دەوڵەتێکی دانپیانەنراو: کۆماری مهاباد
سرود: ئەی رەقیب.
پایتەخت: مهاباد.
زمان: کوردی.
ئایین: موسوڵمان .
حوکمڕانی: کۆماری.
سەرۆک: قازی محەمەد.
سەرەک وەزیر: حاجی بابە شێخ.
سەردەمی مێژوویی: جەنگی سارد.
راگەیاندنی سەربەخۆیی: 22 ی کانوونی یەکەمی 1946 پاشەکشێی سۆڤێت: حوزەیرانی 1946 دەستبەسەراگرتنی لەلایەن ئێرانەوە: 15ی کانوونی دووەمی.1946
لەسێدارەدانی سەرکردەکان: 30ی ئازاری .
1947 رووبەر: لە ساڵی 1946 دا 37437 کیلۆمەتر دووجا بووە.
دراو: ریاڵی ئێرانی.
کۆماری مھاباد کە بە فەرمیی بە کۆماری کوردستان ناسراوەو لە کوردستانی ئێران دامەزرێنراوە، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست داو لە دوای کۆماری ئارارات-لە تورکیا، دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مھاباد بووە کە ئەکەوێتە باکوری خۆراوای ئێران. دامەزرانو لەناوچوونی کۆمارەکە بەشێک بوو لە قەیرانی ئێران، ئەو ململانێیەی لە نێوان ئەمریکاو سۆڤێت دا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە. پێشینە لە مانگی ئابی 1941، راپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەندی ئێران دەرکرد. لە شاری مھاباد، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەییان گرتە دەست. پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێری پارتەکە ھەڵبژێردرا. ھەرچەندە کۆمارەکە بە فەرمیی رانەگەیەندرا تا مانگی کانوونی یەکەمی 1945، کۆمیتەکە بە سەرکردایەتی قازی محەمەد، ناوچەکەیان بەڕێوەئەبرد بە لێھاتووییو سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە کە بۆ ماوەی 5 ساڵ، تا رووخانی کۆمارەکە، درێژەی ھەبوو.
دامەزراندنی کۆمارەکە:
لە ئەیلولی 1945، قازی محەمەدو سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی تەبریزیان کرد بۆ ئەوەی چاویان بە کونسوڵی سۆڤێت بکەوێت بۆ دەرباری پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باکۆ، ئازربایجانی سۆڤێت، کران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە ھەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە 10ی کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی رۆژەڵات دا گرت کە پێشتر
بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری دا ھاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە 15ی کانوونی یەکەمدا، کۆماری مھابادی کوردیی دامەزرێنرا.
لە 22ی کانوونی دووەمی 1946، قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری مھابادی راگەیاند
ھەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە ئەمانەن:
ئۆتۆنۆمیی بۆ کوردەکانی ئێران لەچوارچێوەی دەوڵەتی ئێراندا
زمانی کوردیی بکرێتە زمانی راگەیاندنو خوێندنو ئیدارە
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەتو بابەتە کۆمەڵایەتییەکان
ھەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە ھەڵبژێردرێن
یەکێتیو برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان
یاسایەک ھەبێت کە بە یەکچەشن مامەڵە کرێکارو کەسایەتییە باڵاکان دا بکات..
بۆچوونی سۆڤێت
ھێزەکانی سۆڤێت و بریتانیا لە کۆتاییەکانی ئابی 1941 ئێرانیان داگیر کرد، دیارە سۆڤێت لە باکوورەوە. سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی کوردی. ھێزیان لە نزیک مھاباد دانەناو تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەری گەورە دروست بکات. لە رێگەی چالاکیی دۆستانەوە، وەک دابینکردنی کەرەسەی گواستنەوە، دەرکردنی سوپای ئێرانی، و کڕینەوەی تەواوی بەرھەمی توتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی قازییان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی رەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. ھەروەھا دژی راگەیاندنی کۆماری سەربەخۆی کوردی بوون.
کۆتایی کۆمارەکە::
لە 26ی ئازاری 1946، بەھۆی فشاری ھێزە رۆژئاواییەکان، بۆ نمونە ئەمریکا، سۆڤێت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکوری ئێران ئەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازربایجاندا. ئەمە بووە ھۆی دابڕانی کۆماری مھاباد لە سۆڤێتو دواجار بووە ھۆی داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەمەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد. بەرھەمو سەرچاوەی داراییان نەماو شێوازی ژیانیان بەھۆی دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو. یارمەتی داراییو سەربازی لە سۆڤێتەوە نەماو خێڵەکان ەیچ ھۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نەئەبینییەوە. زۆرێک لە خێڵەکان قازییان بەجێ دەھێشت. ئەوانەی کە مانەوە، کوردە بارزانییەکانیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی دەبوو سەرچاوەکانیان لەگەڵدا دابەش بکەن. لە 5 ی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند کە رێ لە ھەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە. لە 15ی کانوونی یەکەم، سوپای ئێران ھاتە ناوچەکەو دەستی بەسەر مھاباد دا گرت. لەگەڵ ھاتنیان، چاپخانەی کوردییان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، ھەر کتێبێکی کوردییان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند. دواجار لە 31ی ئازاری 1947، قازی
محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە مھاباد لە سێدارە درا…
ھۆکارەکانی سەرنەکەوتن:
ئارچیبالد بولۆچ رۆزڤڵت، کوڕەزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تیۆدۆر رۆزڤڵت، لە کتێبەکەیدا “کۆماری کوردیی مھاباد” دەڵێت کێشەی سەرەکی کۆماری مھاباد ئەوەبوو کە کوردەکان پێویستیان بە سۆڤێت بوو، تەنھا چانسیان، ھێزی سوپای سوور بوو. بەڵام ئەم پەیوەندییە نزیکەیان لەگەڵ ستالینو سۆڤێت وایکرد زوربەی ھێزە رۆژاواییەکان پشتی ئێران بگرن. قازی محەمەد, ھەرچەندە نکوڵی لەو راستییە نەئەکرد کە لە رووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤێت بەستووە، ئەوەی رەتئەکردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی کۆمۆنیست بێت، رایگەیاند ئەوە درۆیەکە کە دەسەڵاتدارانی سوپای ئێران دروستیان کردووە، جگە لەوەی ئامانجەکانی خۆی بە زۆر جیاواز لەوانەی سۆڤێت لەقەڵەمدا. ھەروەھا، کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە ئەیناڵاند. جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شارو خێڵەکییەکاندا ھەبوو، و ھاوپەیمانێتییەکەیان بۆ مھاباد لە داڕماندا بوو. وەک چۆن پێشتریش رایگەیاندبوو، خێڵەکانو سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو ھاوکاری داراییو سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان ئەگرت کە لە یەکێتی سۆڤێتەوە وەریدەگرت. ھەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەئەکرایەوە لەبەر ئەوەی نەیانئەویست سەرچاوەو داھاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن. ھەندێ لە کوردەکان رقیان لە مھاباد بوو، بە یەکێک لە مارشاڵەکانیشییەوە کە ناوی ئەمیر خان بوو. لە رووی داراییەوە مھاباد نشوستی ھێنا، و ئەوە وەک مەحاڵ وابوو کە مھاباد لە رووی داراییەوە ھاوتابێتەوە لەگەڵ ئێران.
٢٠/١/٢٠٢١