فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شاندێکی بزووتنەوەی تاڵیبان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، سەردانی ئەنقەرە دەکات.

بڕیارە شاندەکەی تاڵیبان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021 بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، ئەمیرخان موتەقی، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان، سەرۆکایەتی شاندەکەی تاڵیبان دەکات.

مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 رایگەیاند، بەنیازین لە قۆناخی داهاتوودا لەگەڵ چەند وەزیرێکی دیکەدا سەردانی شاری کابول بکەن.

هێزەکانی تورکیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ چوونە ئەفغانستان و یارمەتی هێزەکانی ئەفغانستانیان دەدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی تاڵیبان، بەڵام دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ئەمساڵ تاڵیبان دەستی بەسەر کابوولی پایتەختدا گرت. هێزەکانی تورکیا ناچاربوون وڵاتەکە جێبهێڵن.

14/10/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان