فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

"سەعید ئێقباڵی" چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، ٧٠لەسەدی پەردەی گوێ ڕاستی بە هۆی ئەشکەنجە لە کاتی دەستبەسەرکردنا دڕاوە و ئێستا تووشی ئێلتهاب و ئێشێکی زۆر بووە و بەرپرسانی زیندان ئیزنی دەرمانی پێنادەن.

ناوبراو لە جۆزەردانی ئەمساڵەوە لە زیندانە و دوکتورەکانی زیندان ٤جار بڕیاری ناردنی بۆ خەستەخانەیان داوە، بەڵام بەرپرسان ئیزنی دەرمانی پێ نادەن و دوێنێ بێهیاری زیندان ڕایگەیاندووە کە ئێلتێهابی زۆرە و بە مەغزی دەگات، لە ئەگەری دەرمان نەکردنی گوێ ڕاستی کەڕ دەبێت.

ناوبراو خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی "مۆقەییسە" بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوە بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی، حوکمی ٥ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها بە تۆمەتی چالاکی تەبلێغی دژی نیزام، حوکمی ١ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا و لە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ تێپەڕ کردنی حوکمی زیندانی ٥ساڵە دەستبەسەر بۆ زیندانی ئەوین گواسترایەوە.

28/10/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان