فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "فایەق یووسفی" ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «هەڵۆ»ی سەقز و "جەلال ڕۆستەمی" لە چالاکوانی مەدەنیی شاری کامیاران، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی شارەکانی سەقز و کامیاران کران.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، فایەق یووسفی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ زیندان خۆی ڕادەستی زیندانی سەقز کرد.
ناوبراو ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. ئەم شارۆمەندە کوردە ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندا دژ بە نیزام" لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزەوە حوکمی ١٠ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا ئەم حوکمە لە دادگای پیاچوونەوەدا کەم کرایەوە بۆ ٦ مانگ.
هەروەها لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا جەلال ڕوستەمی، لە چالاکوانی مەدەنیی کورد کە حوکمی ٥ ساڵ زیندانی لە دادگای پیاچوونەوەی سنەدا گۆڕاوە بۆ ٢ ساڵ و نیو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی کامیاران کراوە.
جەلال ڕوستەمی لە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٧دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ڕامسەری ئۆستانی مازەندەران دەستبەسەر کرابوو، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان، ڕۆژی ٢٣ی گوڵانی ١٣٩٨ی هەتاوی گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە و ٢٩ی گوڵان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
ناوبراو سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «سەعیدی» بە تۆمەتی "ئەندامییەت لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" حوکمی ٥ ساڵ و بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندا دژ بە نیزام" حوکمی ١ ساڵ زیندانی بە سەرداسەپا.

4/11/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان