فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، داربڕین زیادیکردووە و داوا لە خەڵک دەکات هاوکارییان بکەن بۆ دەستبەسەرکردنی داربڕەکان.

هادی قاسمی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ورمێ رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە دەستیان بەسەر 15 هەزار و 200 مەتر داری بڕاوەی دارستانەکاندا گرتووە و 37 کەسیشیان دەستبەسەرکردووە، بەڵام بڕینی داری دارستانەکان زیاتر بووە.

بەگوتەی قاسمی، ساڵانی رابردوو دانیشتووانی گوندەکانی قەراخ دارستانەکان بۆ کاروباری رۆژانەی خۆیان داریان دەبڕییەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی گرانبوونی نرخی دار، ژمارەیەکی زۆری خەڵک روویان لە بڕینەوەی داری دارستانەکان کردووە و بە نایاسایی دەیفرۆشن.

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ورمێ دەڵێت، هێزەکانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە و هێزە خۆبەخشەکانی پاراستنی ژینگە هەوڵی پێشگرتن لە بڕینەوەی زیاتری دارەکان دەدەن، بەڵام نەیانتوانیوە پێشی پێبگرن. داوا لە خەڵک دەکات، لەکاتی بینینی داربڕینەوە یان گواستنەوەی دارە بڕاوەکان، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی پۆلیسی دارستانەوە بکەن، کە هێڵی گەرمی 1504ـە.

٢٨/١٠/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان