فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە فەرمی ئەوەی راگەیاند، لە خۆی رانابینێت ئەرك و بەرپرسیارێتی سەرۆك كۆماری پێ جێبەجێ بكرێت، بۆیە بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو خۆی ناپاڵێوێت.

ئەو لە دیمانەی تەلەڤزیۆنێكی ئەفغانستان ئەو قسانەی كردووە و كۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا كە باسیان لە بەشداری ئەو لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی كۆمار لە ئێران دەكرد. زەریف گوتوویەتی، "من تواناكانی خۆم دەناسم و لە خۆم رانابینم ببە سەرۆك كۆمار."

سەرۆكی ئاژانسی وزەی ناوكی ئێرانیش پاڵاوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئێران رەت كردووەتەوە.
بەگوێرەی رادیۆ فەردا پێشتر عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ئاژانسی وزەی ناوكی ئێرانیش پاڵاوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئێران رەت كردووەتەوە.

ئەوانەی زیاتر ناویان هەیە بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو خۆیان بپاڵێون، ناوی حوسێن دێهقان راوێژكاری سەربازی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران. محەمەد باقر قالیباف، عەلی لاریجانی، پەرویز فەتاح . مێهرداد بەزر پاش دەهێنرێت و لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو پێشبینی دەكرێت زیاتر فەرماندە سەربازییەكان بهێنرێنە پێشەوە، هەرچەندە لە زۆربەی هەڵبژاردنەكان شكستیان خواردووە.

ساڵی داهاتوو كۆتایی بە خولی دووەمی سەرۆكایەتی رۆحانی دێت و چیتر بۆی نییە خۆی بۆ ئەم پۆستە بپاڵێوێتەوە.

25/12/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان