فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

پیشەی سەرەکیی و سەرچاوەی داهاتی هاونیشتمانیانی شارۆچکەی نوورئاوا و شاری دڵفانی پارێزگای لوڕستان ئاژەڵداری و کشتوکاڵە.

ساڵی رابردوو بە هۆی کەمیی ئاو خەسارێکی زۆریان بەرکەوت، ئەمساڵیش بە هۆی سەرمای نابەوەختی وەرزی بەهار، زۆربەی چرۆی کشتوکاڵی بە تایبەت دار و درەختی هەڵوەرین.

حەوتووی رابردوو تەوژمێکی سەرمای ژێر 5 دەرەجەی سانتیگارد شارۆچکەی نوورئاو و شاری دڵفانی گرتەوە و بەپێ بەرواوردی کارناسان، لە 50 ساڵی رابردوودا سەرمای لەو چەشنە ئەم ناوچەیەی نەگرتووەتەوە، بەجۆرێك خەساری زیاتر لە 70 لە سەدی کەرتی کشتوکاڵ و دار و باخەکانی گەیاندووە.

زۆربەی جووتیاران زەوییە کشتووکاڵییەکان و باخەکانیان بیمە نەکردوونەتەوە، رەنگە ئەوەش بیانووێک بێت بۆ بەرپرسانی ناوەندی قەرەبووکردنەوە و بیمە.  هەڵبەت زۆربەی بەرپرسانی دڵفان و نوورئاوا، دەڵێن خەسارەکانی کەرت و کشتوکاڵی بە هۆی تەوژمی سەرماوە لەگەڵ خەسارەکانی دیکە جیاوازیی هەیە و جووتیاران پێویستیان بە قەرەبووکردنەوە هەیە.

شارۆچکەی نوورئاو بە شارۆچکەیەكی پشتگوێخراو ناسراوە، 119 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵی هەیە، بەڵام تەنیا 19 هەزار هێکتاری بەشێوەی بەرئاو شتوکاڵی تێد دەکرێت و  100 هەزار هێکتارەکەی دیكە بەشێوەی دێمی دەکێڵن.

شاری دڵفانی پارێزگای لوڕستان 740 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە 446 گوند و دوو شار و شارۆچکە  و 10 گەورەدێ پێکهاتووە، لەنێوان پارێزگای کرماشان و هەمەدان هەڵکەوتووە.

rudaw/ 

فەلاح رەحیمی 

16/5/2015

arduxan u nau froka bo halmati halbjardn

 

سەرککۆماری تورکیا دەڵێت، "دەوڵەت بەربەستی سەدا 10 ناکاتە مەرج  و هەر کەسێک بڵێ ئەگەر لەژێر بەندی سەدا 10 بمێنینەوە شتێک دەکەین، باجی ئەم قسانەیان دەدەن".

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە دوای سەردانی بۆ ئەلبانیا لەنێو فڕۆکە تایبەتییەکەی وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە و ئاشکرایکرد:" بەهۆی پێشهاتەکانەوە کە هەموو هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بە جەندەرمەشەوە لە باکووری کوردستان خراونەتە ئامادەباشییەوە، لە ناوچەکانی دیکەی تورکیاشدا ئەگەر پێشهاتی وا رووبدا هەمان رێوشوێنی ئەمنی دەگرینەبەر".

PKK و PYD هاوتان

ئەردۆغان لێدوانی لەبارەی قسەیەکی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دا کە بارزانی لە سەردانیدا بۆ ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد: "ئەگەر یارمەتی تورکیا نەبوایە کۆبانێ رزگار نەدەکرا". ئەردۆغان گوتی: "راستە، ئەگەر تورکیا رێگای نەدابوایە پێشمەرگە نەیاندەتوانی تێبپەڕن، سوپای سووریای ئازادیش لە هەمان دۆخدابوو. من هەرزوو گوتم: PKK و PYD هاوتان و بەیەکەوە کار دەکەن، بە ئۆبامام گوت یارمەتیان مەدە، چونکە هاوکارییەکان بۆ داعشیش دەڕوا، هەر واش بوو".


بنیاتنانەوەی کۆبانێ سەختە

ئەردۆغان دووبارە بنیاتنانەوەی کۆبانێ بە سەخت دەزانێت و دەڵێت: "ئەگەر بشکرێ زۆر زەحمەت دەبێت، باری دارایی ئەو خەڵکە لەبار نییە بۆ ئەو کارە، راست و چەپیان گیراوە، داوای یارمەتی دەرەکی دەکەن، مەگەر تەنیا بە یارمەتی دەرەکی بتوانرێ کۆبانێ بنیات بنرێتەوە".

ئەم قسانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە لە 30/ کانوونی دووەمی 2015دا وەک تەنزێک پرسیی: "ئایا وڵاتانی هاوپەیمانان دەچن ئەو شوێنانە نۆژەن دەکەنەوە کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکانیان خاپووریان کردوون؟ ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکارییە مرۆییەکان، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەشداری هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی کۆبانێ ناکەین".

15/5/2015

salah qalab orduni

 

وەزیری پێشووی راگەیاندنی ئوردن رایدەگەیێنێ، پێویستە عەرەب كێشە ناوخۆییەكانی ئێران هەڵگیرسێنێتەوە، ئەگەر بیانەوێت لە مەترسی فراوانبوونی ئێران و دەسەڵاتەكانی خۆیان رزگاربكەن.

ساڵح قەلاب، وەزیری پێشووی راگەیاندن و رۆشنبیریی ئوردن و یەكێك لە دامەزرێنەرانی کەناڵی عەرەبییە، لە وتارێكدا كە لە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاویكردووەتەوە، لەبارەی كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامەژەی بەوە كردووە " بۆ ئەم هەنگاوە، پێویستە عەرەب یارمەتی برا كوردەكان بدەن لە باشووری كوردستان بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ".

وەزیری پێشووی راگەیاندنی ئوردن لە وتارەكەیدا ئاماژە بە گرنگی دەوڵەتی کوردی دەکات و دەڵێت "دروستبوونی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆ لە باشووری كوردستان، هاندەرێكە بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆئەوەی لە سەر هەنگاوی ئەوان بڕۆن و بیر لە چارەنووسی خۆیان و دروستبوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بکەنەوە، ئەگەر هاتوو پێویستیش بكات چەك هەڵبگرن و خەباتی چەكداری بكەن، پاش بێئومێدبوونیان لە كاری سیاسی و رێگەی ئاشتیخوازانە".

قەلاب هەروەها ئاماژە بە گرنگی و زۆری حەشیمەتی هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گرنگیان دەکات و دەڵێت "ژمارەی كورد لە ئێران بە 8 ملیۆن كەس مەزەندەدەكرێت و بە زۆری لە باكووری رۆژئاوای ئێران نیشتەجێن، كورد لە ئێران بە پلەی سێیەم دێت لە رووی ژمارەوە ، پاش فارسەكان و توركمانە ئازەرییەكان".

ساڵح قەلاب، وەزیری پێشووی راگەیاندن و رۆشنبیریی ئوردن بوو، بۆ ماوەی چوار خوول ئەندامی ئەنجوومەنی پیاوماقوڵان بووە، یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی کەناڵی ئاسمانی عەرەبییە.

15/5/2015

lindzi luhan bu ba musulman

 

 لیندزی لۆهان، یەكێكە لە ئەستێرە هەرە بەناوبانگەكانی هۆڵیوود و لەوەتای تەمەنی منداڵییەوە لە بواری سینەما و تەلەفزیۆن كاردەكات، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بووە جێگای باسوخواسی میدیاكان بەهۆی ئەوەی  وێنەی بڵاوبووەوە، لە كاتێكدا قورئانی بەدەستەوەیە.

ئەم ئەكتەرە كە بە رەگەز ئێرلەندی و ئیتاڵییە، لەسەر ئایینی كریستیانی كاتۆلیكی پەروەردەكراوە بەڵام لە ماوەی ژیانیدا بەرەو چەند ئایینێكی دیكە رۆیشتووە و پێشتریش بۆ ماوەیەك ئارەزوویی   بودایی دەكرد.

مسوڵمانبوونی لیندزی لۆهان خاڵێكی دیکەیە كە میدیاكانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە، و ئەو پێشتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژەی بەوەدابوو كە حەزی لە كولتووری عەرەبییە  و وێنەی ئایەتی قورئانی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام یەکێك لە یاریدەدەرانی دەڵێت لەوانەیە ئەو بەتەواوەتی نەبووبێتە مسوڵمان.

15/5/2015

 

 

ئێستا رزگارکردنی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست بووەتە وێنەیەکی تەواو ناسراو لە باشووری ئەوروپا و وڵاتانی وەک ماڵتا و ئیتاڵیا ململانێ لەگەڵ ئەو کێشەیە دەکەن. ئۆپەراسیۆنی پاراستنی سنووریی ئەوروپا، ئیستا ئەرکی ئەوەی کەتووەتە سەرشان کەشتییەکان رزگاربکات، بەڵام کێشەی گەورەتر چۆنییەتی نیشتەجێکردنی کۆچبەرانە لە وڵاتانی سەربە یەکێتی ئەوروپا، کە ئەمە  پێویستی بە ستراتیژییەکی نوێ هەیە.

 فرانس تیمەرمان، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لەمبارەیەوە دەڵێ :" ئێمە دەستدەکەین بە زیادکردنی هاوکارییەکان و تەرخانکردنی سەرچاوە بۆ بەشداریکردن لە پاراستن و رێکخستنی سنوورەکاندا، هەموو ئەمانەش لەپێناو رزگارکردنی ژیانی خەڵکە، بۆ ئەمە پێوەری خۆمان هەیە، دەبێت رێگە لەوانە بگیرێت، کە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن، جگە لەوەش پێویستە تیمی تایبەت بۆ هاوکاریکردنی هەر وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دابینبکرێت، کاتێک دەکەوێتە ژێر فشارەوە، لەکاتی لێشاوی پەنابەراندا".

 نێردەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، کە دەبێت لە ناوچەی تریتۆندا هەموو بەلەمەکان رزگاربکرێن، بەڵام کێشەی سەرەکی بریتییە لە چۆنییەتی نیشتەجێکردن لە ئەوروپا و داڕشتنی ستراتیژی لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە.  
   
 ئەندرو شترۆلاین لە رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لە هەندێک حاڵەتدا دڵخۆشە بە ئەنجامەکان و دەڵێ :"ئەگەر سەیری ژمارەی پەنابەران بکەیت، کە تا ئێستا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە سوریا وەریانگرتووە، بەهۆی ململانێکانی سوریاوە، دەبینی هەندێکیان دڵخۆشکەرن، بۆ نمونە ئەگەر سەیری بەریتانیا بکەین، من پێم وایە ژمارەکە زۆر کەمە لە چەند سەد کەسێک تێناپەڕێت، بۆیە ئەمە کیشەیە، ئەڵمانیا و سوێد تاڕادەیەک باشترن، لە باکوورەوە بەرگریەک لە وەرگرتنی پەنابەران هەیە، بۆیە وڵاتانی باشووری ئەوروپا رووبەڕووی کێشە دەبنەوە".

15/5/2015

yaman u taqinawai seran

 

له‌كاتێكدا يه‌مه‌نييه‌كان چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌كانى ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن،  ناوچه‌ جياوازه‌كانى سه‌نعا موشه‌كباران دەکرێن، يه‌كێك له‌و شوێنانه‌ش کە موشەکباران کرا، كه‌مپێكى چاككردنه‌وه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييه‌ كه‌ سه‌ربه‌ به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كى وه‌زاره‌تى به‌رگرى یەمەن بوو.

له‌پاش راگه‌ياندنى ئاگربه‌ستى مرۆيى و به‌درێژايى دوو رۆژى رابردوو، دانيشتوانى سه‌نعاى پايته‌خت له‌ترسدا ژيانيان گوزه‌راندووه‌، ئه‌ويش به‌هۆى بۆردومانكردنى دوو كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌چياى نه‌قم كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتى ئه‌و شاره‌وه‌.

به‌هۆى بۆردومانكردنەکە له‌لايه‌ن فرۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بييه‌وه‌، زنجيره‌يه‌ك ته‌قينه‌وه‌ روويانداوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌يه‌ك موشه‌كى هه‌ڵگيراو په‌ڕيونه‌ ناوچەکانی ديكه‌ى پايته‌خت و  له‌ئه‌نجاميشدا به‌ده‌يان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى، ئه‌وانەش كه‌ شوێنى نيشته‌جێبوونيان له‌ كۆگاكانه‌وه‌ نزيك بووه‌ ماڵوحاڵى خۆيان ‌جێهێشتووه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ئيسماعيل وەلد شێخ، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گەیشتووەتە سه‌نعا، به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ى خه‌ڵكى يه‌مه‌ن ره‌شبينن به‌ ئاينده و ئاراسته‌ى ره‌وشه‌كه‌، له‌كاتێكدا پێشتر به‌هيوابوون ره‌وشه‌كه‌ ئارام ببێته‌وه‌.

15/5/2015

malikiiiiiiiiiiii

 

نوری‌ مالیكی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق و ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبی‌ ده‌عوه‌ رایگه‌یاند، له‌سێداره‌دانی‌ (شێخ نمر ئه‌لنمر) زانای‌ شیعه‌مه‌زهه‌ب له‌ سعودیه‌، دووبه‌ره‌كی‌ و فیتنه‌ی‌ تایه‌فه‌گه‌ریی‌ زیاتر له‌نێوان شیعه‌ سوننه‌ له‌ جیهانی‌ ئیسلامیدا دروست ده‌كات.

مالیكی‌ به‌ توندی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ سعودیه‌ی‌ مه‌حكوم كرد كه‌ بۆ له‌سێداره‌دانی‌ ئه‌و زانا شیعه‌مه‌زهه‌به‌ ده‌ریكردووه‌.

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبی‌ ده‌عوه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ حوكمی‌ له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر شێخ نمر ئه‌لنمر زانای‌ شیعه‌مه‌زهه‌بی‌ ده‌ركه‌وتوو له‌ نیمچه‌دوورگه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌، پێشێلكارییه‌كی‌ ئاشكرایه‌ دژ به‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و ئازادی‌ ئاینی‌ و ئازادی‌ راده‌ربڕین.

مالیكی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ سعودیه‌ی‌ به‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر پێگه‌ی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ و سوكایه‌تیكردن به‌ مسوڵمانان وه‌سفكرد و هۆشداریدایه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كاره‌ و به‌پێویستیشی‌ زانی‌ سعودیه‌ ده‌ست له‌ پشتیوانكردن له‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان هه‌ڵبگرێت.

دادگای‌ سزاكان له‌ سعودیه‌ له‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ رابردوودا، به‌ تۆمه‌تی‌ نانه‌وه‌ی‌ فیتنه‌ی‌ تایه‌فه‌گه‌ریی‌ و له‌قكردنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌، سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ر شێخ نمر ئه‌لنمردا سه‌پاند و به‌گويره‌ی‌ هه‌ندێك ئاژانسی‌ هه‌واڵیش، سعودیه‌ به‌نیازه‌ سبه‌ی‌ پێنج شه‌ممه‌ 14ی‌ ئایار، ئه‌و زانا شیعه‌مه‌زهه‌به‌، له‌سێداره‌ بدات.

14/5/2015

 

 

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و دانانی پلانی ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یادی كۆچی‌ دوایی‌ ئیمام موسای كازم، له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا ئه‌نجامدرا و یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، رێككه‌وتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبییه‌، به‌و پێیه‌ش بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و هێزانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر روخانی‌ خانووه‌ زیاده‌ڕۆییه‌كانی‌ ئاواره‌كان، درا.

محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: " سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13 ی ئایاری 2015 لیژنه‌ی بالاَی ئه‌منی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب له‌ ناحیه‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانێكی ئه‌منی توندوتۆڵ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یادی كۆچی‌ دوایی‌ ئیمام موسای كازم كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا".

وتیشی: "لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر : رووخاندنی ئه‌و خانووانه‌ی له‌لایه‌ن ئاواره‌كانی ناحییه‌كه‌وه‌ به‌ زیاده‌ڕۆ دروستكراون ، رێگرتن له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی خێزانه‌ ئاواره‌كان بۆ ناحیه‌كه‌ و هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا به‌ بێ ئاگاداری و هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ هیچ ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه‌ك ئه‌نجام نه‌ده‌ن".


لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وتیشی: " سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدرا و تێیدا نوێنه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاسایشی گه‌رمیان و نوێنه‌رانی حزبی ده‌عوه‌ و پۆلیسی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌ی بوون".

سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌ڵه‌ ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له‌ چل و سێ هه‌زار كه‌سه‌ و 69 گوند له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ نۆ گوندیان كوردنشین-ن و نزیكه‌ی 10 حسێنییه‌ی تێدایه‌ و شیعه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ش وه‌ك تێكڕای‌ شیعه‌كانی‌ تری‌ عیراق، ئیمام موسای كازم به‌ یه‌كێك له‌و دوانزه‌ ئیمامه‌كه‌ی خۆیان داده‌نێن و سالاَنه‌ش له‌ چه‌ندان چالاكی و مه‌راسیمدا یادی كۆچی‌ دوایی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

xendan 

14/5/2015

mahabad u hotel tara

 

کۆمەڵێک لە چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ پشتگیری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد مانبگرن و دوکان و بازاڕەکانیان دابخەن.

بەپێی ئەو راگەیەندراوە، مەبەستی سەرەکی مانگرتنەکە داواکارییە بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە لە رۆژانی رابردوودا لە خۆپێشاندانەکانی مەهاباد و سەردەشت دەستگیرکراون.

هاوکات ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی سەر بە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە دەرکردنی بەیاننامەی جیاواز پشتیوانیان لە ئەنجامدانی ئەو مانگرتنە کردووە، بەڵام حیزبەکان لەو بارەوە هەڵوێستی فەرمییان رانەگەیاندووە.

مانگرتنی گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەزموونی شکست و سەرکەوتووبووندا تێپەڕیوە. سەرکەوتووترین مانگرتنی گشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەمساڵانەی دواییدا، داخستنی دوکان و بازاڕەکانی چەندین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان بوو لە 13ی ئایاری 2010  بەهۆی ناڕەزایەتی بە لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد بەناوەکانی: شیرین عەلەم هولی، فەرزاد کەمانگەر، مەهدی وەکیلی و عەلی حەیدەریان. زۆرجاریش هەبووە، چالاکڤانانی مەدەنی، یان حیزبەکانیش داوایانکردووە مانگرتنی گشتی بەڕێوەبچێت، بەڵام نەکراوە ئەگەریش کرابێ، زۆر بەرچاو نەبووە.

داواکاری بۆ مانگرتنی رۆژی پێنجشەممە، دوای ئەوە دێت کە لە پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە بەهۆی گیانلەدەستدانی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی لە هوتێل تارای شاری مەهاباد، خۆپێشاندان لە مەهاباد و دواتریش لە سەردەشت بەڕێوەچوو. بەهۆی ئەو خۆپێشاندانانە لە مەهاباد دەیان کەس و لە سەردەشتیش 11 کەس دەستگیرکراون. 

ئەو چالاکڤانە سیاسی و مەدەنییانەی داوایانکردووە مانگرتن بەڕێوەبچێت دەڵێن مانگرتنی پێنجشەممە نیشانەی پەیوەستبوونی هەموو خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە بە ناڕەزایەتییەکان.

 ئەگەرچی ئەو چالاکڤانانە دەیانەوێ رۆژی پێنجشەممە شارەکان چۆڵ بن و دوکان و بازاڕ دابخرێن، بەڵام لەو دیوەوە، دامودەزگا حکومییەکان لە هەندێک شاری وەکو سەقز رایانگەیاندووە، پێنجشەممە فێستیڤاڵی پیاسەکردن بەڕێوە دەبەن بەبۆنەی یادکردنەوەی ئەو کوردانەی کە لە ریزەکانی سوپای پاسداراندا کوژراون.

دیاریش نییە حکومەت و سوپای پاسداران دەتوانن خەڵک بۆ پیاسەکردن بێننە سەرشەقام یان چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی دەتوانن بە نیشانەی نارەزایی دوکان و بازاڕەکان بە خەڵک دابخەن. ئەگەر مانگرتنەکە سەربگرێ، خاڵی وەرچەرخانی ناڕەزایەتییەکان دەبێ لە پرسێکی کۆمەڵایەتییەوە بۆ بابەتێکی سیاسی.

rudaw

14/5/2015

qala u santari hawler

 

هەولێر بووە یەکەم شار لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە فەرمی ببێتە ئەندام لە تۆڕی جیهانی و نێودەوڵەتی ئەو شارانەی پێکەوەن لە فێربوون و خوێندن و رۆشنبیری و کولتووری جیهانی.

د.شێروان رەحمانە شەل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە زانکۆی گلاسکۆی بەریتانیا، سیمینارێک لەسەر رەوشی خوێندن و فێرکردن لە شاری هەولێر پێشکەشکرا، دوای سیمینارەکە راستەوخۆ پرۆفیسۆرەکانی ئەو زانکۆیە داوای هەماهەنگییان لەگەڵ شاری هەولێر کرد و داوشیانکرد هەولێر ببێتە ئەندام لە تۆڕی جیهانی و نێودەوڵەتی ئەو شارانەی پێکەوەن لە فێربوون و خوێندن و رۆشنبیری و کولتووری جیهان".

د.شێروان هەروەها گوتی " دوای دوو ساڵ کارکردنمان، ئێستا هەولێر بە فەرمی لەو تۆڕە بووە بە ئەندام و خاوەنی حەوت کورسییە".

سەبارەت بە دیاریکردنی کەسایەتییەکان بۆ ئەندامی ئەو تۆڕە وەکو نوێنەری هەولێر، د.شێروان گوتی "ئەندامەکان بە یەکسانی بەسەر ژن و پیاودا دابەشدەکرێن و 2 ئەندام لە هەولێر، 2 ئەندام لە سلێمانی، 2 ئەندام لە دهۆک و ئەندامەکەی دیکە یان لە کەرکووک دەبێت، یان کەسێک بێت لە رێکخراوە ناحکومییەکان کاربکات و بتوانێت سپۆنسەری بکات".

د.شێروان گوتیشی "هەولێر لەو تۆڕەدا وەکو شارێکی کوردستان دەبێتە ئەندام نەک عێراقی، لەسەرجەم چالاکی و کۆنفرانسەکاندا ئاڵای کوردستان بەرزدەکرێتەوە و ئەگەر لە کۆنفرانسی مانگی 10ی ئەمساڵدا بتوانین سەرکەوتووانە بەشداری بکەین، هەوڵدەدەین کۆنفرانسی 2017 لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت".

وەك د. شێروان باسیدەكات، بەهۆی ئەوەی سکۆتلاندییەکان هەستێکی تایبەتیان بۆ کوردستان هەیە و بەهۆی قەیرانی ئابووری و شەڕی داعشەوە لەو بڕە پارەیە خۆشبوون کە پێویست بوو وەکو ئەندامی نوێ پێشکەشی تۆڕەکە بکرێت کە بڕەکەی 30 هەزار پاوەندبوو.

هاوكات تاهیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند،" ئەو دەستکەوتە بۆ شاری هەولێر کەم نییە و ئاواتی هەموو هەولێرییەکانە، بۆیە ئێمە ئامادەین ئەوەی لە تواناماندا هەبێت هاوکاری بکەین بۆئەوەی بتوانین هەولێر سەربخەین لە ئەندامییەتی ئەو تۆڕە".

14/5/2015

barzani uuuuu pragggggggg

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکی کورتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، لە پراگی پایتەختی چیک رایگەیاند کە لەو سەردانەیاندا زیاتر لەوەی پیشبینیان دەکرد بەدەستهاتووە.

بارزانی روونیکردەوە، کە زۆر لە دەوڵەتان هەمان هەڵوێستی هەنگاریایان هەیە، کە سەرۆک وەزیرانەکەی رایگەیاند پشتگیری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکەن. بارزانی گوتی " زۆر لە دەوڵەتان پشتگیری ئەوە دەکەن، کە گەلی کوردستان خۆی بڕیاری لەسەر دەدات".

بارزانی کە ئێستا لە چیکە، گوتیشی "ئەزموونی چیک و سلۆڤاکیا دەریدەخات هیچ یەکێتییەکی بەزۆر سەرناگرێت".

رۆژی 2 ی ئەم مانگە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری شاندێک بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت و دوای ئەمریکا چووە هەنگاریا، ئێستاش لە چیکە. ئەم هەڤپەیڤینەی رووداو لەگەڵ بارزانی لە پراگی پایتەختی چیک ئەنجامدراوە و سبەی دەقەکەی بڵاودەکرێتەوە.

13/5/2015

FROKA2592014BB

 

فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند '' ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری F/A-18 F سوپەر هۆرنێت-ی سەر بە کەتیبەی 211 لە دوای فڕینی لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری تیودۆر رۆزفیلت، تێکشکاوە و هەردوو فڕۆکەوانەکەش رزگارکراون''.

فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا رەتیکردەوە فڕۆکەکە بە هۆکارێکی دوژمنکارانەوە تێکشکابێت، بەڵکو هۆکارەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ هەڵەیەکی تەکنیکی. لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکە ئاماژە بەوە كراوە، کە فڕۆکەوانەکان پشکنینان بۆ کراوە و لە بارێکی تەندروستی جێگیردان.

بارەگای سەرەکی کەتیبەی 211 ی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا، لە ویلایەتی ڤیرجینیایە و ژمارەیەک لەو هێزە لەگەڵ کەشتی فڕۆکەهەڵگری تیودۆر رۆزفیلت لە ناوچەی کەنداوی فارس جێگیرکراون، ئەو کەشتییەش بەشدارە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا.

13/5/2015

wenai filmi rawchyeki xarap

 

فیلمی دەرهێنەری کورد سەهیم عومەر خەلیفە بەناوی "راوچییەکی خراپ" لە بەشی نمایشی فێستیڤاڵی کان پیشاندەدرێت، هەروەها سەهیم ریکۆردێکی نوێی بۆ سینەمای کوردستان و عێراق تۆماردەکات و 54 خەڵاتی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.

سەهیم عومەر، دەرهێنەری ئەم فیلمە لەمباریەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت" فیلمی راوچی خراپ لە فێستیڤاڵی سینەمایی کانی فەرەنسی لە بەشی (Short Film corner)نمایشدەکرێت، کە ئەمە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ کورد وەک دەرهێنەرێکی کوردو فیلمێکی کوردی دەخرێتە سەرپەردەی سینەمایی کان، چونکە سەدان دەرهێنەر و ئەکتەری بەنێوبانگی جیهانی لەوێ ئامادەدەبن و دەبنە دیدەنی فیلمی کورد و پەیامی کورد لە رێگای ئەم فیلمەوە دەبینن".

سەهیم گوتیشی" لە هەفتەی رابردوودا فیلمەکەم لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا و ئیسپانیا بەشداریکرد، کە وەک باشترین فیلم خەڵاتی لە فێستیڤاڵی (West Chester) لە ئەمریکا وەرگرت، هەروەها خەڵاتی لیژنەی دادوەری لە فێستیڤاڵی (BCN) لە بارسلۆنا وەرگرت".

دوای ئەم دوو خەڵاتە کۆی خەڵاتەکانی ئەم فیلمە بووە 54 خەڵات، بەم هۆیەشەوە ریکۆردێکی نوێی لە سینەمای کوردی و عێراقی وبەلجیکی تۆمارکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆی خەڵاتی هەموو فیلمەکانی سەهیم بووە 86 خەڵاتی نێودەوڵەتی و جیهانی".

سەهیم عومەر خەلیفە لەدایکبووی شارۆچکەی زاخۆیە، لە وڵاتی بەلجیکا ژیان بەسەردەبات و هەر لەو وڵاتەش بڕوانامەی ماستەری لە بواری سینەمادا بەدەستهێناوە، لە رێگەی کورتە فیلمەکانی "وڵاتی قارەمانان"، "میسیی بەغدا" و "نێچیرڤانی خراپ" 86 خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا بەدەستهێناون.

13/5/2015

 

 

هێزی ئاسمانی بەریتانیا ئاشکرایدەکات، لە پایزی ساڵی 2014 وە 90 هێرشی ئاسمانیان لە دژی داعش لە عێراق ئەنجامداون، لەو هێرشانەشدا فڕۆکەکانیان نزیکەی 214 مووشەک و بۆمبیان هەڵداون، تێچووی ئەو هێرشانەش دەگاتە سەرووی 20 ملیۆن دۆلار.

ئەو ژمارەیە بەشێکی بچووک لەو هەڵمەتە گشتگیرە پێکدێنێت، کە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراون، کە زیاتر لە 6 هەزار ئامانجی داعش لە عێراق سووریا بۆردوومانکراون.

رۆژنامەی "The Guardian"ی بەریتانی لە ژمارەی رۆژی دووشەممە 11ی ئایار نووسیویەتی: "فڕۆکەکانی تۆرنادۆی جەنگی سەر بە هێزی ئاسمانی بەریتانیا، نزیکەی 87 بۆمبی جۆری بیفوای IV یان لە هەڵمەتەکانی دژ بە داعش لە عێراق بەکارهێناون، سەرەڕای هەڵدانی زیاتر لە 47 مووشەکی برمستۆن"، ئاماژەی بەوەش داوە "فڕۆکەکانی رێبر شانبەشانی هێرشەکان زیاتر لە 80 مووشەکی جۆری هێل فایەریان لە دژی ئامانجەکانی داعش بەکارهێناون".

گاردیان ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەو هێرشانەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هێزی ئاسمانی بەریتانیا ئەنجامیانداون، 20 تەلار و دوو کامیۆن و 65 بارهەڵگری سەر بە داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ بۆردوومانکردنی 90 گردبوونەوەی چەکدارانی داعش لە هێرشە جیاجیاکاندا، سەرجەم تێچووی ئەو ئۆپەراسیۆنەش لەسەرووی 20 ملیۆن دۆلارەوەیە".

١٢/٥/٢٠١٥

oama barzani u qubad t

 

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، كه‌ یه‌كێك له‌ یاوه‌رانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن، رایگەیاند " سه‌رۆك ئۆباما پێزانینێكی گه‌وره‌ی بۆ رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ و گوتی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌ریكا دۆستێكی دیكه‌ی وه‌ك كوردی نییه". 

جێگری سه‌رۆكوه‌زیران روونیشیكرده‌وه‌، ‌ له‌م سه‌ردانه‌دا گۆڕانكارییه‌كی زۆر له‌ دید و بۆچوونی دامه‌زراوه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌ كوردستان به‌دیكراوە و له‌ ئه‌مه‌ریكا زۆر شت به‌رامبه‌ر به‌ كوردستان گۆڕاون، هەروەها گوتیشی " سەرۆک ئۆباما گوتی له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ عێراقیش، ئه‌مه‌ریكا دۆستێكی دیكه‌ی وه‌ك كوردی نییه‌". 

قوباد تاڵەبانی ئەو قسانەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا کردن. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەش تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو له‌ قه‌ڵه‌مداوە و باسی لەوە کردووە، كه‌ " له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگایه‌كی فراوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ و ئه‌و مامه‌ڵه‌ و پێشوازییه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شانده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی كراوه‌، له‌ سه‌رۆكی هیچ هه‌رێمێكی فیدراڵ، یان سه‌رۆكی كانتۆنێك نه‌كراوه‌".

رۆژی 2ی ئەم مانگە، بارزانی بە یاوەری شاندێک بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت و لەگەڵ باراک ئۆباما و جێگرەکەی کۆبووەوە. لە دوای كۆبوونەوەكانیش سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەنجارێك كۆبوونەوەكانی "بەزۆر سەركەوتوو" وەسفكردن.

13/5/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان