فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی سێشەممە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمپانیایەکی چینی کەرەستەی ستیل، 12 کۆمپانیای ستیل و کانزای ئێرانی و سێ بریکاری دەرەوەی فرۆشتنی کانزا گەورەکانی ئێران و کۆمپانیایەکی هەڵگری کانزایی ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە لە هەوڵێکدا بۆ بێبەشکردنی ئێران لە داهاتەکان لە کاتێکدا خولی سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە کۆتاییدایە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا نێوی کۆمپانیای کایفینگ پینگمی ناسراو بە KFCC ڕاگەیاند و گوتی کە تایبەتە بە دروستکردنی ماددە کاربۆنییەکان و هەزاران تەن مەتری ماددەیان بۆ کۆمپانیاکانی پۆڵای ئێرانی لە نێوان مانگی 12 ی 2019 وە تا مانگی شەشی 2020 دابین کردووە.

ئەو 12 کۆمپانیا ئێرانییەی تری کە خراونەتە لیستی ڕەشەوە بریتین لە کۆمپانیای ستیلی پاسارگاد و گیلان ستیل هەردووکیان لە فەرمانی سەرۆکایەتی 13871 دا دەستنیشان کراون.

وەزیری خەزێنە ستیڤن منوچن لە بەیاننامەیەکدا دەشڵێت " بەڕێوەبەرایەتی ترامپ پابەندە بە ڕێگەگرتن لەو داهاتەی بۆ ڕژێمی ئێران دەڕوات لە کاتێکدا ئەو (ئێران) بەردەوامە لە پشتیوانی کردن لە تیرۆرسم، پشتیوانی کردن لە ڕژێمە سەرکوتکارەکان و هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ."

7/1/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان