فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زانایان ژوورێكیان له‌ئه‌شكه‌وتێكى كۆمه‌ڵگه‌ى گۆرهامى چیایى تارقدا دۆزیووته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ له‌لیستى یونسكۆدایه‌ بۆ كلتوورى جیهانى، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش وه‌ڵامى زۆرێك له‌وپرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ژیانى مرۆڤى" نیاندرتاڵ".

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌رزى ئه‌و ژووره‌ 13 مه‌تر ده‌بێ و له‌لایه‌ن تیمى هه‌ڵكۆڵین دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێى راپۆرتى زانایان مێژووى ئه‌م ژووره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 40هه‌زار ساڵ، له‌نێوه‌ندى ئه‌و شتانه‌ى له‌و ژووره‌ى ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ ددانى منداڵێكى ته‌مه‌ن 4 ساڵه‌، هاوكات به‌پێى رۆژنامه‌ى دیلى ستارى به‌ریتانى هه‌ر له‌و ژووره‌دا پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانى كه‌متیار و هه‌ڵۆ و پڵنگ دۆزراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها زانایان تێبینى ئه‌وه‌یانكردووه‌ له‌سه‌ر دیوارى ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا شوێنه‌وارى رندراو بیندراوه‌، له‌وانه‌شه‌ ئاژه‌ڵه‌كان هێرشیان كردبێته‌ سه‌ر نیشته‌جێبووه‌كان.

هاوكات كلایف فینلایسۆن به‌ڕێوه‌به‌رى مۆزه‌خانه‌ى چیاى تاریق بۆ تۆڕى سى ئێن ئێن گوتى "هه‌رچه‌ند هه‌ڵكۆڵین له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا به‌رده‌وام بێ ئه‌وا زۆرێك له‌نهێنیه‌كان ئاشكرا ده‌بێ"، ئاماژه‌شى به‌وه‌دا له‌ساڵى 1997 زانایان بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستیان به‌هه‌ڵكۆڵین كردووه‌، له‌ساڵى 2012 گه‌ڕان به‌رده‌وامه‌ له‌نێو ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌دا تا رێڕه‌و و ژوور بدۆزرێته‌وه‌.

6/10/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان