فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جۆبایدێن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرکەوتنی خۆی لە شاری”دلاور” لە ئەیالەتی ویلمینگتۆن وێڕای سپاس لە خەڵکی ئەمریکا بۆ دەنگدان و هەڵبژاردنی ناوبراو وەکوو سەرۆک کۆمار گوتی: ” من سەرۆک کۆماری هەموو ئەمریکام و سەرۆک کۆمارێک دەبم کە بۆ یەکگرتوویی هەموو ئەمریکا هەوڵی تەواوی خۆم دەدەم.

ناوبراو وێڕای سپاس لە هەموو ئەو کەسانەی کە یارمەتییانداوە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا سەرکەوتن وەدەستبێنێ دەڵێ: هیوادارم بتوانم بە قەدەر متمانەی خەڵکی ئەمریکا وڵامدەری ویستەکانیان بم.
بایدێن لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە هەموو خەڵکی ئەمریکا بۆ گەیشتنی من بە پۆستی سەرۆک کۆماری هەوڵی تەوای خۆیانداوە، دێموکراتەکان، کەسایەتییە سەربەخۆکان، کۆماریخوازەکان و ڕەشپێستەکانی ئەمریکا لەم سەرکەوتنەدا بەشدارن.
بایدێن لەم کۆنفڕانسەدا بەڵێنی بە خەڵکی ئەمریکادا کە یارمەتیدەری خەڵکی هەژاربێت و جەختی لەسەرئەوە کردەوە کە ئابوورییەکی بەهێز بە تەنیا ناتوانێ پەتای کۆرۆنا لە ناو ببا و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ لە ناو بردنی ئەم پەتا مەترسیدارە وەگڕ دەخەین.
هەروەها ناوبراو دەڵێ: ئیستا کاتی ئەوە هاتووە کە هەموومان کێشەکانمان وەلا بنێین و بۆ سەرکەوتنی وڵاتەکەمان پێکەوە هەوڵی تەواوی خۆمان بدەین، ئێستا کاتی ئەوەیە کە برینەکانی ئەمریکا تیمار بکەین و بۆ یەکگرتووی وڵاتی بەهێزی ئەمریکا پێکەوە هەوڵ بدەین.
بایدێن دەڵێ: زیاتر لە ٧٤میلیۆن ئەمریکایی دەنگیان پێداوم و هەڵبژاردنی کامالا هێریس، وەکوو یەکەمین ژنی ڕەشپێست بۆ پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە مێژووی ئەمریکادا ڕۆژێکی تایبەت و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ وڵاتی ئەمریکا.
شایانی باسە کە ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا شەوی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، جۆبایدێن بەربژێری حیزبی دێموکرات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان وەکوو ٤٦ەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاگەیاند.

10/11/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان