فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کرماشان، زەنگی مەترسیی کەمئاوی لەو پارێزگایەدا لێدا و دەڵێت، ئاستی سەرچاوەکانی ئاو دابەزیون و ئاوی رووبار و کاونیاوەکان تاوەکو 70٪ کەمبووەتەوە.

بە گوتەی مەحموود رەزا شەهلایی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کرماشان، وشکەساڵییەکەی ساڵی رابردوو، کە لە 50 ساڵی رابردوودا کەم وێنە بووە، دۆخێکی نەگونجاوی بۆ سەرچاوەکانی ئاو هێناوەتە کایەوە.

ئەو دەڵێت، رێژەی بارانبارینی ساڵی رابردوو لە پارێزگای کرماشاندا زیاتر لە 34٪ کەمبووەتەوە و ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی ئاوی رووبارەکان 60٪ و ئاوی کانیاوەکانیش 70٪ کەمبکات.

کەمبوونەوەی باران وایکردووە ئاوی کەمتر بڕژێتە نێو بەنداوەکان و ئاوی رووبارەکان و کانیاوەکانیش کەمبکات، بەم هۆیەشەوە سەراوەکان و رووبارەکانی پارێزگای کرماشان ئێستا دۆخێکی گونجاویان نییە، هەندێکیان وشکبوون و هەندیکێش ئاویان زۆر کەمە.

وشکەساڵی وایکردووە ئاستی ئاوی ژێرزەویش دابەزێت، سەرەڕای ئەوەش لە رێگەی بیرەوە دەرهێنانی ئاوی ژێرزەوی بەردەوامە.

بەگوتەی مەحموود رەزا شەهلایی، لە پارێزگای کرماشان 18 دەشت هەن، لەو ژمارەیە 13 دەشتیان قەدەخە کراون، واتە بەهۆی کەمئاوییەوە نابێت کەڵک لە ئاوی ژێرزەوییەکانیان وەربگیرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا لە رۆژهەڵاتی پارێزگای کرماشان، بەگوتەی شەهلایی، برنج دەچێنرێت کە ئاوێکی زۆری دەوێت و ئەمەش لە درێژمەودادا کاریگەریی خراپی دەبێت.

4/11/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان