فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی دووشەممە 2021/01/18 هەشت کۆڵبەری خەڵکی گوندی کۆڕان لە ناوچەی سۆمای برادۆست کە بۆ کۆڵبەری چووبوونە باکووری کوردستان، کەوتنە ژێر رنوو و تاوەکو ئێستا سێ کەسیان رزگار کراون و چارەنووسی پێنج کەسیان دیار نییە.

کەسوکاری کۆڵبەرەکان بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، رنووەکە لە دیوی باکووری کوردستان بووە و تاوەکو ئێستا سێ کەس رزگاریان بووە.

کەسوکاری ئەو کۆڵبەرانە ئاماژەیان بەوە دا، دیار نییە پێنج کەسەکەی دیکە چیان بەسەرهاتووە و، خەڵکێکی زۆر بەرەو ناوچە سنوورییەکان رۆیشتوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە بەفری زۆر باریوە، چوونە بەرزاییەکان ئاستەمە و هێشتا نەگەیشتوونەتە شوێنی رنووەکە.

بە گوتەی کەسوکاری کۆڵبەرەکان، هێزەکانی تورکیا رێگەیان نەداوە خەڵک لە دیوی باکوورەوە بچنە شوێنی رنووەکە و گوتوویانە سبەی بەدوای کۆڵبەرەکاندا دەگەڕێن.

19/1/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان