فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کەماڵ حوسێن‌پوور نوێنەری خەڵکی سەردەشت لە مەجلیسی شووڕای ئیسلای ڕێژیم، دەڵێ: “ڕێژەی کۆچکردن لە پێنج مانگی ڕابردوودا ڕوو لە هەڵکشانە و تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە هاووڵاتیانی سەردەشت وڵاتیان جێ هێشتوە و ڕوویان لە هەندەران کردووە”.
ناوبراو بە ئاماژە بە دۆخی نالەباری بژیوی ژیانی خەڵک و نەبوونی هەلی کار لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی، دۆخەکە بە جۆرێکە کە خەڵک وەکوو ڕەسووڵ ئێران‌نژاد کە گیانی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە دەست‌دا هەرشتێکیان هەیە دەیفرۆشن و ڕوو لە وڵاتانی ئورووپایی دەکەن.
حوسێن‌پوور دەڵی: “سەردەشت نە ناوچەی پیشەسازی و نە وەرزێری هەیە و هیچ کارێکی دیکەی تێدا‌نییە، لە حاڵێکدا سەردەشت یەکەمین شاری شیمیایی لێدراوی جیهان بووە و لە ئێستادا ٤هەزار کەس کەمئەندام لەم شارەدا ژیانێکی سەخت بەسەر دەبەن، ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ ئەوەی خەڵک بە کۆمەڵ گیان و ماڵی خۆیان بخەنە مەترسییەوە تا لەم وڵاتە کۆچ بکەن”.
ماڵپەڕی “ڕوویداد٢٤”، بە ڕەخنە گرتن لە قسەکانی کەماڵ حوسێن‌پوور نوێنەری پیرانشارو سەردەشت، نووسیویەتی: “کۆچکردن تەنیا پەیوەندی بە سەردەشت و کوردستانەوە نیە و لە ناوچە و شارەکانی دیکەش بە هەمان شێوە کۆچی بە کۆمەڵ هەیە و لاوانی وڵات بە ناچاری بەرەو هەندەران کۆچ دەکەن، زۆربەی ئەم کۆچ کردنە بۆ دابین کردنی ژیانێکی ئاسوودە و داهاتوویەکی گەشە و بەشێکی دیکەی ئەو کەسانە بە هۆکاری دۆسییەی ئەمنییەتی ناچار دەبن وڵات بەجێ بێڵن”.
شایانی باسە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەر گەندەڵی و کردەوە ئاژاوەگێڕییەکانی دۆخێکی وایان هێناوەتە ئاراوە کە خەڵکی ئەو وڵاتە بە هیچ شێوەیەک دڵیان بە ژیان کردن لەم وڵاتەدا خۆش نییە، هاووڵاتییان دەڵێن ماڵ و خانوومان دەفرۆشین بەس بۆ ئەوەی لەم وڵاتە ژیان نەکەین و هەروەها دەشڵێن بەرپرسانی باڵای ئەم ڕێژیمە هەموو ماف و ئازادییەکانی ئێمەیان زەوت کردووە و ئێمەش ناچارین کۆچ بکەین.
گەنجانی ئەم وڵاتە دەڵێن، حازرین ئەو ڕێگا پڕ لە مەترسییە ببڕێن بۆ ئەوەی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئەو ڕێژیمەدا نەژین و حازریشین لە گۆڕستانەکانی ئورووپادا بژین و نەگەڕێینەوە بۆ ئێران.

٤/١١/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان