گۆڤارێكی ئه‌ڵمانی، ئاشكرای ده‌كات، ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌رده‌می به‌عسی عێراق، به‌رپرسه له داڕشتنی بیرۆكه‌ی داگیركردنی باكووری سوریا له‌لایه‌ن داعشه‌وه. گۆڤاری دێرشبیگلی ئه‌ڵمانی، له راپۆرتێكیدا به‌ناونیشانی (دۆسێ نهێنییه‌كان، په‌یكه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ئاشكرا ده‌كات)، بڵاوی كردوه‌ته‌وه: به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، ئه‌فسه‌رێكی عێراقی به‌پله‌ی عه‌قید كه له‌سه‌رده‌می حزبی به‌عسدا له عێراق، له‌ده‌زگای هه‌واڵگریی كاری كردوه‌و نازناوی حاجی به‌كری هه‌یه، به‌رپرسه له داڕشتنی بیرۆكه‌و نه‌خشه‌ی داگیركردنی باكووری سوریا و له‌ساڵی 2012شدا به به‌شداریی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پێشووی عێراق، بڕیار لهوهدراوه ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بكرێته خه‌لیفه‌ی داعش. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه: ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سه‌رده‌می به‌عس، كه‌سێكی ئیسلامیی نییه، به‌ڵكو كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌به‌و به سه‌رپه‌رشتیی خۆی له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی بیانی كه هیچ جۆره ئه‌زموونێكی سه‌ربازییان نه‌بوه، ده‌ستی كردوه به داگیركردنی باكووری سوریا.
21/4/2015