وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریکا رایدەگەیێنێ، ئه‌مەریکا پابه‌نده به هاوکاریکردنی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان و بۆ دابینکردنی پێداویستیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له بواری چه‌ک و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی درێخی ناكات. لە بەرامبەریشدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی بەرپرسان و گەلانی ئەمریكا دەكات بۆ ئەو یارمه‌تی و هاوكارییە سه‌ربازییانەی بۆ هێزی پێشمەرگەیان دابینكردووە.
رۆژی پێنجشەممە 7ـی 5ـی 2015، مەسعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریکا (پنتاگون)ـیان کرد و لەگه‌ڵ ئاشتۆن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگری، مارتن دێمپسی سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزه‌کانی ئه‌مەریکا و ئه‌لیزا سلوتکین، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئەمەریكا کۆبوونه‌وە.
بەپێی راگەیێندراویكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بارزانی دوای پێشکه‌شکردنی پوخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی بارودۆخی مەیدانیی به‌ره‌کانی شه‌ڕی دژی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمه‌رگه، سوپاسی حکومه‌ت و گه‌لی ئه‌مەریکای کردووە بۆ ئه‌و یارمه‌تی و هاوكارییە سه‌ربازییانەی بۆ هێزی پێشمەرگەیان دابینكردووە.
هاوکات ئاشتۆن کارتەر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریکا رایگه‌یاندووە، ئه‌مەریکا پابه‌نده به هاوکاریکردنی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان و بۆ دابینکردنی پێداویستیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له بواری چه‌ک و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی درێخی ناكات. هه‌روه‌ها پێزانینی حکومه‌تی ئه‌مەریکای بۆ بوێری و قوربانیدانی پێشمه‌رگه دووپاتکردووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی عێراق و هاوپەیماناندا تەوەرێکی سەرەکی كۆبوونەوەكە بووە.
بارزانی 3ی ئەم مانگە " ئایار" بەرەو واشنتن بەڕێکەوت و 5ی مانگ لەگەڵ شاندەکەی یاوەری لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جۆ بایدنی جێگری کۆبووەوە.
بارزانی چەند رۆژێکی دیکەش لە ئەمریکا دەمێنێتەوە و بەپێی بەرنامەی سەردانەکەی، ماوەی سەردانەکەی 7 رۆژ دەخایێنێت، دوای ئەمریکاش سەردانی چیک و هەنگاریا دەکات.
ئەندامانی شاندی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان، دەرباز كۆسرەت، وەزیری ئاوەدانكردنەوە، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا پێكهاتبوو.
8/5/2015