فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاشکرایانکرد، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران مامۆستا دوکتۆر “عەبدولسەلام کەریمی” وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری كەمینە ئایینییەکان هەڵبژاردووە.

ئاوێنە: مامۆستا دوکتۆر عەبدولسەلام کەریمی، خەڵکی شاری سەقزە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سوننە مەزهەبە، ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژهەڵات لە شارە جیاجیاکان پۆستی كارگێڕیی لەناو حکومەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەبووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، عەبدولسەلام کەریمی ڕایگەیاندووە، “لەلایەن ئیبراهیم ڕەئیسی-یەوە پێیوتراوە نابێت جیاوازی بکات لەنێوان کەمایەتییە ئایینییەکان و نەتەوەییەکان، چونکە ڕەئیسی بوونی ئەوان بۆ بەهێزیی ئێران بەگرنگ دەزانێت”.

 مامسۆتا دوکتۆر عەبدولسەلام کەریمی تەمەنی 54 ساڵە و لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، سێ پۆستی كارگێڕیی لە ڕۆژهەڵات هەبووە، کە لەهەریەکێکیاندا بۆ ماوەی پێنج ساڵ ماوەتەوە.

ڕاوێژکارە نوێیەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، پێشتر پێنج ساڵ قائیمقامی شاری دیواندەرە، پێنج ساڵ بەرپرسی زانکۆکانی پەیام نوور لە مەریوان و سنە، پێنج ساڵ جێگری سەرۆکی پلاندانانی ڕێکخراوی پەروەردەی پارێزگای سنە و بەڕێوەبەری ناوەندی زانستی ئیسلامی ئیمام شافعی-ی سنە بووە.

٢١/١٠/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان