فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) عوسمان بایدەمیر کە ماوەیەکیش گوتەبێژی پارتەکە بوو، رایگەیاند کە ساڵی 2015 پێشنیازی پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانییان خستووەتە بەردەم رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.

عوسمان بایدەمیر کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، لەکاتی بەشداریکردنی لە ناوەندی کولتووریی عەلەوی لەبارەی کۆتاییهاتنی قۆناخی چارەسەریی پرسی کوردەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.

بایدەمیر گوتی، "هەڵبەتە ناتوانین بڵێین رێک ئەمە هۆکارەکەیە. هەردوولامان گەواهیدەرمان هەیە و ئومێدەوارم رۆژێک بتوانین باس لەمە بکەین. بەڵام دەکرێ ئەمە بڵێم: ئێستا بانگەشەی ئەوە هەیە کە گوایە بەهۆی ئەوەی بەڕێز دەمیرتاش گوتوویەتی 'بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هاوپەیمانی پێکناهێنین،' بۆیە ئەردۆغان ئاراستەی گۆڕیوە! من شایەتم کە ئەم بانگەشەیە سەر تا بەری درۆیە".

لەبارەی هەڵوێستی پارتەکەی لەدوای هەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانی 2015 کە ئاکپارتی بەتەنیا نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێت، گوتی:
" ئەوکاتە ئێمە لەگەڵ دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی هەدەپە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران کۆبوونەوەی راوێژکاریی دۆخەکەمان کرد. دواجار بریارماندا نوێنەرێک بنێرینە لای ئەردۆغان. بەڕێز جەلال دۆغان لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە".

بایدەمیر گوتی کە ئەو کاتە هەدەپە سێ پێشنیازی خستە بەردەم سەرۆککۆماری تورکیا. لە یەکەمیاندا هەدەپە داوای بەردەوامبوونی پرۆسەی چارەسەریی کردووە و بە ئاکپارتیی راگەیاندووە هەدەپە ئامادەی هەموو جۆرە پشتیوانییەکە.

هەروەها بایدەمیر گوتی، "دەمیرتاش گوتوویەتی کە لەم دۆخەدا دەتوانن لەگەڵ جەهەپەشدا هاوپەیمان بن، هەدەپە بە بێ داواکردنی پێگە پشتیوان دەبێت، بەو مەرجەی قۆناخی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوام بێت. دووەم پێشنیاز ئەوە بوو هەدەپە لە ئەگەری رێکنەکەوتنیان لەگەڵ جەهەپە بە ئاکپارتیی راگەیاند کە دەتوانن حکومەتی کەمینە پێکبهێنن. هەدەپە دیسانەوە بە مەرجی بەردەوامبوونی وەستانی شەڕ و پێکدادانەکان، بەبێ هیچ داواکارییەک پشتیوانیی حکومەت دەکات."

بە گوتەی بایدەمیر، دەمیرتاش گوتوویەتی کە ئەگەر ئەم دوو خاڵەی سەرەوەتان قەبووڵ نییە و دەتانەوێت حکومەتی هاوپەیمانی پێکبهێنن، با دەستوورێکی نوێ بنووسرێتەوە و پارێزگاری لە وەستانی شەڕ و پێکدادانەکان بکرێت، "ئێمە بەبێ هیچ مامەڵەیەک لەسەر هیچ وەزارەتێک ئامادەی پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانین."

بایدەمیر دەڵێت، ئەو سێ داواکارییە ئاراستەکران. وەڵامەکە دیمەنی ئەم تورکیایەی ئەمڕۆ بوو کە ئێوە دەیبینن. ئەوە بوو ئەنجامەکە بە ئەمڕۆ گەیشت.

عوسمان بایدەمیر پرۆسەی چارەسەریی پرسی کوردی بە گرنگترین رووداو ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەو کاتەدا بۆ یەکەمجار هیوای چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رێگەی زەمینەیەکی گفتوگۆی مرۆییەوە لەدایکبوو.

لەو بارەیەوە بایدەمیر گوتی، "هەدەپە لەو قۆناخەدا لەدایکبوو. ئەوەی وایکرد هەدەپە بەربەستی پەرلەمانیش بشکێنێت دۆخی دوور لە پێکدادان بوو."

هەروەها بایدەمیر باسی لەوەش کرد، دەستکەوتێکی دیکەی ئەو قۆناخە ئەوە بوو کە بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانی نیشتەجێی رۆژئاوای تورکیا باوەڕی ئەوەیان لا دروستبوو و گوتیان، "70 ساڵە درۆیان لەگەڵ کردووین. ئێمە دەتوانین لەگەڵ کوردان بەیەکەوە بژیین."


ئاکپارتی لە ساڵی 2002 زۆرینەی دەنگەکانی پەرلەمانی تورکیای بەدەستهێنا و بە تەنیا حوکمی گرتە دەست. بەڵام لە هەڵبژاردنەکەی 7ی حوزەیرانی 2015دا ئاکپارتی 40.87٪، جەهەپە 24.95٪، مەهەپە 16.29٪ و هەدەپە 13.12٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

ئاکپارتی بۆ یەکەمجار نەیتوانی بە تەنیا حکومەت پێکبهێنێت، هەر بۆیە تورکیا ماوەیەک لە چاوەڕوانیی ئەوەدا بوو کە ئایا حکومەتێکی هاوپەیمانی پێکدەهێنرێت، یاخود دووبارە سندووقەکان دادەنرێنەوە.

ئەو کات پارتە سیاسییەکان لەگەڵ یەکدی کۆبوونەوە، بەڵام دواجار هەڵبژاردنی پێشوەختە ئکرا کە ئاکپارتی رێژەی دەنگەکانی بۆ 49.49٪ بەرزکردەوە و بە تەنیا حکومەتی پێکهێنا.

هەدەپە هەرچەندە دووبارە توانیی بەربەستی 10٪ی پەرلەمان بشکێنێت، بەڵام رێژەی دەنگەکانی بۆ 11.9٪ دابەزی.

15/11/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان