هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە کاروانێک لە کاسبکارانیان ڕاستەوخۆ بەر دەستدڕێژی فیشەک دا و کۆڵبەرێکیان کوشت.
رۆژی شەممە ١٢ ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە ڕاستەوخۆ کاروانێک لە کاسبکارنیان بەر دەستدڕیژی فیشەک دا ولە ئاکامدا کوڵبەرێک بە ناوی "مێهدی زارعی" خە/لکی ناوچەی سەردەشت بە فیشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
جێی ئاماژەیە کە "میهدی زارعی" خەڵکی گوندی کۆڵەسەی خوارێی شاری سەردەشت و خێزاندار بووە.
مەخابن رۆژی شەممە لە سنووری هەنگە ژاڵی بانە لە کاتی کاسبی سەر سنوور لە لایەن هێزە دڕندە و دژەگەلیەکانی رێژیمی ئاخوندیەوە دوای بریندار کردنی بەدیل گیراوە و دواتر بە شێوەی نامرۆڤانە شەهیدکراوە و پاشان بێرێزی زۆریان بە تەرمەکەی کردووە و داوای پارەی فیشەکەکانیان لە بنەماڵەکەی کردووە، لە کۆتایی دا هێزەکانی رێژیم راگەیاندووە کە مێهدی بۆ سیخوری و هاوکاری پێشمەرگەی رۆژهەڵات لە سەردەشتەوە هاتۆتە ئەو سنوورەی ناوچەی بانە.
ناوبراو بە هۆی نەبوونی و دەستکورتی، ناچار دەستی داوەتە کۆڵبەری و لە ئاکام دا لەسەر دەرهێنانی نان بۆ بژیوی ژیانی گیانی لە دەست دا.
مێهدی زارعی نەوەی کەریم چاوشینی سەیدسارمی بانە کە مام کەریم پێشمەرگەی ساڵەکانی ۴۶ و ۴۷ی هەتاوی بوو کە دواتر بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی ساواک رووی لە ناوچەی سەردەشت واتە گوندی کۆلەسەی خواروو کردبوو، مێهدی لە دایک نەببوو و هێشتا ۶ مانگە و لە سکی دایکی دابوو کە باوک و مامی کە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان روویان لەسەر سنوور کردبوو و لە سەر چیای گاکڕی ناوچەی بڵەسەنی بانە بەهۆی تەقینەوە بۆمبی چێندراوی جادەیی رێژیمەوە گیانیان لەدەست دا. داخم هێشتا کۆرپەکەی مێهدیش لە دایک نەبووە کە ناجوانمێرانە ئەویش بێ باوک و هەتیو کرا.