راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، بەتەواوکردنی قۆناغی پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی لەسەدا 20، ئێران لەسەدا 90-ی پرۆسەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی تەواودەکات.
بەپێی راپۆرتێکی سکای نیوز، ئێران بەرەو بەدەستهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی هەنگاوی باشی ناوە و سودی لەو دۆخەی ئێستای رێكه‌وتننامەی ئەتۆمیەکە وەرگرتوە بەتایبەت له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2017 له رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه‌دا.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 20 رێگا بە ئێران دەدات بەکاتێکی کەم چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و كڵاوەی ئه‌تۆمی بەدەست بێنێت.
بەپشتبەستن بەچەند لێکدانەوەیەکی زانستی، دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی لەسەدا 20 دەتوانێت سوتەمەنی بۆ کارخانەکانی وزەی ناوەکی بەرهەمبهێنێت.
بەهەمان شێوە، بەو هەنگاوەی ئێران لەسەدا 90-ی پرۆسەی بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوەکی تەواوکردوە.
رێكه‌وتننامه‌ی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی زیاتر ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت کشانەوەی ئه‌مریكا و پێشێلکاریەکانی ئێران لە بڕگەکانی ئەو ڕێکەوتننامەیە دواین پێشێلکردنی ئەو وڵاتەش بڕیاری دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمە کە بۆ رێژەی لەسەدا 20 بەرزیکردەوە.
7/1/2021