فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆماریخوازان ناوەندی هەواڵ: ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە تووشبووانی نەخۆشییە تایبەتەکانی ئێرانە لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە بەردەوامە، ناڕەزایێتییەکە تەنیا ئەو نەخۆشانە ناگرێتەوە و ئەمڕۆژانە هەموو خەڵکی ئێران پێوەی دەناڵێنن.

هاونیشتمانییەک دەڵێت "ئەمڕۆ کچەکەمم بردە لای پزیشک چونکە تووشی هەڵامەت ببوو. چوار جۆرە دەرمانەی بۆ نووسیم کە چوومە دەرمانخانە، کردییە 163 هەزار و 800 تمەن، نازانم بڵێم نرخەکەی چەند هێندە بووە؟"

پێشتر بە نرخی 4 هەزار و 200 تمەن دراو دەدرا بە هاوردەکاران بۆ هاوردەی دەرمان و هەندێکی دیکە لە پێداویستییەکانی خەڵک، بەڵام حکومەت لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا ئەو دراوەی لابردووە و بڕیارە 104 تریلیۆن تمەن بۆ قەرەبووکردنەوەی جیاوازیی نرخی دۆلار بدات بە هاوردەکاران. بڕیارێک کە لە ئێستاوە کاریگەریی لەسەر نرخی ئەو پێداویستیانە داناوە.

پەروین ساڵحی، ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستی پەرلەمانی ئێران دەڵێت؛ "هێشتا بڕیاری هەڵگرتنی دراو بە نرخی حکومی بۆ هاوردەی دەرمان جێبەجێنەکراوە، دەرمان چەند هێندە گران بووە. گرانبوونی دەرمان بەهۆی نەبوونی چاودێری بەسەر بازاڕی ئەو پێداویستییە و بوونی مافیایەکی بەهێزە لەو کەرتەدا."

پسپۆڕانی ئابووری دەڵێن؛ نرخی حکومیی دراو بۆ هاوردەکردنی دەرمان، نەک تەنیا نەبووەتە کۆنترۆڵی نرخەکانی ئەو پێداویستییە، بەڵکو ژمارەیەک کەسی نادیاریش بەو دراوە، دەستیان کردووە بە هەناردەکردنەوەی قاچاخی ئەو دەرمانەی بە دراوی حکومی هاوردەیان کردووە.

عەلیڕەزا مەناقبی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای هاوردەکارانی ئێران دەڵێت "بە ئاشکرا دەیبینین، هیچی ئەو پێداویستیانەی دراوی حکومیان پێدراوە، بۆ خەڵک هەرزان نەبوون. ئەو دراوە تەنیا گەندەڵیی دروستکردووە و لەگەڵ ئەوەش بووەتە هۆی زیادبوونی قاچاخ و هەناردەکردنی ئەو پێداویستییانەی بە دۆلاری چوار هەزار و 200 تمەنی هاوردەکراون و ئێستا بەشێوەی قاچاخ بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەکرێنەوە."

کۆمیسیۆنی تەندروستیی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆککۆمار و کۆمیسیۆنی بودجەی پەرلەمان لەبارەی بەرزبوونەوەی زۆر زیاتری نرخی دەرمان بەهۆی هەڵگرتنی دۆلاری حکومی هۆشداریدەدات و دەڵێت، ئەگەر ئەو بڕیارە نەگۆڕدرێت، گرانی نرخی دەرمان لەو وڵاتە دەگاتە ئاستی قەیران.

سەرچاوە: رووداو

30/1/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان