ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی ئه‌مەریكا (ناسا)، لەبەرنامەیدایە ساڵى (2022)، گه‌شتی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر مانگ ئه‌نجام بدات.
ئاژانسى ناسا رایگەیاند: موشه‌كی سیسته‌می ئاراسته‌كردنی بۆشایی ئاسمانیمان له‌گه‌ڵ ئامرازی بۆشایی ئاسمانی جۆری "ئۆریۆن"مان گونجاندووه و تاقیكردنه‌وه‌كانی گه‌شتی بێ تیمی فڕۆكه‌وانی بۆ سه‌ر مانگ له قۆناغی كۆتاییدایه.
ئاماژه به‌وه‌شکردووە، لە میانى ئەرکى پێشبینى (Artemis 1) رێگه له به‌رده‌م ئه‌وه‌دا ده‌كاته‌وه له داهاتودا پشكنینی گه‌شت به تیمی فرۆكه‌وانییه‌وه ئه‌نجام بدرێت، كه به‌م هۆیه‌وه ئاسمانگه‌ڕان ده‌توانن كاری ئاڵۆزتر ئه‌نجام بده‌ن له سه‌ر مانگ و ده‌وروبه‌ری.
ناسا تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له میانی ئه‌ركی پێشبینیەکانیاندا له به‌رنامه‌یاندایە له شوباتی (2022) گه‌شتی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر مانگ ئه‌نجام بدەن.
28/10/2021