فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، حەوت زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی " محەمەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی خانلور، کوروش عەزیزی، یوسف ئەحمەدی، ئەبووبەکر میناپاک، تەیب بامروت و مغدید محەمەدزادە" بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران.

ئەم حەوت زیندانییە سیاسییە لە ماوەی بەسەر بردنی حووکمەکەیاندا دووجار، بە پێەوە هەڵواسینی کەلەپچەی ئێلێکترۆنیکی، لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد و پاشان ڕەوانەی زیندان دەکرانەوە.

ئەم حەوت زیندانییە سیاسییە کوردە لە دەورووبەری مانگی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ زیندانی شاری شنۆ گواسترانەوە.

مانگی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەم حەوت زیندانییە سیاسییە کوردە هەرکامیان بە تاوانی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران" لە لایەن دەزگای دادی گشتی ئینقلابی شاری شنۆوە بە ئاماژە بە تێبینییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە و بە لێکۆڵینەوەی دادوەر، ماوەی چوار ساڵ لەبەند کردنیان بەسەردا سەپا.

سەرچاوە: ئاسۆی رۆژ

٢٥/١٢/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان