فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خوسرەو شەریفی" کوڕی سابیر خەڵکی گوندی "ئۆغەڵ" سەر بە شاری بانە بەهۆی قورسی برینەکانییەوە کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی چواڕشەممە ٧ی خەزەڵوەر، خوسرەو شەریفی لە گوندی "کێلێـ"ـی شاری بانە، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تەقەی لێکرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەو هاووڵاتییە کوردە لە سنووری شاری بانە خەریکی موسافیرکێشی بووە و چەند کۆڵبەری وەک موسافیر پێ بووە کە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێ دەکرێت و بریندار دەبێت".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەو هاووڵاتییە کوردە لەو ڕووداوە سەری بەر گولـلەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی دەکەوێت و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە دەکرێت و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دابووە".

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵووەر، تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شوێنی لەدایکبوونی ئەسپەردەی خاک کراوە.

س:کوردپا

١٠/١١/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان