فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان، خوازیاری ئازادکردنی بێ‌مەرجی مامۆستایانی زیندانیکراو و لابردنی گوشار لەسەر چالاکانی سێنفی بوون.

لە بەشێکی بەیاننامەی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) هاتووە:

گشتگیربوونی کووید ١٩ کە بۆ بە هۆی داخرانی قوتابخانەکان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتەکەمان، بەڕێوەبەرانی بارهێنان و بنەماڵەکانی ئەوانی لەگەڵ کێشەیەکی (چالش) جیددی بەروروو کردەوە، کێشەیەکە کە ڕۆڵ و پێگەی گەورەی مامۆستایانی لە بواری بارهێنان، زیاتر لە جاران، درخست.

لە ڕەوتی ئەو گشتگیربوونە لە وڵاتەکەمان، کۆمەڵگای فەرهەنگییان، سەرەڕای نەبوونی ژێرخانەکان و ئیمکاناتی پێویست لە ڕاستای بارهێنانی مەجازی، وەگەڕخستنی تەواو ئیمکاناتی تاکەکەسی خۆیان و هەروەها بە تێچوو و داهێنانی تاکەکەسی خۆیان، هەوڵی بەرێوەچوونی وانە مەجازییەکان و دابینکردنی فایلەکانی دەنگی و ڕەنگی و هەروەها زۆرتر لە ئەرکەکانی خۆیان، لەگەڵ کێشەی پەیوەندیی دوولایەنەی پەروەردە لەگەڵ قوتابییەکان ببوونەوە.

هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمەڵگای مامۆستایان لە قەیرانی کۆرۆنا، لە کاتێک ڕوو دەدات کە پشتگوخستنی دۆخی ژیانی مامۆستایان، کەمتەرخەمی لە جێبەجێ نەکردنی ئەسڵەکانی ١٥ و ٣٠ یاسای بنەڕەتی و هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ چالاکانی سێنفی مامۆستان، بوو بە هۆی بەردەوامی داخوازییە ڕەواکانی ئەوان لە ڕێگای نامەناردن، وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندییدار و لە کۆتاییدا، مانگرتنی و کۆبوونەوەی یاسایی ئەوانی لێکەوتەوە.

بەداخەوە هەرەک ساڵانی پێشووتر، بە جێگای جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و هەوڵدان بۆ هەنگاونانی کردەیی داخوازییەکانیان لەو پەیوەندییەدا، بەردەوامی هەڵسووکەتی ئەمنییەتیی لە سەر چالاکانی سێنفی و پشتگوخستنی داخوازییە ڕەوایی و یاساییەکانی ئەوان، کەوتە دستووری کاری ناوەندە ئەمنییەکان و نموونەی بەرچاوی ئەو چەترە ئەمنییەتییە، دەسبەسەرکردنی عەزیز قاسم‌زدە، مامۆستای دڵسۆز، هونەرمەند و وتەبێژی سێنفی مامۆستایانی گیلانی بە دواوە بوو. هەروەها شایەتی گوشاری زیاتر ئەمنییەتیی لە لایەن یەکەکانی حیراسەتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، لە سەر چالاکانی سێنفیین.

هەنووکە و لە قۆناغی تێپەڕ لە قەیرانی کۆرۆنا، ڕۆژی جیهانی مامۆستایان بە دروشمی "مامۆستا مێحور (قلب تپندە)، سەرنیاکردنەوەی پەروەردەیی"، هەڵگری ئەو پەیامە گەورەیە بە کۆمەڵگای جیهانی، تپپەڕبوون لە قەیرانی هەنووکەیی و سەرنیاکردنەوەی ڕەوتی بارهێنان، پێویستی بە ئامادەبوونی چالاکانەی کۆمەڵگای مامۆستایانە و لەو ڕوانگەیەوە و لەم دۆخی ئێستای وڵاتەکەمان، تەرخان نەکردنی بوودجەی پێویست بۆ جیبەجێ کردنی گەڵاڵەی پلەبەندی، سەرەڕای دابینکردنی پارەیەکی زۆر و فراوان بۆ هێندێک لە دەزگا و ناوەندەکان، لە چۆنییەتی بەکاربردنی ئەو پارە زۆرە، لە لایەن ئەو دەزگا و ناوەندەوە لە ناڕوونی دایە، بێ‌کەڵکبوونی گەڵاڵەی پلەبەندی لەگەڵ گۆڕانگاری لەو گەڵاڵەیە لە مەجلیس، بەکاربردنی ئەو دروشمانە لە وڵاتەکەمان، دوور لە زێهن دێتە بەرچاو.

٦/١٠/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان