فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوکاتی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لەسەر بەرنامەی ناوکی ئێران و هەڵمەتی فشارەکانی ئەمەریکا دژ بە کۆماری ئێسلامی، ڕۆژی شەممە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند سوپای پاسداران مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامداوە، تیایدا موشەکی بالاستیکی دژە کەشتی جەنگی بۆ شیانی ئامانجێک لە ئۆقیانوسی هندیدا هەڵداوە.

گرتە ڤیدیۆییەکان نیشانیان دا دوو موشەکەکان بەر ئامانجێک کەوتوون کە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران بە " پاپۆڕەکانی گریمانەی جەنگی " ناوی بردن لە دووری هەزارو 800 کیلۆمەتر.

بەڵام ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە چ جۆرە موشەکێک بەکار هاتووە.

بەم دوواییانە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر بەرنامە ناوکییەکان و ڕەفتارەکانیئێران لە ناوچەکەدا زیادیان کردووە. ئەمەش پاش ئەوەی سەرۆک ترامپ لە ساڵی 2018 بە شێوەیەکی یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهانی کشایەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە کۆتایی مانگی ڕابوردوودا هۆشداری دا بە ئێران لە دژی هەر هێرشێک بۆ سەر لەشکری ئەمەریکا یان کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق. ئەمەش چەند ڕۆژێک پاش ئەو هێرشە موشەکیانەی کە گومان دەکرێت لەلایەن ئێرانەوە کرابێتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

لە هەفتەی ڕابوردووشدا ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ڕژێمی ئێراندا سەپاند و ئەم جارە دوو دەزگای گرنگی ژێر دەسەڵاتی عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێرانی کردە ئامانج.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند هەردوو ڕێکخراوی "ستاد اجرایی فرمان امام" و "نهاد آستان قدس رضوی" لەگەڵ بەرپـرس و ئەو کۆمپانیایانەی سەر بەو دوو ڕێکخراون سزایان بەسەردا دەسەپـێنرێت.

دەنگی ئامریکا

19/1/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان