جۆبایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاپۆستی بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا دەداتە برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش.
له‌چوارچێوه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و دیاریكردنی به‌رپرسه باڵاكانی كۆشكی سپی، جۆبایدن بڕیاریدا برێت مه‌كگۆرگ وه‌ك به‌رپرسی دۆسیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا دیاریبكات
پێشتر برێت مه‌كگۆرگ له‌لایه‌ن باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكاوه وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش دیاریكرا، به‌ڵام 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2028 دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له رۆژئاڤای كوردستان، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یان.
برێت مه‌كگۆرگ له‌دوای وازهێنانی له پۆستی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك راوێژكاری باڵا له تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی رێكخراوی چه‌كداری داعش ده‌ستی به‌كاركردن كرد.
برێت مه‌كگۆرگ له ساڵی 1973 له بیتسبێرگی ویلایه‌تی پنسلڤانیا له‌دایكبوه، ساڵی 1991 كۆلێژی یاسای له‌زانكۆی كۆڵۆمبیا ته‌واوكردوه و ساڵی 1999ش له‌هه‌مان زانكۆ بوه‌ته مامۆستا و وانه‌ی وتوه‌ته‌وه.
7/1/2021