، بە ناردنی کورتەنامە بۆ یەکتر و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی نووسراو لە ماڵپەڕە ئازەرییەکاندا، سووکایەتییان بە کورد کردبوو و هۆشداریان دابوو کە بەر لە هێزە ئاسایشییەکانی ئێران، ئەوان پێش بە خۆپێشاندانە چاوەڕوانکراوەکە دەگرن.
لە بەیاننامەکاندا، خوێندکارانی کورد کرابوونە ئامانج و وەک ئەندام و لایەنگری گرووپگەلی تیرۆریستی پێناسە کرابوون.ەوە لەکاتێکدایە کە ئەنستیتۆی کورمانج لە زانکۆکانی ورمێ، ئەو شارەیان وەک سیمبۆلی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئازەری، کورد و ئەرمەنییەکان پێناسە کردبوو و داوایان لە پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو شارە کردبوو کە لە پێناو ڕزگارکردنی گۆلی “ورمێ”دا یەکگرتووانە خۆپێشاندان بکەن.
31/05/2014
کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە “زێنەب جەلالیان” بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هۆشداری داوە کە ئەگەر جەلالیان دەرمان نەکرێ مومکینە بینایی لەدەست بدات.
بە گوێرەی بەیاننامەکە، زێنەب جەلالیان کۆنترین گیراوی سیاسیی ژن لە ئێرانە و بە قورسترین سزا مەحکووم کراوە و سەرباری ئەوەش داواکاری گشتیی کرماشان ڕێگە نادات نەشتەرگەری بۆ چاوی زێنەب بکرێ و ئەمەش مەترسی نابینابوونی ئەو گیراوە سیاسییە کوردەی لێکەوتۆتەوە.
دەگوترێ کە تیکەگۆشتێکی زیادی لە سپێنەی چاوی زێنەب جەلالیاندا هەیە کە ئەگەر بە نەشتەرگەری یا دەرمانی تر چارەسەر نەکرێ، دەبێتە هۆی نابینابوونی.
کەمپەین ئاماژەی بە ئەشکەنجەرانی بەردەوامی ئەو گیراوە سیاسییە بە درێژایی حەوت ساڵی ڕابردووی کردووە و هەر بۆیەش وێڕای هۆشداردان بە کاربەدەستانی دەزگای قەزایی ئێران، داوای ئازادکردنی ناوبراوی کردووە و جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە هەر نەبێ بۆ باشتربوونی ڕەوشی تەندروستیی ئەو گیراوە کوردە تێبکۆشن، مەرەخەستی پێ بدەن و بۆ گرتووخانەیەکی نزیک لە شوێنی ژیانی بنەماڵەکەی ڕابگوێزن.
زێنەب جەلالیان، لەدایکبووی 1361ی هەتاوی ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوبراو زستانی 1386 هەتاوی لە لایەن ئیتلاعاتی کرماشانەوە قۆڵبەست و پاش چەند مانگ ئەشکەنجە و ئازار، بە تۆمەتی "شەڕ بەرانبەر بە خودا”، بە ئێعدام مەحکووم کرا.
لە ساڵی 1388، دیوانی باڵای دادی ڕەژیم حوکمی ئیعدامەکەی ئەرێ کرد، بەڵام پاش بەدواداچوونی زۆر و ناڕەزایەتی بەرفراوانی پارێزەی ناوبراو و چالاکانی مافی مرۆڤ، لە خەزەڵەوەری 1390ی هەتاوی، حوکمی ئیعدامەکەی بۆ زیندانی هەتا هەتایی گۆڕدرا.
31/05/2014