فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وامان ئەزانی کۆڕۆنا تەنها کاریگەری لەسەر کەسانی بەساڵاچوو دەکات، بەڵام ئێستا وا دیار نیە، رۆژانە نەخۆشی گەنج گیرۆدەی پەتاکە دەبن و بەداخەوە هەندێکیان گیان لەدەست دەدەن.

گرنگترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی تێکچونی تەندروستی گەنجان و گیان لەدەستدانیان بەهۆی ئەم ڤایرۆسە بریتین لە:

یەک- هەندێک لەو نەخۆشە گەنجانە خۆیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەکو شەکرە و زەخت و نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەکان بەمەش نەخۆشیەکەیان لەسەر قورستر دەبێت.

دو- سترێس و دڵەڕاوکێ و تۆقین لە کۆڕۆنا هۆکارێکی زۆر دیارە لە گەنجان، چونکە سترێس هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاددەکات کە بەرگری لەش دادەبەزێنێ، ترسی لەڕادەبەدەر خوێن خەست ئەکاتەوە و رێژەی دی دایمەر (D DIMER) لە خوێندا زیاددەکات کە مەترسی جەڵتەی سییەکان زیاد دەکات، هەروەها هەموو کەسێک کاتێک زۆر ئەترسێ شپرزه ئەبێ و هەناسەی زۆر توند ئەبێ و جەستەی هاوکاری ناکات بۆ سوود وەرگرتن لە چارەسەرە دەرمانیەکان.

سێ- زۆرێک لەو گەنجانە دوای تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆیان فەرامۆش دەکەن و درەنگ دێن بۆ نەخۆشخانە بەمەش هەوکردنەکە زیاتر تەشەنە دەکات و ئیتر سوود لە پلازما و چارەسەرە تایبەتەکانی کۆڕۆنا نابینن.

چوار- دەستنیشان کردنی هەڵە ( ئەمە گرانەتایە یان پەتای وەرزیە! ) و هەروەها وەرگرتنی چارەسەری هەڵە لە رێگای سۆشیاڵ میدیاوە بۆ کۆڕۆنا هۆکارێکی تری خراپ بوونی تەندروستی ئەو کەسانەیە، چونکە هەموو نەخۆشێک تایبەتمەندی خۆی هەیە و لە کەسێکی تر ناچێ بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

پێنج- پڕبونی نەخۆشخانە حکومییەکان و نەمانی شوێن لە بەشی چاودێری وورد هۆکارێکی گرنگە کە ناتوانین ژیانی گەنجان رزگار بکەین.

شەش- هۆکاری بۆماوەیی لەوانەیە رۆڵی هەبێ لە قورسبوونی حاڵەتەکە لەسەر هەندێ گەنج، تێبینی ئەوە کراوە هەندێ جار هەموو ئەندامانی یەک خێزان بە قورسی نەخۆشیەکە ئەگرن و خێزانێکی تر بەسووکی نەخۆشیەکە تێدەپەڕێنن.

"بە ئومێدی تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک"

د.داهات حەوێزی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی تایبەت بە کۆڕۆنا.

23/11/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان