فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سیسیلیا هیمینس بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە ئاشكرای كرد، بەهۆی كێشمەكێشە چەكداریەكانەوە، لە جیهاندا 48 ملیۆن كەس ئاوارە بوون و ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێیە.
سیسیلیا هیمینس لە وتەیەكدا لە كۆبونەوەی لیژنەی سێی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان وتی، ژمارەی ئەو كەسانەی ناچار بوون بەهۆی كێشمەكێشە چەكداریەكان و توندوتیژییەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهَڵن، گەیشتووەتە 48 ملیۆن كەس لە جیهاندا.
وتوشیەتی، ئەوەش گەورەترین ژمارەیە تۆمار كرابێت، جۆر و ئاڵۆزی كێشمەكێشە چەكداریەكان و توندوتیژیەكان بوونەتە هۆی ئەوەی سەخت بێت گرەنتی لەبەرچاو گرتنی حوكم و یاسا نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ بكرێت.
بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەگەری هەیە كێشمەكێش و توندوتیژیەكانی جیهان بەهۆی كارەساتە سروشتیەكانەوە زیاتر ببن و ببێتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵكی زیاتر، ئەوەش سەرەڕای پەتای كۆرۆنا.

٢٨/١٠/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان